ئۆقیانووسیا

کیشوەر

ئۆقیانووسیا [١] ناوچەیەکی جوگرافییە کە ئوسترالیا، میلانیزیا، مایکرۆنیزیا و پۆلینیزیا لەخۆدەگرێت. ئۆقیانووسیا لە سەرانسەری نیوەگۆی ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا درێژدەبێتەوە و ڕووبەرەکەی ٨,٥٢٥,٩٨٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٣,٢٩١,٩٠٣ میل چوارگۆشە) و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ٤٤.٤ ملیۆن کەسە لە ساڵی ٢٠٢٢. ئۆقیانووسیا بە بەراورد بە کیشوەرەکانی دیکە بچووکترینە لە ڕووی ڕووبەرەوە، و دووەم بچووکترینە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە دوای ئەنتارکتیکا.

ئۆقیانووسیا
بە ئینگلیزی: Oceania
بەشێکە لەEarth's surface، کیشوەر
خوێندنەوەی ئای پی ئەیəʊʃiˈɑːniə، ˌoʊʃiˈæniə
ناسناوی خەڵکOceanian، Oceanians، Oceanijec، Oceanijka
پۆتانی شوێن١٨°٣٠′٣٧″S ١٣٩°٢٢′٢″E
Coordinates of geographic center١٣°٢١′٠″S ١٧٦°٨′٢٢″W
بەرزترین خاڵپۆنچاک جایا
Lowest pointدەریاچەی ئێیر
دانیشتووان٤٤٬٤٩١٬٧٢٤
ڕووبەر٩٬٠٠٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
Geography of topicgeography of Oceania
ئابووری بابەتeconomy of Oceania
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of Oceania
Map

تێکەڵەیەکی ھەمەچەشنی ئابووری ھەیە، لە بازاڕە داراییە پێشکەوتوو و کێبڕکێکارە جیھانییەکانەوە وەک ئوسترالیا و نیو کالیدۆنیا و نیوزلەندا، کە پلەیەکی بەرزیان ھەیە لە پێوەرەکانی کوالێتی ژیان و گەشەپێدانی مرۆیی، تا دەگاتە ئابوورییە زۆر کەمتر پێشکەوتووەکانی وەک پاپوای نیوگینیا، ڕۆژئاوای نیوگینیا و کیریباتی ڤانواتو و توڤالو و ھەروەھا ئابوورییە مامناوەندەکان لە دوورگەکانی پالاو و فیجی و تۆنگای زەریای ھێمن. ئوسترالیا گەورەترین و پڕ دانیشتووترین وڵاتی ئۆقیانووسیایە و سیدنی گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Houssain Kettani (٢٠٢٠). تعداد المسلمين بالعالم (بە عەرەبی). Dar Al-Kotob Al-Ilmiyah. لاپەڕە 1112. ژپنک ٩٧٨-٢-٧٤٥١-٩٧٢٨-٣. Wikidata Q116973732. {{cite book}}: |journal= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)