سێپ بلاتەر
سێپ بلاتەر (بە سویدی:Sepp Blatter) لەدایک بووی ٨ی ئازاری ١٩٣٦ لە ووڵاتی سویسرا وە هەروەها بلاتەر لەساڵی ١٩٩٨ تاکوو ٢٠١٥ سەرۆکی فیفابوو ، ناوبراو کۆلێژی تەواو کردووە و بڕواناممەی هەیە لە ئابووری و بەڕێوەبردن لە زانکۆی لۆزان لە سویس
ژیانی بلاتەر بەپێی ساڵەکان
دەستکاری- لەساڵانی ١٩٦٤-١٩٦٦ بەڕێوبەری گشتی پاراستن بوو لە یەکێتی هۆکی سەرشەختەی سویسڕی
- ١٩٦٦-١٩٦٨ بەڕێوبەری گشتی یەکێ لە دەزگای ڕاگەیاندنە وەرزشیەکانی سویسڕا بووە
- ١٩٧٥ چۆتە نێو ڕێکخراوی فیفا لەوێ وەک پڕۆگرامی پەرەپێدەر کاری کردووە
- لەساڵی ١٩٨١ بەڕێوبەری گشتی پاراستن بوو لە فیفا
- لەساڵی ١٩٩٠ بەڕێوبەری جێبەجێکردن بووە لە فیفا
- لەساڵی ١٩٩٨-تا ئەمڕۆ سەرۆکی گشتی فیفا
گۆڕانکاری و پێشنیازکراوەکانی بۆیاری تۆپی پێ
دەستکاری- لابردنی گۆڵی زێڕین لە یاری تۆپی پێ ، گۆڵی زێڕین ئەو گۆلە بوو لەکاتی ئاسایی دوو تیپ بەرامبەر دەبوون ٣٠ خوولەک زۆر دەکرا لەو کاتەش هەر تیپێ گۆڵ بکا ئەوا بێگوێدانە ماوەی ٣٠ خوولەکەکە یاری کۆتایی پێ دەهێنرا
- لابردنی یاسای هەرتیپێک لە جامی جیھانیی فیفا ببێتە پاڵەوان بۆ پاڵەوانیەتی داهاتوو خۆکارانە بەشدار دەبێت بێ هیچ ئەنجامدانی پاڵاوتنێک
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیفا
- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی تۆپی پێ
- دەروازەی ئۆڵۆمپیاد
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی سویس
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سێپ بلاتەر تێدایە. |