کاتژمێر

ئامێرێکە بۆ پێوانی کات

کاتژمێر یان دەمژمێر یان سەعات ئامێرێکە بۆ دیاریکردن و زانینی کات. کاتژمێر یەکێکە لە ھەرە داھێنانە کۆنەکانی مرۆڤ، لە بەناوبانگترین کاتژمێرەکانی جیھان کاتژمێرەکەی بیگ بێنە لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا.

کاتژمێری ئەنەلۆگ (کاتژمێری دیوار)

مێژووی کاتژمێر دەستکاری

 
کاتژمێرێکی لمی، لە کۆندا بەکارهاتووە.

لەپێشوودا بەھۆی خۆرەوە لەبارەی کاتەکانی ڕۆژەوە دەیانزانی کە ئەو جۆرەش لەئێستادا بەناوی کاتژمێری خۆر ناودەبردرێت وە دواتر لەسەدەی نۆزدەھەم کاتژمێری کارەبایی داھێنرا بەڵام لەئێستادا بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە کاتژمێری خۆر و کارەبایی بەکارناھێنرێت بەڵکوو لەزۆربەی ئامێرەکانی سەردەم وەک مۆبایل و ئۆتۆبێل وە جگەلەوەش ئامێری تایبەت بە کاتژمێر ھەن وەک کاتژمێری دیوار و کاتژمێری دەست لە وڵات دەفرۆشرێن

 
کاتژمێرەکەی باخی شار، هەولێر