خۆر (ناوەکانی تر: خوەر، ھۆر، ھوەر، وەر، بەرتاو، تاو، ڕۆژ) ئەستێرەیەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کۆمەڵەی خۆرەوە. درێژی تیرەی خۆر دەگاتە ١،٣٩٢،٠٠٠ کم، کە ١٠٩ جار گەورەترە لە تیرەی ھەسارەی زەوی، و ھەروەھا کێشەکەشی دەگاتە ١٠٣٠×٢ کە (٣٣٠،٠٠٠) جار لە کێشی زەوی قورسترە.

وێنەی ئەستێرەی خۆر کە لەلایەن ناساوە گیراوە.

شێوەکەی بەتەواوی گۆییە و پێکھاتووە لە پلازمایەکی گەرم کە بەھۆی کایەی موگناتیسی بەھێزەوە تێکئاڵاوە. بارستاییەکەی نزیکەی ٩٩٫٩٨٪ بارستایی ھەموو کۆمەڵەی خۆر پێک‌دەھێنێت. سێ یەکی بارستایی خۆر لە ھایدرۆجین پێکھاتووە و ئەوەی دیکەشی زۆربەی ھیلیۆمە. خۆر نزیکەی ٤٫٦ میلیارد ساڵ پێش ئێستا بەھۆی داڕمانی ھێزی کێشکردنی ناوچەیەکی ھەورێکی گەردیلەیی گەورەوە دروست بووە. درەوشاوەترین تەنە لە ئاسمانی زەوی، بەشێوەیەک ١٣ بیلیۆن جار درەوشاوەترە لە دووەم نزیکترین ئەستێرە.

سەرچاوەکاندەستکاری