بواری موگناتیسی یان کادی موگناتیسی، نوسۆکاد (به‌ئالمانی: Magnetfeld و بە ئینگلیزی: Magnetic field) گۆڕەپانێکی ھێزە کە کەرستە یان وردەڵەیەکی مەگنەتیسی یان گۆڕانێک لە کادێکی ئەلەکتریکیدا[١] ھۆی درووستبوونیەتی. بە ھێز خستنەسەر کەرستە مەگنەتیسییەکانی دیکە یان جووڵاندنی بارگە ئەلەکتریکییەکان خۆی نیشان دەدات. کادی مەگنەتیسی لە ھەر شوێنێکدا بە ھەردوو توانا[٢] و ئاڕاستە[٣] دیاری دەکرێت؛ واتە ئەمە کادێکی ھەڵگرییە.[٤]

Hans Christian Ørsted, Der Geist in der Natur, 1854

بارگەیەکی ئەکەکتریکی دەبێتە ھۆی درووستبوونی کادێکی ئەلەکتریکی[١] و ئەوە پێوەندی ھەیە بە کادی مەگنەتیسی؛ گۆڕانێک لە کادی مەگنەتیسی دەبێتە ھۆی درووستبوونی کادی ئەلەکتریکی و بە پێچەوانە، گۆڕان لە کادی ئەلەکتریکی دەبێتە ھۆی درووستبەنی کادی مەگنەتیسی. پێوەندی تەواوی نێوانی کادی ئەلەکتریکی و مەگنەتیسی و ھەروا تەزوو و بارگەکانی وا ئەوانی لێدرووست ئەبن، بە ھاوکێشەکانی مەکسوێڵ[٥] باسدەکرێن. وەک ئەمە نیشانی دەدات، کادی مەگنەتیسی و ئەلەکتریکی ھەردوو دیمانەی یەک شتن کە پێیدەڵێن کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا electric field
  2. ^ magnitude
  3. ^ direction
  4. ^ vector field
  5. ^ Maxwell's equations
  6. ^ electromagnetic field