خۆرەبا بایەکی خۆرە. ئەوە لێشاوێک لە بارگەکانی پڕۆتۆن و ئێلێکترۆن و پلازمایە کە لە خۆرەوە دەھاوێژێت. باکە بە خێرایی ھایپەرسۆنیکەوە دەھاوێژرێت، ئەوەندە خێرا کە لە یەک ساڵی تیشکیدا دەتوانێت ھەموو درێژایی کۆمەڵەی خۆر بپێوێت و ھێلیۆسفێر ساز دەکات. تەنۆلکەکان بۆ ئاسمانگەڕ و کەشتییە بۆشاییەکان مەترسیدارن.

بە گێژخواردنی خۆرەبا، گەردەلوولی ھەتاوی دەڵێن.

خۆرەبا ھەروەھا ھۆکارێکی کلکداربوونی کلکدارەکانە. کاتێک کە کلکدارێک بە قەدەری پێویست بە خۆر نزیک دەبێتەوە کە گەرما بڕێک لە سەھۆڵی کلکدارەکە دەھەڵمێنێت، جووڵەی خۆرەبا دەبێتە ھۆی ھەڵماو و تۆزی بۆشایی کە بە لێشاو لە کلکدارەکە دوور دەکەوێتەوە. چون ئەو لەلایەن خۆرەباوە ھەڵمێنراوە. کلکی کلکدارەکە لە پشتییەوە نابێت بەڵام بە بەردەوامی ئاماژە بە لای دوور لە خۆرەوە دەکات.

سەرچاوەکان دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزیی سادە