دەروازە:فڕینی بۆشایی

پێشەکی

فڕینی بۆشایی فڕینێکە بەرەو بۆشایی دەرەوە. ئەم فڕینە لە ڕێگەی بۆشایی پێوەوە ئەنجام دەدرێت کە دەکرێت مرۆڤی پێ بێت یان پێ نەبێت. ئەو فڕینە دابەش دەبێتە سەر دوو جۆر: فڕینێک بە مرۆڤەوە و فڕینێک بەبێ مرۆڤ، هەروەها یوری گاگارین سەر بە یەکێتیی سۆڤیەت یەکەمین مرۆڤ بوو توانی بفڕێتە بۆشایی و فڕینی بۆشایی تاقی بکاتەوە، لە هەمان بواردا وڵاتی ئەمریکا توانی بە پڕۆژەی ئەپۆڵۆ فڕینی بۆشایی ئەنجام بدات. بە چوونی دەستەیەک لە مرۆڤ لە سەر مانگ، هەروەها پڕۆژەکانی تایبەت بە مەکۆ بۆشاییەکان تایبەت بە چوونیان بۆ بۆشایی ئاسمان و پڕۆژەی سویوزی ڕووسی تایبەت بە گەشتی بۆشایی ئاسمان سەرووی ئەوانەش وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی هەتا ئێستاش، هەروەها پڕۆژەکانی چوونە بۆشایی بەبێ مرۆڤ وەک ناردنی مانگە دەستکردەکان کە دەخوولێنەوە لە دەوری زەوی.


ھەنووکە ٩٦ وتار لە دەروازەی فڕینی بۆشاییدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

گەشتی نێوان ئەستێرەکان زاراوەیەکە کە بەکاردێت بۆ ئاماژەکردن بە گەشتە گریمانەییەکەی مرۆڤ یان بێ مرۆڤ لە نێوان ئەستێرەکان یان سیستەمی هەسارەکاندا . گەشتکردن لە نێوان ئەستێرەکان زۆر قورستر دەبێت لە گەشتکردن لە نێوان هەسارەکاندا . مەودای نێوان هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر کەمترە لە ٣٠ یەکەی فەلەکی (AU)، لە کاتێکدا مەودای نێوان ئەستێرەکان بە شێوەیەکی گشتی سەدان هەزار AU یە، بەزۆری بە ساڵانی ڕووناکی دەربڕدراوە. بەهۆی مەودای زۆر بۆ گەشتکردن لە نێوان ئەستێرەکاندا، مرۆڤ یان دەبێت خێرایییەکی زۆر بەرزی هەبێت یان کاتی گەشتکردن زۆر درێژ دەبێت. مانای خێرایی بەرز خێرایی ڕێژەیەکی لەسەدی خێرایی ڕووناکی و مانای ماوەیەکی درێژ دەیان ساڵە و ڕەنگە هەزار ساڵ یان زیاتریش بێت.

زیاتر...

وتار

فڕین بە گواستنەوە لە نێو ئاسمانگ یان لە دەرەوی زەوی دەگوترێت. فڕین کردارەکەیە لەلایەن شتێک کە دەجولێت بەناو بۆشاییێک بەبێ پەیوەندی ھەر ڕووەیێکی پەیوەندی ھەیە بە ھەسارەکان، یان لە نێو کەشێک یان بەناو بۆشایییەکەی بۆشاییی دەرەوە. سێ جۆر لە ئاژەڵەکان دەتوانن بە شێوەیەکی سروشتی بفڕن: ھەندێک مێروو، ھەندێک باڵندە و شەمشەمەکوێرە. ھەندێک لە گواندارە بچووکەکان (وەک سمۆرە بچووکەکان) و چەند جۆر بۆق ھەریەک لەم گیانلەبەرانە توانای فڕینیان بە شێوەیەکی جیاواز لە پرۆسەی پەرەسەندنی سروشتیدا بەدەست ھێناوە. فڕینی باڵندە لە فڕینی مێروو لە ڕووی پرەنسیپی فیزیکییەوە جیاوازە.

زیاتر...

وتار

گەشتی ئاسمانی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human spaceflight)، کە ھەندێک جار بەستراوەتەوە بە ناوی پڕۆژەی فڕینی بۆشایی ئاسمانی سەرنشین، گەشتێکە بۆ بۆشایی ئاسمان لەگەڵ تیم و سەرنشینانی کەشتییە ئاسمانییەکە، ڕەنگە کەشتییە ئاسمانییەکە ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵک و تیمی مرۆڤەوە کۆنترۆڵ بکرێت، ھەروەھا ڕەنگە لە دوورەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت لە وێستگەی زەمینی بە شێوازی تەلەرۆبۆتیک یان بە ئامێری ڕۆبۆتی سەربەخۆ کۆنتڕۆڵ دەکرێت، لە ھەردوو حاڵەتەکەدا ئامانجی کۆتایی ئەنجامدانی ئەرکێکی تایبەتە.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان