وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی

وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی (بە ئینگلیزی: International Space Station) (کورتکراوە: ISS) بریتییە لە وێستگەیەکی ئاسمانی یان مانگێکی دەستکردی جێگیر لە خولگەی نزمی زەویدا. ئەم وێستگەیە وێستگەیەکی نێودەوڵەتییە کە بە زۆری ھەردوو وڵاتی ئەمریکا و ڕووسیا سەرپەرشتی ئەکەن.[١] یەکەم بەشی ئەم وێستگەیە لە ساڵی ١٩٩٨ خرایە کار بۆ ناو خولگەی زەوی. ئێستا ئەم وێستگەیە گەورەترین تەنی دەستکردە لە خولگەی زەویدا و ھەندێک جار دەتوانرێت بە چاوی ئاسایی لەسەر زەوییەوە ببینرێت.[٢][٣] پارچەکانی ئەم وێستگەیە لەلایەن ھەردوو ڕۆکێتی ڕووسی (پرۆتۆن و سۆیوز) و (Space Shuttle)ی ئەمریکییەوە نێردراون بۆ بۆشایی ئاسمان.

وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی
خاوەن: ناسا، دەزگای بۆشاییی ڕووسی، دەزگای بۆشاییی ئەورووپی، دەزگای بۆشاییی ژاپۆن، دەزگای بۆشاییی کەنەدا
پارچەکان و بەشەکانی وێستگەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٧ وە

زانیاری دەربارەی وێستگەکە

دەستکاری

ئەو وێستگەیە لە بەرزی نێزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لەسەرووی رووی زەویەوە خوول بە دەوری ھەسارەکە دەکا بە خێرایی ٢٨ ھەزار کیلۆمەتر لە یەک کاتژێردا، ئەو وێستگەیە بنیادرا لۆ ئەوەی چەندین لێکۆلینەوە دەربارەی پەیوەندی ھێزی کێشکردنی زەوی لەگەر مرۆڤ ھەروەھا زانینی ئەو مەترسیانەی لە بۆشایی روو بەرووی کەشتیوانان و مرۆڤ دەبتەوە لە داھاتوو..

وڵاتانی بەژدار

دەستکاری

ئەو وێستگەیە دامەزرا بە ھەماھەنگی نێوان وڵاتانی نێزیک لە ١٦ دەوڵەت بەژداریان تێیداکرد، ھەندەک لەوان

ناوی وڵات ئاڵا
ئەمریکا  
ڕووسیا  
یەکێتیی ئەورووپا  
ئیتاڵیا  
کەنەدا  
ژاپۆن  
نەرویج  
سوید  
دانیمارک  

پەڕاوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا
  2. ^ «Central Research Institute for Machine Building (FGUP TSNIIMASH) Control of manned and unmanned space vehicles from Mission Control Centre Moscow» (PDF). Russian Federal Space Agency. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  3. ^ «NASA Sightings Help Page». Spaceflight.nasa.gov. ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری

ویکیپیدیای ئینگلیزی