مانگ
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
مانگ ھەروەھا پێی دەوتریت ھەیڤ (ھێما: ; بەئینگلیزی: Moon، بەعەرەبی: القمر) بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەدان بەھەر تەنێکی ئاسمانی یان دەستکرد، کە لە خولگەیێکی دیاریکراودا بەدەوری زەویدا دەسووڕێتەوە، یان ھەر ھەسارەیەکی تر، بۆ نموونە ھەسارەی کەیوان ھەژدە مانگی - پاشکۆی ھەیە. مانگ ناوێکی تریشی ھەیە، کە ھەندێک جار پێی دەگوترێت (لونا)، لایەکەی تری مانگ کە لەسەر زەوییەوە نابینرێت پێی دەوترێت (لای - تەنیشتی - دوور)، یان (ڕووی تاریک)، بۆیەش ئەم ناوەی پێ دەوترێت چونکە مرۆڤ ناتوانێت لەسەر زەوی بیبینێت، و ئەگەر گالیسکەیەکی بۆشایی بچێت بۆ ئەم ڕووە تاریکە، پەیوەندی بێ تەلیش دەپچڕێت لە نێوان زەوی و گالیسکەکەدا. لەم وتنانەش مەبەست مانگە ناسراوەکەی نێو خەڵکانە، مانگی پاشکۆی زەوی.
بنەچەی ھەیڤ
دەستکاریپێش ئەوەی زانایان نموونەی (تاوێر)ی ھەیڤیان دەستبکەوێت، سێ لێکدانەوەی باو ھەبوو بۆ دروستبوونی ھەیڤ: (١) ھەیڤ تەنێکی سەربەخۆ بوو، ڕاکێشانی زەوی بەخۆیەوە بەندی کردووە. (٢) ھەیڤ دروست بووە لەو کاتەی کە زەوی دروست بووە و لە ھەمان ئەو ماددانەش. (٣) زەوی لە سەرەتای دروستبوونیدا زۆر بەخێرایییەکی گەورە دەخولایەوە و پارچەیەکی لێ جیابوویەوە پاشان بە ھەیڤ ناسراوە؛ بەڵام ئەو نموونە تاوێرەی کە ئەپۆڵۆ ھێنابووی لە ھەیڤەوە ئەو نھێنییەی ئاشکراکرد، زانایان دۆزییانەوە کە پێکھاتەی ھەیڤ زۆر لەپێکھاتەی پۆشەری زەوی دەچێت؛ و ئەم بەڵگەیە نموونەی کەڤر و تاوێرەکانی ھەیڤ، پشتگیری لە لێکدانەوەی سێیەم دەکات. بیردۆزی ئێستا دەڵێت کە تەنێکی ئاسمانیی گەورە ئەوەندەی قەبارەی ھەسارەی بارام بەر زەوی کەوتووە لە کاتی دروستبوونیدا، ئەم بەرکەوتنە زۆر توندبووە بەڕادەیەک وەھای کردووە کە بەشێک لە پۆشەری زەوی پاڵ بنێت و بچێتە خولگەیەک بەدەوری زەویدا و ھەیڤ دروست بکات.[١][٢][٣]
دروستبوونی ھەیڤ
دەستکاری١. بەرکەوتن
دەستکاریپێش نزیکەی ٤٫٦ ملیار ساڵ، و لەو کاتەوەی زەوی ھێشتا ھەر ھەمووی شلەوەبوو (ژیلەمۆ) بوو، تەنێکی گەورەی بەرکەوتووە، دەرەنجامی زانایان بەھۆی دەرخستنی ژیرییەوە دەرکەوتووە کە بێگومان ئەو تەنە زۆر گەورە بووە تا ڕادەیەک پاڵی بە بەشێک لە پۆشەری زەوییەوە ناوە بەرەو بۆشایی، چونکە پێکھاتەی ھەیڤ زۆر لە پێکھاتەی پۆشەری زەوی دەچێت.
٢. دەرپەڕاندن (بەڕەڵاکردن)
دەستکاریئەو تێکشکانە (بەشە جیابووەکە) کە لە ئەنجامی پێکدادان دروست بووە لە دوای چەند کاژێرێک دەستی کرد بەسوڕانەوە بە دەوری زەویدا. ئەو تێکشکانە ماددەیەکە لە پۆشەری زەوی و تەنە بەرکەوتەکە و ھەروەھا بەشێک لە کڕۆکی ئاسنینی تەنە بەرکەوتەکە پێکھاتووە.
٣. دروستبوون
دەستکاریدوای ئەو بەرکەوتنە بێشومارە، بارستاییی ھەموو ماددە دەرچووەکان لە خولگەیەکی دەوری زەویدا دەستیان کرد بە یەکگرتنەوە بۆ دروستکردنی ھەیڤ. و دوای ماوەیەکی درێژ و لەو کاتەی کە ھەیڤ بەرەو ساردبوونەوە دەڕۆیشت، و لە ئەنجامی بەرکەوتنەوە زیاتر چاڵە قووڵەکان دروست بوو و ڕووی ھەیڤیشی تڵیشاند و لەو تڵیشانەش ژیلەمۆکانی ھەیڤ ھەڵقوڵان و چاڵەکانی پڕکردەوە بۆ دروستبوونی ماریای ھەیڤ کە ئەمڕۆ دەبینرێت.[٤]
جووڵەی مانگ
دەستکاریمانگ نزیکەی چوار ھەفتە جارێک خولێک بە دەوری زەویدا لێ دەدات (تەواو دەکات)، و لەدوای تێپەڕبوونی ھەر کاتژمێرێک، بە ئەندازە نیو پلە دەجوڵێت، و ڕۆیشتنەکەشی بەسەر خولگەیێکە کە لار دەبێتەوە بەسەر بازنەی کۆشک (zodiac) بە نزیکەی پێنج پلە. خولانەوەی مانگ بە دەوری زەویشدا، بەپێوەری مانگە ئەستێرەیییەکان، و مانگە نزیکەکان دەبێت.
خولی ئەستێرەیی
دەستکاریبریتییە لەو ماوە کاتییەی کە مانگ پێویستی دەبێت بۆ ئەوەی خولێک لێ بدات بەدەوری زەویدا، لە ئاست ئەستێرەکان، کە (٢٧) ڕۆژ و سێ چارەکە ڕۆژ دەخایەنێت.
خولی لێک نزیک بوونەوەیی
دەستکاریبریتییە لەو ماوە کاتییەی کە مانگ پێویستی پێیەتی، بۆ ئەوەی خولێک لێبدات (تەواو بکات) بە دەوری زەویدا، لەئاست ڕۆژ، کە (٢٩) ڕۆژ و نیو دەخایەنێت، مانگ ھەمان کاتیشی پێویستە بۆ ئەوەی خولێکی تەواو لێبدات بە دەوری خۆیدا، ھەر لەبەر ئەمەشە ئەو کەسەی کە سەیری مانگ دەکات، تەنھا ئەم ڕووەی مانگ دەبینێت.
کاریگەرییەکانی مانگ لەسە زەوی
دەستکاریمانگ چەندەھا کاریگەری ھەیە لەسەر زەوی:
- دروستبوونی ھەڵچوون (ھەڵکشان) و داچوون (داکشان) لە زەریاکاندا.
- دروستبوونی وەرزەکانی ساڵ.
- جێگیرکردنی تەوەرەی خولانەوەی زەوی.
تایبەتمەندییەکانی مانگ
دەستکاریبەھۆی ئەم ھاوکاتییەی کە مانگ وەری دەگرێت، بۆ خولانەوە بە دەوری خۆی، و سووڕانەوەی بە دەوری زەویدا، خەڵکانی سەر زەوی تەنھا ئەم ڕووە دەبینن کە ڕووبەڕووی زەوییە، و ناگۆڕدرێت. جووڵان و سووڕانەوەی مانگ بەدەوری زەویدا کاریگەریی دەبێت بەسەر دەریا و زەریاکانی زەویدا، و دەبێتە ھۆی دیاردەی ھەڵکشان و داکشان. ھەر لە کۆنیشەوە زانایان ناکۆکبوون لەسەر سەرەتا و چۆنییەتی سەرھەڵدانی مانگ، بەڵام بە بۆچوونی زۆرینەی گەردوونناسان، کاتی خۆی و لە زوودا زەوی تەنێکی گەورەی بەرکەوتووە، کە بە ئەندازە بە قەد ئەندازەی بارام (مەریخ) دەخەمڵێندرێت، و لەکاتی بەرکەوتنەکەشدا، زەوی ھەندێک پارچەی لێ دەبێتەوە، و بڵاو بووەتەوە و پاشان یەکیان گرتووەتەوە، و ئەم مانگەیان دروست کردووە، ئەم بیردۆزەش بە بیردۆزی «بەریەککەوتنی گەورە» دەناسرێت، لە مانگی ٨ ساڵی ٢٠٠١ز دا زانایان کاریان کرد بۆ لێکچوواندنی بیردۆزی بەریەککەوتنی گەورە، و لەسەر پێگەش بڵاو کرایەوە، لە وێکچوونی پێکھاتەکانی مانگ، بەم کانزاییانەی کە ھەن لەسەر ھەسارەی زەوی، بیردۆزی بەریەککەوتنی گەورەی پەسەند و وەرگیراو ترکرد لەنێوەندە زانستییەکاندا.
پێکھاتەکانی مانگ
دەستکاریبەر لە چوار ملیارد ساڵ و نیو، ڕووی مانگ داپۆشرابوو بە بڵێسە گڕکانییە ھەڵگیرساوەکان، کە وەک زەریا وابوون. توێکڵی مانگیش لەم پێکھاتە سەرەکییانە پێک ھاتووە: (یۆرانیۆم، وپوریوم، پۆتاسیۆم، ئۆکسجین، سلیکۆن، مەگنیسیۆم، ھایدرۆجین) و کاتێکیش کە تیشکە گەردوونییەکان دەکەون بەسەر ئەم پێکھاتە سەرەتاییانەدا، ئەوا ئەم پێکھاتانە ھەڵدەستن بەڕەنگدانەوەی ئەم تیشکانە، بە تایبەتمەندی جۆراوجۆر، کە پشت دەبەستێت بە سروشتی پێکھاتەی یەکەمی ھەڵگێرەڕەوەی تیشکەکان، و بە شێوەی تیشکەکانی (گاما)، شایانی باسکردنە، ھەندێک لە پێکھاتە سەرەتایییەکانی سەر ڕووی مانگ، تیشکەکانی گاما دەردەدەن بێ ئەوەی پێویستییان بەبەرکەوتنی پێکھاتە سەرەتایییەکان ھەبێت، بۆ ھەر جۆرێکی تیشکی گەردوونی، وەک (یۆرانیۆم، پۆتاسیۆم، پوریوم).
زۆر جاران (نەیزەک) و ئەستێرە کلکدارەکان خۆیان بە مانگ داداوە، ئەمەش بە ڕوو دەبینرێت لە چاڵەکانی سەر ڕووی مانگ، زۆریش لەم (نەیزەک) و ئەستێرانە ئاویان ھەڵگرتووە، و کەوتووەتە سەر ڕووی مانگ لەگەڵ ئەم نەیزەک و ئەستێرانە، و کە گەرمایی خۆریش بەر ئاوەکە دەکەوێت یەکسەر ئاوەکە دەگەڕێتەوە بۆ پێکھاتە سەرەکییەکانی - ھایدرۆجین – ئۆکسجین و بڵاو دەبێتەوە بە بۆشاییدا، و ئەگەری بوونی ئاویش وەک خۆی بمێنێتەوە، یان ئەوەتا لەسەر ڕووی مانگ، یان لەژێر توێکڵەکەیتی، و ئەندازە و بڕی ئاوەکەش بەیەک بلیۆن مەتری چوارگۆشە مەزندە دەکرێت.
مانگ دەگیرێت ئەو کاتەی کە زەوی دەکەوێتە نێوان تیشکی خۆر، و بەشێک لە مانگ یان ھەمووی، چونکە سێبەری زەوی دەکەوێتە سەر مانگ، ئەو کاتەی کە زەوی لەسەر ڕێرەوی خۆیدا بەدەوری خۆردا دەسووڕێتەوە، و خەڵکانی سەر زەوی مانگ وا دەبینن، کە بەشێک لە ڕووناکییەکەی پچڕاوە. لێرەوەش ئەوە باس دەکەین کە، مانگ خۆی ھیچ ڕووناکییەکی سروشتی تایبەت بە خۆی نییە، و ئەم ڕووناکییەی کە لێشی دەدرەوشێتەوە، ڕەنگدانەوەی تیشکی خۆرە، و بۆ زەوی دێتەوە، و خەڵکانی سەر زەوی دەیبینن وەک ڕووناکییەکی درەوشاوە. ھیچ کاتێکیش دیاردەی مانگ گیران ڕوونادات، تەنھا لەو کاتەی کە مانگ تەواو بێت - مانگی چواردە - خۆرگیرانیش لەو کاتەدا ڕوودەدات کە مانگ بەری تیشکی خۆر دەگرێت لە زەوی، لەسەرەتای تەواو بوونی مانگ، واتە لە کاتی کەوانە بوونی مانگ.
دۆزینەوەکانی مانگ
دەستکارییەکەمین کەس کە ھەڵسابێت بە دۆزینەوەی بەشە تاریکەکەی مانگ، گالیسکەی بۆشاییگەری سۆڤیەتی (لونا ٣) بوو، کاتێک کە ھەڵسا بە ھەندێک گەشتی خولگەیی بە دەوری مانگدا، لە ١٥ی ئەیلوولی ١٩٥٩ز، یەکەم کەس کە پێی نابێتە سەر ڕووی مانگ (نیل ئارمسترۆنگ)ی ڕێبەری گالیسکەی بۆشاییگەری ئەمریکی (ئەپۆلۆ ١١) بوو، لە ٢٠ی تەممووزی ١٩٦٩. ئەمە لەکاتێکدا کە شەڕی ساردی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان و یەکێتیی سۆڤیەت لە لووتکەدا بوو، بۆیەش ئەم دەستکەوتە ئەمریکییە پێشبڕکێیەکی دروست کرد، بەرە و بۆشایی لە نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و وڵاتە یەکگرتووەکان. جا گەشتیاری بۆشایی (نیل ئارمسترۆنگ) تابلۆیەکی کانزایی لەسەر مانگ دانا، کە تێیدا نووسرا بوو (لێرەوە بۆ یەکەم جار ھێنری یەکەم پیاوی ھەسارەی زەوی پێی دانا لەسەر مانگ، و لە مانگی تەممووز، لە ساڵی ١٩٦٩ز، بە ئاشتی ھاتووین بەناوی ھەموو مرۆڤایەتی)، ھەرسێ گەشتیارەکە واژووی خۆیان لەسەر تابلۆ کانزایییەکە کرد، بەھەمان شێوەش سەرۆکی ئەوسای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (ڕیچارد نیکسۆن) واژووی لەسەر کردبوو.
چوونەوە سەر مانگ
دەستکاریناسا لە ساڵی ٢٠٠٥ز پڕۆژەیەکی ڕاگەیاند بە ناوی (the constellation program) کە ناوی گەڕانەوە بۆ سەر مانگی ھەڵگرتبوو، بڕیار بوو دووبارە مرۆڤایەتی بچنەوە سەر مانگ بەڵام ئەمجارە تەنھا بۆ سەردانی کردن نا بەڵکو بە تەما بوون نیشینگەیەک لەوێ دابمەزرێنن. تا ساڵی ٢٠٠٩ز ھەموو شتێکی تەواو بوو و چەندین بەشی ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ کرا و مووشەکی بۆ دروست کرا بە ناوی Ares I-X بڕیار بوو تا ساڵی ٢٠٢٠ز بە تەواوی پڕۆژەکە تەواو ببێت و ساڵی ٢٠٢٠ز مرۆڤ لەسەر مانگ بێت، بەڵام کاتێک باراک ئۆباما سەرکەوتنی بەدەست ھێنا لە ھەڵبژاردنەکان و بووە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بیر و بڕوای وابوو کە ئەو پارەیەی خەرج دەکرێت بۆ ئەو پڕۆژەیە زیادەیە و پێویستە لە شتێکی تردا خەرج بکرێت، لەبەر ئەوەی ھیچ کارێکمان بە مانگ نەماوە و ھیچ پێویستیش نییە بچینەوە سەر مانگ ھەر لەبەر ئەوە بە بڕیاری ئۆباما سەرجەم پارەکە گەڕێندرایەوە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ زانست بۆ ھەمووان پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی. وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. 2015. pp. ٣٢٤.
- ^ Redd, Nola Taylor (2017-11-16). "How Was the Moon Formed?". Space.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-11-16.
- ^ Origin of the earth and moon. R. M. Canup, K. Righter. Tucson: University of Arizona Press. 2000. ISBN 0-8165-2073-9. OCLC 44467468.
{{cite book}}
: CS1 maint: others (link) - ^ Mackenzie, Dana (2003). The big splat, or, How our moon came to be. Hoboken, N.J.: John Wiley & Sons. ISBN 0-471-15057-6. OCLC 52129583.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، ««Moon»»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٧.
- ناسا (لە ڕێکەوتی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧). کەشتی گەڕانی تاقمی ئۆریۆن (ئینگلیزی). ناسا. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئازاری ٢٠١٧.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی زانستی زەوی
- دەروازەی کۆمەڵەی خۆر
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی فڕینی بۆشایی
- دەروازەی ڕووسیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مانگ تێدایە. |