ئەپۆلۆ ١١ یەکەمین جۆری رۆیشتنی مرۆڤ بوو بۆ نیشتنەوە لەسەر رووی مانگ، کەشتی ئەپۆلۆ ١١ لە ڕێکەوتی ٢٠ی تەمموزی ساڵی ١٩٦٩. دوای ھەڵدانی ئەپۆلۆ ٨ و ئەپۆڵۆ ١٠ کە نزیک کەوتنەوە لە مانگ و سووڕانەوە لە دەوری پێش ئەوەی بگەرێنەوە سەر زەوی ئەپۆلۆ ١١ نێردرایە سەر مانگ.هەر وەها پرۆگرامی ئەپۆلۆ

درووشمی بەرنامەی ئەپۆلۆ ١١

برییتی بوو لە:ناردنە دەرەوەی ١٢ کەشتیوانی ئاسمانی بۆ سەر ڕووی هەیڤ

دەستەی کەشتیوانان دەستکاری

دەستەی پارێزی

دەستەی یارمەتی

نیشتنەوە دەستکاری

 
باز ئاڵدرین دەروات لەسەر رووی مانگ _ کە نیل ئارمسترانگ وێنەی گرتوە

لە ١٦ تەمموزی ١٩٦٩ نێردران دوای ئەوە زانیاری و داتاکانیان دەناردەوە سەر زەوی

  • دوا ٢ کاژێر و ٤٠ خوولەک چوونە دەرەوە لە زەوی
  • دوای ٧٥ کاژێر و ٥٠ خوولەک چوونە نێو مانگ
  • دوای ١٠١ کاژێر و ٣٦ خوولەک کەشتیەکە لێک جیا بوویەوە
  • دوای ١٠٢ کاژێر و ٤٥ خوولەک نیشتنەوە لەسەر رووی مانگ لە ناوچەی دەریای ھێمن
  • دوای ١٠٩ کاژێر و ٢٤ خوولەک یەکەمین مرۆڤ چووە سەر مانگ ئەویش نیل ئارمسترانگ بوو.
  • دوای ئەوە لەسەر مانگ بە لەیزەری فافۆن دەیاناردەوە بۆ ڕوانگەکانی زەوی بۆ ئەوە دووری نێوان زەوی و مانگ بپێون
  • دوای ئامێری پێوانی بەھێزی بوومەلەرزەیان دانا.
  • بە نزیکەی ٢١٬٧ کیلۆگرام لە خۆڵ و خاشاکی مانگیان ھەڵگرتەوە.
  • لە نێوان ٢ کاژێر و ٣١ خوولەک دەستیان بە جوولە کرد بە نزیکەی ٢٥٠ مەتر رۆشتن لەسەر مانگ
  • پێکەوە نووسانی کەشتیەکە بە بەشی سەرەکی کە ناوی کۆڵۆمبیا بوو کە خوولانەوە دەکرد لە دەوری مانگ کە کەشتیوان مایکڵ کۆلۆنێز تێدا بوو
  • دوای ١٢٤ کاژێر و ٢٢خوولەک لە سەر رووی مانگ رۆشتن دوای مانەوەی ٢١ کاژێر ٣٦ خوولەک لەسەر مانگ
  • دەوای ١٩٥ کاژێر و ١٨ خوولەک. کەشتیوانەکان بە سەلامەتی گەیشتنەوە سەر رووی زەوی لە زەریای ھێمن

سەرچاوەکان دەستکاری