ئاپۆلۆ ٨، دووەمین جاری فڕینی مرۆڤ بۆ بۆشایی ئاسمان لە بەرنامەی ئاپۆلۆدا، لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٦٨ـدا نێردرا، و بوو بە یەکەم کەشتیی بۆشایی کە خولگەی زەویی بەجێ ھێڵا، و گەیشتە مانگ، لە خولگەی مانگدا گەڕا و بە سەلامەت گەڕاوە زەوی. سێ ئاسمانگەڕ (فەرماندە فرانک بۆرمن، فڕۆکەوانی کەشتیی فەرماندەییی جەیم لۆوەل و فڕۆکەوانی مانگنشین ویلیام ئاندرێس)، بوون بە یەکەم کەسانێک کە چوونە سەرووی خولگەی نزیکی زەوی، و زەوییان وەکوو گۆیەکی تەواو بینی و بە شێوەی ڕاستەوخۆ دیوی نادیاری مانگیان بینی و بینەری ھەڵاتنی زەوی بوون.[١]

ئەپۆڵۆ ٨

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Apollo 8»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨.