زەویھەڵاتن
(لە ھەڵاتنی زەویەوە ڕەوانە کراوە)
زەویھەڵاتن (بە ئینگلیزی: Earthrise) ناوی وێنەیەکی گۆی زەوییە کە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٨ـدا لە گەشتی ئاپۆلۆ ٨ـدا بە دەستی ویلیام ئەندێرس تۆمارکرا. ئەم دیمەنە سەرەتا بە دەستی فرانک بۆرمن تۆمارکرا پاشان ئەندێرس بە کامێرای Hasselblad 500EL وێنەیەکی ڕەنگی لەم ڕووداوە تۆمارکرد. ئەم وێنە لەلایەن گۆڤاری لایفەوە لە پێڕستی ١٠٠ وێنەی بگۆڕی ژیانی مرۆڤدا دانراوە. ویلیام ئەڵیسۆن ئەندێرس (بە ئینگلیزی: William Alison Anders)، ئاسمانگەڕی خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٣ـدا لە ھۆنگ کۆنگی بەریتانیا لەدایکبوو. لە گەشتی ئاپۆلۆ ٨ـدا بەشدار بوو.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Earthrise»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی کۆمەڵەی خۆر
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی فڕینی بۆشایی
- دەروازەی گەردوون
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زەویھەڵاتن تێدایە. |