بەرنامەی ئەپۆلۆ

(لە بەرنامەی ئاپۆلۆەوە ڕەوانە کراوە)

بەرنامەی ئاپۆلۆ (بە ئینگلیزی: Apollo Program) یەکێکە لەو پرۆژە ئاسمانییەکانی ناسا کە لە کاتی کێبرکێی ئاسمانی نێوان سۆڤێت و ئەمریکا ـدا کە ھەوڵ دەدا یەکەم ئینسان لەسەر گۆی مانگ دابەزێنێ. بەرنامەکە لە سەردەمی سەرۆکایەتی دوایت د. ئایزێنھاوەردا دەستی بە کار کرد. ئاپۆلۆ لە کاتی سەرۆکایەتی جان ئێف. کێنیدیدا بە جددی بەردەوام بوو. جان ئێف. کێنیدی پاڵپشتیی خۆی بۆ بەرنامەی دابەزینی مرۆڤ لەسەر مانگی لە درێژەی تایبەتدا بۆ کۆنگرە لە مانگی مەیی ١٩٦١ ـدا وا دەربڕی:... من بڕوادارم کە وڵاتەکەم دەبێ بۆ گەیشتن بە ئامانجی دابەزین لەسەر گۆی مانگ و بە سەلامەت ھاتنەوە بۆ زەوی تا کۆتایی ئەم دەیەیە لە ئەستۆ بگرێ. لەم خولەدا ھیچ بەرنامەیەکی ئاسمانی تر ناتوانێ بۆ مرۆڤ کاریگەرتر لە دۆزینی ڕێگە درێژەکان لە ئاسماندا بێت; و ئەنجامی ھیچ کامیان ناتوانێ تا ئەم ئاستە ئەستەم و گران بێت.[١]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ *بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Apollo program»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری