جۆن فیتزگیرالد کەنەدی (ماوەی ژیان:٢٩ی ئایاری ١٩١٧ تاکوو ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ لە ٤٦ ساڵیدا) ،کەسایەتی سیاسیی ئەمریکی و ٣٥ھەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، سەرەتا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بووە دواتر بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران، لە ساڵی ١٩٦٠ و لەتەمەنی ٤٣ ساڵیدا لەلایەن حیزبی دیموکراتیەوە ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەئەنجامدا لە ریتشارد نیکسۆنی ڕکابەری بردەوە و بووە یەکەم کاسۆلیکی کە سەرۆکایەتی ئەمریکا بگرێتە دەست و ھەروەھا بەبچوکترین سەرۆکی ئەمریکا ھەژمارکراوە. جۆن کەنەدی لەکاتێکی ھەستیار و دژواردا لەماوەی جەنگی سارددا سەرۆکایەتی ئەمریکای گرتە دەست و خاوەنی ھەڵوێستی بەھێز بووە لەبەرامبەر سۆڤیەتدا لەھەموو ڕویەکەوە، ھەر ئەمەش وایلێکردووە لەھەموو سەرۆکەکانی دیکەی ئەمریکا گرنگتربێت و لەلایەن خەڵکیشەوە خۆشەویستربێت، لەھەرە ڕوداوە گرنگەکان لەسەردەمی حوکمڕانی جۆن کەنەدیدا کردەوەی ھەڵکوتانی کەنداوی بەرازەکان و قەیرانی مووشەکی کووبا و دروستکرنی دیواری بەرلین و کێبڕکێی داگیرکردنی ئاسمان کە بەوە ناسراوە بەڵێنی داوە مرۆڤ بخاتە سەر زەوی ڕوویانداوە. لە ساڵی ١٩٦٢ کۆپتەرەکانی cia وێنەی چەند مووشەکێکیان گرتووە کە لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە لە کووبادا دامەزراوە و ئاڕاستەکەشی بەرەو ئەمریکا بووە و توانای ھەڵگرتنی سەری نەوەویان ھەبووە ھەر بۆیە جۆن کەنەدی ڕووبەڕوی مەترسیدارترین بڕیار بۆتەوە لەمێژودا، ئەگەر ھێرشی بکردایەتە سەر مووشەکەکان ڕەنگ بوو جەنگێکی نەوەوی لێبکەوتایەتەوە و زۆربەی وڵاتانی جیھان کاول ببوایە ئەگەریش دەستەوەستان بوەستایە و ھیچی نەکردبا مووشەکەکان مەترسیان لەسەر ئەمریکا دروست دەکرد و پێگەی ئەمریکاش لاواز دەبوو ئەگەر وەلامی مووشەکەکانی نەدایەتەوە، لەکۆتاییدا بڕیاریدا ھێزی دەریاوانی ئەمریکا ڕەوانە بکات تاکو ڕێگە بەسۆڤیەت نەدات پڕۆژەی دروستکردنی ئەو مووشەکانە تەواوبکات. دواتر لەگەڵ نیکیتا خرۆتشۆڤی سەرۆکی سۆڤیەت ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی مووشەکەکانی سۆڤیەت لە کووبا لاببرێن بەمەرجێک ئەمریکا کووبا داگیرنەکات. جۆن کەنەدی ناسراوە بەو سەرۆکەی بەڵێنی داوە کە مرۆڤ بگەیەنێتە سەر مانگ و بەسەلامەتیش بیگەڕێنێتەوە سەر زەوی، لە ٢٢ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ لەتەمەنی ٤٦ ساڵیدا کە بەسەردانێکی ڕەسمی لە شاری دالاس بووە بەفیشەک تیرۆر کراوە.

جان ئێف. کێنیدی
John F. Kennedy لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونJohn Fitzgerald Kennedy لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٢٩ی ئایاری ١٩١٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Brookline لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٤٦ ساڵ ژیاوە)
Parkland Memorial Hospital لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕArlington National Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • London School of Economics and Political Science
  • Harvard College
  • Choate Rosemary Hall
  • Riverdale Country School
  • Stanford Graduate School of Business
  • زانکۆی پرینستۆن
  • Edward Devotion School
  • Noble and Greenough School
  • Canterbury School
  • Dexter School لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، ڕۆژنامەوان، کەسایەتی دەوڵەت، نووسەر، naval officer، anti-communist لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانWe choose to go to the Moon، من بەرلینیم لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبپارتی دیموکرات لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرJacqueline Kennedy Onassis لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵجان ئێف. کێنیدی جوونیۆر، Patrick Bouvier Kennedy، Arabella Kennedy، Caroline Kennedy لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Joseph P. Kennedy Sr. لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Rose Kennedy لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانJoseph P. Kennedy Jr.، Rosemary Kennedy، Kathleen Cavendish، Eunice Kennedy Shriver، Patricia Kennedy Lawford، Robert F. Kennedy، Jean Kennedy Smith، Ted Kennedy لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانKennedy family لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Navy and Marine Corps Medal (Chelsea Naval Hospital، For extremely heroic conduct as Commanding Officer of Motor Torpedo Boat 109 following the collision and sinking of that vessel in the Pacific War Area of August 1-2, 1943، Frederick L. Conklin، ١٩٤٣، ١٩٤٤)
  • Purple Heart (Chelsea Naval Hospital، William Halsey Jr.، ١٩٤٣)
  • American Defense Service Medal (١٩٤٥)
  • American Campaign Medal (١٩٤٥)
  • Asiatic-Pacific Campaign Medal (١٩٤٥)
  • World War II Victory Medal (١٩٤٥)
  • Pacem in Terris Award
  • Grand Officer of the Order of Merit of the Italian Republic (١٩٥٧)
  • مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی (پاش مەرگ، لیندۆن بی جۆنسۆن، ١٩٦٣)
  • Pulitzer Prize for Biography or Autobiography (Profiles in Courage، ١٩٥٧)
  • Grand Officer of the Order of the Star of Italian Solidarity (١٩٥١)
  • Order of Merit of the Italian Republic
  • Laetare Medal
  • (گۆڤاری تایم) کەسایەتیی ساڵ (١٩٦١) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://www.whitehouse.gov/about-the-white-house/presidents/john-f-kennedy/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەسەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان (١٩٦١–١٩٦٣)، United States representative (١٩٤٧–١٩٥٣)، United States senator (١٩٥٣–١٩٥٥)، United States senator (١٩٥٥–١٩٥٧)، United States senator (١٩٥٧–١٩٥٩)، United States senator (١٩٥٩–١٩٦٠)، President-elect of the United States (١٩٦٠–١٩٦١) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankجێدار (١٩٤٣–١٩٤٥)، lieutenant (junior grade) (١٩٤٢–١٩٤٣)، ensign (١٩٤١–١٩٤٢) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لقUnited States Navy (١٩٤١–١٩٤٥) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

سەرچاوەکان دەستکاری