گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن

گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن (بە ئینگلیزی : Arlington National Cemetery) یەکێکە لە گۆڕستانە نیشتمانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەکەوێتە ناوچەی ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە نزیک ڕووباری پۆتۆماک. ڕووبەرەکەی ٦٢٤ هێکتار (٢٥٣ دۆنم)ە. ئەو شوێنەیە کە مردووانی ململانێکان لە وڵاتەکەدا نێژراون، کە لە شەڕی ناوخۆی ئەمریکا و شەڕەکانی دیکەی پێشووەوە دەستی پێکردووە.

گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٢

گۆڕستانەکە لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی ئەمریکادا لە تەنیشت ماڵی ئارلینگتۆن دامەزراوە، کە بە وەسیەت بۆ بنەماڵەی ڕۆبەرت ئێدوارد لی بووە و هاوسەرەکەی ماری ئانا لی (نەوەکچی مارتا واشنتۆن) بووە خاوەنی موڵکەکە. گۆڕستانەکە دەکەوێتە تەنیشت ماڵی ئارلینگتۆن و پردی یادەوەری ئارلینگتۆن و یادگارییەکانی دیکە. ناوچەکە لە مانگی نیسانی ٢٠١٤دا لە تۆماری نیشتمانی شوێنە مێژووییەکان تۆمارکراوە.[١]

گرنگترین کەسایەتییەکان کە لە گۆڕستاندا نێژراون دەستکاری

سەربازییەکان دەستکاری

  • کرێیتۆن ئەبرامز
  • هاری هامۆند هێس
  • گرەیس هۆپەر
  • لۆری تێرنی
  • کلێر لی چێنۆت
  • فیلیپ شێریدان
  • ویلیام دۆنۆڤان
  • چارڵز شایەت-لۆنگ

هاوڵاتیانی مەدەنی دەستکاری

  • جان ئێف. کێنیدی
  • جاکلین کێنێدی
  • جۆن فرێند ماهۆنی
  • ڕۆبێرت ماکنامارا
  • ئێدمۆند موسکی
  • هێلین تافت
  • ویلیام ڕۆجەرز
  • گرێتا فریدمان
  • تورگود مارشال

بەنێوبانگەکان دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری