فیلیپ ھێنری شیریدان (٦ی ئازاری ١٨٣١ - ٥ی ئابی ١٨٨٨) سەکردەیەکی سەربازی ئەمریکی بووە و یەکێک بووە لە سەرکردەکانی سوپای یەکگرتوو لە جەنگی ناوخۆی ئەمریکا، لە ٦ی ئازاری ١٨٣١ لەدایکبووە، زۆر بەپەلە پلە سەربازییەکانی بڕیوە تاکو بۆتە میجۆر ژەنەڕاڵ، پەیوەندی لەگەڵ ژەنەڕاڵ یۆلیسیس گرانت زۆر خۆش بووە و لە سەرکردایەتی تیمی پیادەی بەرەی ڕۆژئاواوە گواستوێتێوە بۆ سەرکردایەتی فەیلەقی سوارچاکانی سەر بە سوپای بۆتۆمالک لە ڕۆژھەڵات.

فیلیپ شێریدان

لە ساڵی ١٨٦٤ شیریدان لە دۆڵی شینانداوا لەھێزەکانی کۆنفیدڕاڵی بردۆتەوە و ژێرخانی ئابووری دۆڵەکەی وێرانکردووە، لەساڵی ١٨٦٥ بەسەرکردایەتی خۆی ھێزی سوارچاکەکان کەوتونەتە دوای ھێزەکانی ژەنەڕاڵ ڕۆبێرت ئێدوارد تاکو ژەنەڕاڵەکە خۆی داوە بەدەستەوە، لەکۆتایی ساڵەکانی جەنگەکانی ھیندستان سەرکردایەتی سوپای ئەمریکای کردووە، ساڵی ١٨٨٣ دامەزراوە بەگەورە ژەنەڕاڵەکانی سوپای ئەمریکا، ساڵی ١٨٨٨ پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ سەرکردەی گشتی سوپا.

فیلیپ شیریدان لەکۆتایی ژیانیدا بەدەست جەڵتەی دڵەوە ناڵاندوێتی تاکو بۆتە ھۆی مردنی لە ٥ی ئابی ١٨٨٨ لە ویلایەتی ماساتشۆستس، دواتر تەرمەکەی براوە بۆ واشنتۆن و لە گۆڕستانی ئەرلینگتۆنی نیشتیمانی نێژراوە، ھاوسەرەکەی شوی نەکردۆتەوە و وتوویەتی ((پێم باشترە بەبێوەژنی بمێنمەوە و پێم بڵێن ئەمە ژنەکەی شیریدانە و ھاوسەرگیری لەگەڵ کەسی تردا نەکەم)).

فیلیپ شیریدانی کوڕیشی وەکو خۆی ڕێچکەی سەربازی گرتۆتە بەر، دوای ئەوەی لەساڵی ١٩٠٢ دەرچووە بۆتە ئەفسەر لە سوپا و دواتر بۆتە یاریدەدەری سەرۆک سیودۆر ڕۆزفڵت و پاشان بۆتە سەرکردەی گشتی لە واشنتۆن، لەساڵی ١٩١٧ پلەکەی بەرزکراوەتەوە بۆ ڕائید، بەڵام بەھەمان دەردەکەی باوکی چووە و لەساڵی ١٩١٨ لەتەمەنی ٣٧ ساڵیدا بەجەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.

سەرچاوە دەستکاری