تیشکی گەردوونی
تیشکی گەردوونی (بە ئینگلیزی: Cosmic Ray) بریتییە لە تێکەڵێک لە ناوکی گەردیلە و تەنۆلکەی دیکە بە خێرایی نزیک بە خێرایی ڕووناکی بە گەردووندا گوزەر دەکەن، ھەندێکیان بە پلەیەکی وا لە زەوی نزیک دەبنەوە کە دەتوانرێت ئاشکرا بکرێن لە ڕێی ئەو ئامێرانەی لەسەر مانگە دەستکردەکان دانراون، ھەندێکی دیکەیان بەرگە ھەوای دەوری زەوی دەبڕن و لەگەڵ ناوکە ھایدرۆجین یان نایترۆجین بە یەکدا دەدەن و لە ئەنجامدا زنجیرەیەک تەنۆلکەی نانۆیی دروستدەبن و بەرەو زەوی دێن و دەگەنە سەر ڕووی دەریا و ھەندێجاریش دەگەنە قوڵایی ڕووی زەوی، ئا بەو زۆربوونەی تیشکی گەردوونی لەسەر زەوی دەوترێت (گورزەی موویی گەورە)، بۆیە تیشکی گەردوونی دادەنرێت بە تیشکێکی یەکەمی و دووەمی، تیشکە یەکەمییەکانی ئەوانەن دەگەنە بەرگە ھەوای زەوی و ئەوی دیکەیان ئەوانەن کە لە ئەنجامی کارلێکیان لەگەڵ گەردیلەکانی نایترۆجین زنجیرەیەک لە تیشکی گەردوونی دەگەنە سەر ڕووی زەوی کە بە تیشکی دووەمی گەردوونی دەناسرێن.
تیشکی گەردوونی یەکەمی تاکە نموونەیەکی پەیامی گەیشتووە بە زەوی لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر،[١] و بەشی زۆری ئەو تیشکە پێکدێت لە ناوکی گەردیلەی بارگە موجەب، چونکە بارگە سالبەکانیان ونکردووە لە ئەنجامی خێرایی زۆری ئەو ناوکانە، ناوکی گەردیلەکانیش ھەموو جۆرەکانی گەردیلە کیمیاییەکان دەگرنەوە ھەر لە ھایدرۆجینەوە تا یۆڕانیۆم، ئەلکترۆن و دژەکەی و دژە پرۆتۆن لە ١٪ ی ئەو تیشکە یەکەمیە تێپەڕناکات.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریپەراوێزەکان
دەستکاری- ^ Sharma (2008). Atomic And Nuclear Physics. Pearson Education India. p. 478. ISBN 978-81-317-1924-4.
سەرچاوەکان
دەستکاری- گۆڤاری: زانستی سەردەم، ژمارە ٥٢، بابەتی: تیشکی گەردوونی نھێنییەکی تری فیزیا، نووسینی:جەمال محەممەد ئەمین لاپەڕە/١٤٠
- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی زانست
- دەروازەی فیزیک
- دەروازەی کیمیا
- دەروازەی کۆمەڵەی خۆر
- دەروازەی فڕینی بۆشایی
- دەروازەی ماتماتیک
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیشکی گەردوونی تێدایە. |