مەریخ

چوارەم ھەسارەی کۆمەڵەی خۆر
(ڕەوانەکراوە لە بارام (گەڕەستێرە)ەوە)

مەریخ یان بارام (بە ئینگلیزی: Mars) ناوی یەکێک لە ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرە، کە خولگەکەی کەوتووەتە نێوان زەوی و موشتەری. مەریخ بە ٢٢ مانگ و نیو، بە دەوری خۆر سووڕێک دەخوات.

مەریخ
OSIRIS Mars true color.jpg
بەشێکە لەinner Solar System
دامەزران٤٥٤٠ million years BCE
ناونراوە لەدوایمارس، Ares
وڵاتبێ نرخ
جێinner Solar System
بەرزترین خاڵOlympus Mons
Child astronomical bodyفۆبۆس (مانگ)، دیمۆس (مانگ)
Parent astronomical bodyخۆر
ڕووبەر١٤٤٬٧٩٨٬٥٠٠ کیلۆمەتر دووجا
ھاشتاگMars
وەسفی ئاڵاflag of Mars
NotationMars symbol
Geography of topicgeography of Mars
EpochJ2000.0
Category for the view from the itemCategory:Views from Mars
Series ordinal4

پۆتانەکان: 0°N 180°W / 0°N 180°W / 0; -180

وێنەی گەڕەستێری بارام کە تلیسکۆپی ھابل گرتوویەتی

تایبەتمەندییە فیزیکییەکاندەستکاری

ھەسارەی مەریخ ٢٢٧٫٩٤٠٫٠٠٠ کیلۆمەتر لە خۆر دوورە. ھەروەھا لە ڕووی قەبارەوە مەریخ بە نزیکەی نیو ئەوەندەی قەبارەی زەوییەوە تیرەی دەگاتە ٦٨٠٠ کیلۆمەتر.

 
ھەڵسەنگاندنی ئەندازەی نێوان زەوی و مریخ

بارستاییی ھەسارەی مەریخ بە نۆ ئەوەندە لە بارستاییی زەوی کەمترە. وەک ھەسارەیزەوی بە دەوریتەوەرەکەیدا دەسووڕێتەوە، کە ھەر خولێک بە ٢٤ کاتژمێر و ٣٩ خولەک و ٢٢ چرکە تەواو دەکات لە کاتێکدا زەوی بە نزیکەی ٢٤ کاتژێر تەواوی دەکات.

مەریخ لە کولتووردادەستکاری

لە کۆندا زانایان و فەیلەسووفانی ڕۆمانی بەھەسارەی مەریخیان دەگوت مارس، لە کاتێکدا یۆنانییەکان ناوی ئەرسیان پێ دابوو، لەبەر ئەوەی کە خوێناوییە و نیشانەی شەڕ دەگەیەنێت بە لای ئەوانەوە. مەریخ بە ٢٥٫١٩ پلە لارە لەسەر تەوەری خۆی. وە بەھۆی ئەم لارییەیشەوەیە کە وەرز لەسەر مەریخ دروست دەبێت. بەڵام وەرزی سەر مەریخ بە بەراورد لەگەڵ وەرزی سەر زەوی، دوو ئەوەندە زیاترە، ھۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مەریخ بە ٦٨٦٫٩٨ ڕۆژی سەر زەوی جارێک بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە. مەریخ بە خێراییی ٢٤٫١٣ کیلۆمەتر لە یەک چرکەدا بە دەوری خۆر دەسووڕێتەوە، کەواتە ساڵێکی سەر مەریخ بە بەراورد لەگەڵ ساڵی سەر زەوی بە نزیکەی دوو ئەوەندەیە.

کەشوھەوادەستکاری

مەریخ کە ٢٢٧٫٩٤٠٫٠٠٠ کیلۆمەتر لە خۆر دوورە لە ھەر دوو ساڵ جارێک زۆر لە زەوی نزیک دەبێتەوە تا وای لێ دێ کە نێوانی زەوی و مەریخ ببێتە ٧٠–١٠٠ میلیۆن کیلۆمەتر.

 
رووپەڕی مریخ
 
وێنەی میکرۆسکۆپی ڕووپەڕی مریخ

گەرمای سەر ڕووی گەڕۆکی مەریخ-٦٣ پلەی سێلێسیوسە، بەڵام ئەو کاتانەی کە گەڕۆکی ناوبراو زۆر لە خۆر دوور بکەوێتەوە بۆ دوورترین جێگا ئەوا پلەی گەڕۆکی مەریخ دەگاتە -١٤٠ پلەی سیلیزی کە نزمترین پلەیە لەسەر ھەسارەی مەریخ. بە پێچەوانەوە ئەو کاتانەی کە زۆر لە خۆر نزیک بکەوێتەوە پلەی گەرمی لەسەر ڕووی مەریخ دەگات بە ٢٠ پلەی سێلێسیوس و بە بەرزترین پلە دادەندرێت لەسەر ڕووی مەریخ.

مەریخ وەک ھەموو گەڕۆکەکانی تر بە چەند گازێک دەوری لێ دراوە، وەک ئەو گازانەی کە دەوری زەوییان داوە. وە ئەگەری ھەیە لە دھاتودا ژیان لەسەر مەریخ پەیدا ببێت.

نزیکترین خاڵی مەریخ لە زەوییەوەدەستکاری

ئەوەی شایەنی باسە، بارام لە ھەر دوو ساڵ جارێک زۆر لە زەوی نزیک دەبێتەوە تا وای لێ دێ کە نێوانی زەوی و مەریخ ببێتە ٧٠ – ١٠٠ میلیۆن کیلۆمەتر. جێگای سەرنجە کە مەریخ لە ھەر (١٥–١٧) ساڵێکدا زۆر لەوە زیاتر نزیک دەبێتەوە لە زەوی کە پێی دەوترێت (دراوسێیەتی)، بە باشترین کات دادەنرێت بۆ بینینی مەریخ لەسەر ڕووی زەوییە‌وە.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  • ماڵپەڕی ڕادیۆ نەوا [١]

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری