فڕینی واڵایی فڕینێکە بەرەوە واڵایی دەرەوە. ئەم فڕینە لە ڕێگەی واڵایی پێوەوە ئەنجام دەدرێت کە دەکرێت مرۆڤی پێ بێت یان پێ نەبێت.[١]

فڕینی واڵایی
لقیفڕین، traffic
بەشێکە لەspace mission


ئەو فڕینە دابەش دەبێتە سەر دوو جۆر: فڕینێک بە مرۆڤەوە و فڕینێک بەبێ مرۆڤ، هەروەها یوری گاگارین سەر بە یەکێتیی سۆڤیەت یەکەمین مرۆڤ بوو تانی بفڕێتە بۆشایی و فڕینی بۆشایی تاقی بکاتەوە، لە هەمان بواردا وڵاتی ئەمریکا تانی بە پڕۆژەی ئەپۆڵۆ فڕینی بۆشایی ئەنجامبدا بە چوونی دەستەیەک لە مرۆڤ لە سەر مانگ، هەروەها پڕۆژەکانی تایبەت بە مەکۆ بۆشاییەکان تایبەت بە چوونیان بۆ بۆشایی ئاسمان و پڕۆژەی سویوزی ڕووسی تایبەت بە گەشتی بۆشایی ئاسمان سەرووی ئەوانەش وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی هەتا ئێستاش، هەروەها پڕۆژەکانی چوونە بۆشایی بەبێ مرۆڤ وەک ناردنی مانگە دەستکردەکان کە دەخوولێنەوە لە دەوری زەوی.[٢]

فڕینی بۆشایی بۆ چەندین مەبەست بەکاردێت وەک (فڕینی تایبەت بە ئاشکراکردنی زانست و نهێنیەکانی بۆشایی ئاسمان و فڕین بۆ چالاکیە بازرگانییەکان و فڕینی تایبەت بە گەشت و گوزاری هەروەها فڕاندنی مانگە دەستکردەکان) و چەندین جار ئەو فڕینە بۆشاییانە لەلایەن مرۆڤەکانەوە بۆ بۆشایی بە چەندین ئامێر و کەرەستەی تایبەت بە هۆکاری چاودێریکردنی بۆشایی ئاسمانە یاخود بۆ چاودێری کردنی زەوییە بە مەبەستی سیخوری

مێژوو دەستکاری

زانای ڕووسی کۆنستانتین تسیۆلکۆڤسکی یەکەمین دیدگایی ڕاستەقینەیی بیرۆکەی چوون بۆ بۆشایی کردۆتەوە، پەرتووکەکی تایبەت بەو بابەتەشی بڵاوکردۆتەوە لە ساڵی ١٩٠٣، بەڵام بیرۆکەکانی نەچوونەتە دەرەوەی ڕووسیا، یەکەمین مووشەک بۆ بۆشایی ئاسمان تەقێندرا بە بەرزی ١٨٩ کیلۆمەتر، مووشەکی ئەڵمانی فاو-٢ بوو لە ساڵی ١٩٤٤، پاشان یەکەمین مانگی دەستکرد ناردرا بۆشایی بە ناوی سپوتنیک-١ لە ساڵی ١٩٦١، هەروەها ڕووسیا یەکەمین مرۆڤی ناردە بۆشایی بە ناوی یوری گاگارین، هەتا کو ئێستاش مووشەک یەکەمین ئامرازە بۆ ناردنی هەر کەرەستە و مرۆڤێک بە بۆشایی ئاسمان.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کتێبی زانستی مووشەک لەلایەن لووسی رۆجەرز (لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩). سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  2. ^ لووسی رۆجەرز (٢٠٠٨) کتێبی زانستی مووشەک( It's ONLY Rocket Science) بە زمانی ئینگلیزی، لاپەرە ٢٥ (لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩).