یوری گاگارین

فڕۆکەوان و گەردوونناسێکی سۆڤیەت بووە، یەکەم مرۆڤە چوبێتە بۆشایی ئاسمان (١٩٣٤-١٩٦٨)

یوری گاگارین (بە ئینگلیزی: Yuri Gagarin) گەشتەوانێکی‌ بۆشایی‌ سۆڤیەتیە، لە دایک بووی‌ (٩/ئازاری/١٩٣٤)، گاگارین بەیەکەم مرۆڤ دائەنرێ ، کە توانیبێتی‌ ھەڵفڕێ بۆ بۆشایی‌ دەرەکی‌ ، و خولانەوە بە دەوری‌ زەویدا، لەرێکەوتی‌ (١٢-اپریل-١٩٦١)، بەسواری‌ گالیسکەی‌ بۆشایی‌ ڕووسی‌(فۆستۆک١).

Yuri Gagarin
Юрий Гагарин
گاگارین لە 1964

ئاسمانەوانی سۆڤیەتی
یەکەم مرۆڤ لە بۆشایی دەرەوەی زەوی
نەتەوەسۆڤیەت
دۆخمردووە
لەدایکبوونYuri Alekseyevich Gagarin
(1934-03-09) 9ی ئازاری 1934
کلوشینۆ ، ڕووسیا ، یەکێتیی سۆڤیەت
مردن٢٧ی ئازاری ١٩٦٨(١٩٦٨-٠٣-٢٧) (٣٤ ساڵ ژیاوە)
نۆڤۆسیۆلۆڤۆ ، ڕووسیا ، یەکێتیی سۆڤیەت
پیشەی تر
فڕۆکەوان
پلە و پایەسەرهەنگ (عەقید) ، هێزی ئاسمانی سۆڤیەت
کات لە بۆشایی
١ کاتژمێر و ٤٨ خولەک.
ھەڵبژرادنهێزی ئاسمانی گرووپی ١.
Missionsڤۆستۆک ١
خەڵاتەکان فەرمانی لینین

سەرەتای‌ ژیانی‌

دەستکاری

یۆری‌ ، لە خێزانێکی‌ ھەژار لە دایک بووە ، لە (کلۆشیۆ)، لە نزیک (گزاتسک) کە شوێنێکە لە رۆژ ئاوای‌ (مۆسکو) لە (روسیا)، کە دواتر شوێنی‌ نیشتەجێ بوونی‌ بەناوی‌ ئەوەوەنرا ، وەک رێزلێنانێک بۆی‌ لەساڵی‌ (١٩٦٨). باوکی‌ دارتاش بووە، دایکیشی‌ سەرگەرمی‌ خوێندن بووە ، ڕێزبەندی‌ لە نێوان چوار خوشک وبراکەی‌ ، سێ یەمینە، خوشکە گەورەکەی‌ پەروەردەی‌ ئەکرد ، لەبەر لە ماڵ نەبوونی‌ زۆربەی‌ کاتی‌ دایک و باوکی‌ ، بۆبژێوی‌ پەیداکردن ، ھەروەکو زۆربەی‌ خانەودەکانی‌ یەکیەتی‌ سۆڤیەت . خانەوادەکەیان تووشی‌ ناخۆشی‌ بووە، لە ماوەی‌ شەڕی‌ جیھانی‌ دووەم ، دوو براشی‌ لەدەست داوە لەکاتی‌ شەردا ، لەگەڵ ئەڵمانیەکان کاتێک کە بە دایلیان گرتن ، لە کۆتایی‌ جەنگیشدا نەگەڕانەوە . ھەردەم مامۆستاکانی‌ بەزیرەک و لێھاتوو باسیان کردووە ، وازھێنانی‌ لە مامۆستای‌ ماتماتیکی‌ و پەیوەندیکردنی‌ بە ھێزی‌ ئاسمانی‌ لە لەشکری‌ سوور، کاریگەری‌ دیاری‌ لەسەر یۆری‌ جێھێشتووە .

فێربوونی‌

دەستکاری

لەکاتی‌ کارکردنی‌ لە یەکێک لە کارگەکانی‌ ئاسن ، ھەڵئەبژێردرێ بۆ پڕۆژەی‌ مەشقکردن ، لە پەیمانگای‌ تەکنۆلۆژی‌ لە شاری‌ (سرتوف) ، لەکاتی‌ مانەوەی‌ لەوێ ، پەوەیەندی‌ ئەکات بە یانەیێکی‌ فڕۆکەوانی‌ ، و مەشقکردن ، بۆ ھەڵفڕینی‌ فڕۆکەی‌ بچووک ، وای‌ لێ ھات گرنگی‌ بەم ئارەزووە نوێیەی‌ بداو ، زۆربەی‌ کاتەکانی‌ پێیەوە خەریک بووە تائەوە کاتەی‌ فێری‌ ھونەری‌ فڕۆکەوانی‌ بوو ، بە شێوەیێکی‌ رێک و پێک ، و بوو بە ھاندەرێک بۆئەوەی‌ پەیوەندی‌ بکات بە کۆلێژی‌ فرۆکەوانی‌ جەنگی‌ ، لە ئۆرنبێرگ لەساڵی‌ ١٩٥٥ز ، دوای‌ تەواو کردنی‌ خوێندنەکەی‌ لە سرتۆف . لە کۆلێژیشدا چاوی‌ کەوت بە فالانتیا گۆڕیشیفیا ، و لە ساڵی‌ ١٩٥٧ز بوون بە ھاوسەر، ولە دوای‌ تەواو کردنی‌ مەشقەکەش بەشێوەیێکی‌ دروست لە سەر فرۆکەی‌ میگ(١٥) ، لەبنکەیێکی‌ ئاسمانی‌ دامەزرا ، لەنزیک سنووری‌ نەرویجی‌ ، لە ھەرێمی‌ مۆڕماسک. کارکردنی‌ لە پرۆژەی‌ بۆشایی‌ گەری‌ سۆڤیەتی‌ :

لەساڵی‌ ١٩٦٠ز ، ئەندازیارانی‌ پرۆژەی‌ بۆشاییگەری‌ سۆڤیەتی‌ ، دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوەو کارکردنی‌ ورد ، لەسەر دۆزینەوەی‌ کەسانی‌ شیاو و لێھاتوو ، تامەشقیان پێ بکرێ ، و ئامادە بکرێن ، بۆ ئەم کارە چاوەڕوان کراوەی‌ ، کە گۆڕانێک دروست ئەکات لەسەر ئاستی‌ نێو دەوڵەتی‌ ، چونکە سەرکەوتنی‌ یەکیەتی‌ سۆڤیەت لە پرۆژەی‌ بڕینی‌ بۆشاییگەریان ، ئەوە ‌ئەگەێنی‌ ، کەئەمان سەرکەووتن بەسەر وڵاتەیەکگرتووەکان ، بەتایبەت لە لێکۆڵینەوەی‌ بۆشاییگەری‌ ، لەم کەتەدا ھەر کێبرکێیەکی‌ بێ ئەندازە خۆی‌ ئەنواند ، لە نێوانی‌ ئەم دوو زلھێزەدا ، لە ھەموو بوارێکدا بیست کەس ھەڵبژێردرا ، کە یۆری‌ یەکێک بوو لەوان ، و خرانە ژێر جۆرەھا شێوازی‌ تاقی‌ کردنەوەی‌ لاشەیی‌ ، و دەروونی‌ توند ، بۆ مسۆگەرکردن لە سەرکەوتنی‌ کارەکە ، لە کۆتاییدا ئەوە مایەوە کەیەکێک لەم دوو ناوە ھەڵبژێردرێ( یۆری‌ گاگارین ، یان گیرمان تیتۆف) ، بۆ ئەوەی‌ ببێ بە یەکەم کەس کەئەچێ بۆ بۆشایی‌ ئاسـمان ، ئەوە بوو یۆری‌ گاگارینی‌ کورتە باڵایان ھەڵبژارد ، چونکە لەکاتی‌ مەشق و تاقی‌ کردنەوەکان سەر کەتووتربوو ، و جگە لەمەش خاوەنی‌ کەسایەتیێکی‌ نەرم و سادە بوو.

یۆری‌ لەبۆشایی‌ ئاسمان

دەستکاری

لە دوانزەی‌ ئەپریلی‌ ١٩٦١ ، یۆری ‌یەکەم کەس بوو کەزەوەی‌ ببینێ لە بۆشایی‌ دەرەکیدا، بەسواری‌ گالیسکەی‌ (فۆستۆک١) . بەپێی‌ دەزگاکانی‌ ڕاگەیاندنی‌ نێودەوڵەتی‌ ، ئەوکاتەی‌ کە یۆری‌ لە بۆشایی‌ ئاسماندا بووە ، وتویەتی‌ (ھیچ بوونێک بۆ خودا نابینم لێرە)، بەڵام ھیچ بەڵگەێک لەسەر ڕاستی‌ ئەم وتەیە ‌نییە چونکە تۆمارکراوە رێکۆردەرییەکان ھیچ جۆرێک لەم وتانەی‌ تیانییە ، لەم کاتەی‌ کە ئەم لە بۆشایی‌ ئاسماندا بوو، پلەی‌ بەرزکرایەوە لە یاریدەدەری‌ یەکەم ،بۆ پلەی‌ پێشڕەو(رائد) . سۆڤیەت بە جارێ سەری‌ سوڕمابوو لە گەڕانەوەی‌ یۆری‌ ، چونکە ئەوان ئەمەیان چاوەڕوان نەئەکرد ، نیکیتا خرۆشۆف ، یۆری‌ بە نەبەردێکی‌ نەتەوەیی‌ دانا ، بەھۆیەوە ناوبانگی‌ تادەھات زیاتر ئەبوو . ئەم سەرکەوتن و دەسکەوتە سەرنجی‌ خرۆشۆفی‌ ڕاکێشا ، کە پڕۆژەی‌ بۆشاییگەری‌ سۆڤیەتی‌ بەدەستی‌ ھێناوە ، بۆیە فەرمانی‌ دا کەپارەی‌ زیاتر ببەخشرێ بە ‌جبەخانەی‌ موشەکی‌ سۆڤیەتی‌ ، کە بەھۆیەوە چەکی‌ ئاسایی‌ پشت گوێ خرا ، بۆیە بوو بەھۆی‌ بێزاری‌ و توڕەبوونی‌ دەزگاکانی‌ لەشکرو سوپا و، دابەزینی‌ ئاستی‌ خرۆشۆف لە ڕووی‌ ڕامیاریەوە.

لە دوای‌ گەڕانەوەی‌ بۆ سەر زەوی‌

دەستکاری

لە دوای‌ گەڕانەوەی‌ بۆسەر زەوی‌ ، یۆری‌ بوو بەیەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە بەناو بانگەکان وسەردانی‌ وڵاتانی‌ جیھانی‌ ئەکرد ، وەک ریکلامێک بۆ یەکێتی‌ سۆڤیەت .و لەگەڵ ناوبانگەکەیدا بەڕێکی‌ ھەڵسو کەوتی‌ ئەکرد ، بەڵام ئەمە ‌شوێنەوارێکی‌ نەریتی‌ بۆ دروست کرد ، ئەوە بوو کە ڕاھات لەسەر مەی‌ خواردنەوە ، کەبەھۆیەوە کێشەی‌ خێزانیشی‌ پێ چارەنەئەکرا ، پاشان بوو بە جێگری‌ ئەنجومەنی‌ سۆڤیەتی‌ ، تائەوکاتەی‌ کە گەڕایەوە بۆ (سیتی‌ستار)تا ھاریکاربێت لە دروستکردنی‌ گالیسکەیێکی‌ بۆشاییگەری‌ کە ، توانای‌ ئەوەی‌ ھەبێت کەزێتر لە جارێک بەکاربھێنرێ ، ئەوەبوو لەساڵی‌ ١٩٦٧ز ئەو لەوێ کاری‌ ئەکرد ، کاتێ کە گالیسکەی‌ بۆشاییگەری‌(سویوز) سەرکەوتنی‌ بەدەست نەھێنا ، و گەشتە وانێکی‌ سۆڤیەتی‌ تیایدا گیانی‌ لەدەستدا ، بەناوی‌ ڤلادیمیر کۆمارۆف.

بەھۆی‌ سروشتی‌ کارەکەی‌ ، کەجێگری‌ بەڕێوەبەری‌ مەشق کردن بوو ، لە سیتی‌ ستار، ئەبوایە جارێکی‌ تر ھەڵفڕێ بە سواری‌ مێگ-١٥، تا مۆڵەتی‌ فڕۆکەوانی‌ پێ بدرێ ، ئەوە بوولە ٢٧-مارس- ١٩٦٨ز ، لەکاتی‌ مەشق کردنێکی‌ ئاسایی‌(رۆتینی‌) لە نزیک (کیزراچ)، بەھۆی‌ کەمووکوڕیەکی‌ ھونەری‌ نەزانراو ، فرۆکەکەی‌ تێک شکا ، و خۆی‌ و ڕاھێنەرەکەی‌ بوون بە قوربانی‌.

سەرچاوە

دەستکاری