ئەستێرەگەڕ (بە ئینگلیزی: Astronaut) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی، چووبێتە دەرەوەی کەشی زەوی.[١] ئەم وشەیە بەتایبەتی بۆ ئەستێرەگەڕە پرۆفێشناڵەکان بەکار دێ، بەڵام بەگشتی بە کەسێ کە بە جۆرێک چووبێتە بۆشاییی ئاسمانیش دەوترێت. بۆ نموونە زانایان، لێکۆڵەران، فڕۆکەوانان و تەنانەت گەشتیارانی بۆشاییگەڕ کە ئەزموونی گەڕان لە بۆشایییان بێ، بە ئەستێرەگەڕ دەژمێردرێن. ھەندێ جار، بە پێی ھەندێ پێناسە، تەنانەت سەرنشینانی ھەندێک لە مووشەک-فڕۆکەکانیش وەکوو نۆرت ئەمەریکەن ئێکس-١٥ بە ئەستێرەگەڕ دەژمێردرێن.[٢]

ئەستێرەگەڕ بروس مەککەندلسی دووەم، لە دەرەوەی بۆشاییگەڕی ئەمریکیی چالێنجەر لە ١١ی شوباتی ١٩٨٤

یەکەمینەکان لە ئەستێرەگەڕیدا دەستکاری

یەکەمین گیانلەبەر لە بۆشاییی ئاسمان دەستکاری

یەکەمین بوونەوەری زیندوو لە بۆشاییی ئاسماندا سەگێک بوو بە ناوی لایکا کە لە ٣ی ١١ی ١٩۵٧، تەنیا یەک مانگ پاش پڕتاوی سپوتنیک-١ و دەستپێکی سەردەمی بۆشایی، بە کەشتیی بۆشاییگەڕی ڕووسیی سپوتنیک-٢ نێردرایە خولگەی زەوی. مەبەست لەم پڕتاوە تاقیکردنەوەی کۆئەندامەکانی لەش لە ھەلومەرجی بێکێشیدا و تەواوکردنی سیستمەکانی ژیانپارێز لە بۆشاییگەڕە سەرنشیندارەکاندا بوو. بۆشاییگەڕەکە بۆ گەڕانەوە بۆ زەوی دروست نەکرابوو و لایکا پاش ماوەیەک، لە خولگەی زەویدا گیانی لەدەست دا.[٣]

یەکەمین مرۆڤی ئەستێرەگەڕ دەستکاری

 
یوری گاگارین لە ساڵی ١٩٦١دا

یەکەمین مرۆڤی ئەستێرەگەڕی جیھان یوری گاگارین، ئەستێەرەگەڕی ڕووسی بوو کە لە ١٢ی ٤ی ١٩٦١دا بە کەشتیی بۆشاییگەڕی ڤۆستۆک-١ (بە ڕووسی: Восток-1) و لە ماوەی ١٠٨ خولەکدا یەکجار بە دەوری زەویدا گەڕا.

یەکەمین ژنی ئەستێرەگەڕ دەستکاری

 
ڤاڵنتینا تریشکۆڤا، یەکەمین ژنی بۆشاییوان


یەکەمین ژنی ئەستێرەگەڕ ڤاڵنتینا تریشکۆڤای خەڵکی ڕووسیایە کە لە ١٦ی ٦ی ١٩٣ دا بە کەشتیی بۆشاییگیەڕ ڤۆستۆک-٦ چووە ئاسمانەوە و نزیک سێ ڕۆژ لە بوشاییی ئاسماندا مایەوە. ئەو ھەروەھا یەکەمین کەسی نامیلیشیاییی جیھانە کە چووەتە بۆشاییی ئاسمان چونکە لەدواپڕتاونی پەیوەست بوو بە ھێزی ئاسمایی سۆڤیەتەوە.

یەکەمین ئەستێرەگەڕی عەرەب دەستکاری

 
سوڵتان بن سەلمان ئالی سعوود


شازادە سوڵتان کوڕی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود کە لەو کاتەدا جێنشینی شای عەرەبستانی سعوودی بوو، یەکەمین عەرەبێکە کە بە کەشتیی بۆشاییگەڕی دیسکۆڤەریی ئەمریکا چووەتە خولگەی زەوی.

یەکەمین ئەستێرەگەڕی ئێرانی دەستکاری

 
ئەنووشە ئەنساری دەمێک دوای نیشتنەوە

یەکەمین ژنی ئەستێرەگەڕی گەشتیار و یەکەمین ئێرانی لە بۆشاییی ئاسماندا، ئەندازیاری ئێرانی ئەنووشە ئەنسارییە کە بە بژاردنی بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار بە کەشتیی بۆشاییگەڕی سایۆز تی ئێم-٩ چووە بۆشاییی ئاسمان و ١١ ڕۆژ لە وێستگەی بۆشاییی ناونەتەوەییدا نیشتەجێ بوو.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Astronaut»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨.
  2. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «فضانورد»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٠.
  3. ^ ئەرکی فەزایی سپوتنیک(ئینگلیزی).
  4. ^ داستان موفقیت انوشھ انصاری ،کارآفرین و اولین زن فضانورد ایرانی (لە ڕێکەوتی ٨ی ٦ی ٢٠٢٠).