سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز

سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود لەدایکبووی (٥ شەوال ١٣٥٤ھ/ (١٩٣٥-١٢-٣١) ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥) پادشای حەوتەمی شانشینی عەرەبستانی سعوودیە و بیست و پێنجەمین کوڕی شا عبدالعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان فەیسەڵ ئال سعود لە ژنەکەی، شازادە حوسەی کچی ئەحمەد سودەیری، یەکێکە لە پایە گرنگەکانی خێزانی شاھانەی سعودیە، وە ڕاوێژکاری تایبەتی پاشاکانی شانشینەکە بووە، یەکێکە لە حەوت سودەیریەکانی کوڕی شا عبدالعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان فەیسەڵ ئال سعودە.

سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز
شای عەرەبستانی سعوودی
مجێوری دوو مزگەوتی پیرۆز
شای عەرەبستانی سعوودی
فەرمانڕەوایی٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ – تا ئێستا
بەیعەت٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥
پێشووعەبدوڵڵا
جێنشینموقرن
ھاوسەرسوڵتانە کچی تورکی (لە ٧١ ساڵیدا مردووە)
فەھدە کچی فەلاح
سارە کچی فەیسەڵ (تەڵاقدراو)
مەزاوی کچی ماجید (تەڵاقدراو)
سوڵتانە کچی موندیل
وەفا کچی عەبدوڵڵا
ناوی تەواو
سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان کوڕی فەیسەڵ کوڕی تورکی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی محەممەد کوڕی سعوود
خێزانئال سعوود
باوکعەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان
دایکحوسە سودەیری
لەدایکبوون (١٩٣٥-١٢-٣١) ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥
ڕیاز، عەرەبستانی سعوودی
ئایینسوننە

ژیان دەستکاری

گەورەبوون دەستکاری

یەکەم جار دەستی کرد بە خوێندن لە قوتابخانەی شازادەکان لە ڕیاز وەقورئانی تەواوکرد لە تەمەنی دەساڵیدا لە قوتابخانەی شێخ عەبدوڵڵا خەیات پێشنوێژو وتاربێژی مزگەوتی حەرام

ژیانی سیاسی دەستکاری

  • یەکەم جار کە چوە ناو سیاسەتەوە لەبەرواری ١٦ئازاری ١٩٥٤ بوو کەدیاری کرا بە ئەمیری ناوچەی ڕیاز لەجیاتی براکەی شازادە نایف کوڕی عبدالعەزیز، وە لە ساڵی ١٩٥٥ جارێکی تر کرایەوە بە ئەمیری ڕیاز بەردەوام بوو تا ساڵی ١٩٦٠ پاشان دەستی لەکار کێشایەوە
  • لە ڕێکەوتی ٤ شوباتی ١٩٦٣ بریارێکی شاھانە دەرکرا لەلایەن شا سعود کوڕی عەبدولعەزیز بەدامەزاندنی بە ئەمیری ناوچەی ڕیاز جارێکی تر
  • لەبەرواری ٥ تشرینی دووەمی ٢٠١١ بەبریارێکی شاھانە لەلایەن شاعەبدوڵڵا کوڕی عەبدولعەزیز ەوەکرا بە وەزیری بەرگری شانشینی عەرەبستانی سعوودی
  • دوای مردنی شازادە نایف کوڕی عەبدولعەزیز لەبەرواری ١٨ حوزەیرانی ٢٠١٢ شاعەبدوڵڵا کوڕی عەبدولعەزیز بڕیارێکی شاھانەی دەرکرد بە دیاریکردنی بە شازادەی جێنشین وەدامەزراندنی بە جێگری سەرۆکی ئەنجومونی وەزیران وە وەزیری بەرگری.
  • لە ڕێکەوتی ٢٣ کانونی دووەمی ٢٠١٥ لەدوای مردنی شا عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولعەزیز بوە پاشای حەوتەمی شانشینی عەرەبستانی سعوودی

ماوەی فەرمانرەوایی دەستکاری

لە ڕێکەوتی ٢٣ کانونی دووەمی ٢٠١٥ لەدوای مردنی شا عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولعەزیز بوە پاشای حەوتەمی شانشینی عەرەبستانی سعوودی ھەتا ئێستا.

== خێزان == محمد کوری سەلمان

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری