موقرن کوڕی عەبدولعەزیز
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
موقرن کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود (بە عەرەبی: مقرن بن عبد العزيز آل سعود) لھ ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥ لەشاری ڕیاز لەدایک بووە شازادەی جێنشینی شانشینی عەرەبستانی سعوودی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە، سی و پێنجەمین کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان ئال سعوودە وە بچوکترین کوڕیەتی کە لەژیاندا بێت وەلەدایکەوە برای تری نیە.
موقرن کوڕی عەبدولعەزیز | |||||
---|---|---|---|---|---|
شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی | |||||
شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی | |||||
فەرمانڕەوایی | ٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥ – تا ئێستا | ||||
بەیعەت | ٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥ | ||||
پێشوو | سەلمان | ||||
جێنشینی شازادەی جێنشین | موحەممەد | ||||
ھاوسەر | نورە کچی ئەحمەد موقرن عەبتە کچی حەموود | ||||
| |||||
خێزان | ئال سعوود | ||||
باوک | عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان | ||||
دایک | بەرەکە یەمەنی | ||||
لەدایکبوون | عەرەبستانی سعوودی ڕیاز | ١٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥||||
ئایین | ئیسلام سونە |
فێربوون
دەستکاری- یەکەم فێربوونی لە پەیمانگای پایتەختی نموونەی وەرگیرا وە تەواوی کرد لە ساڵی ١٩٦٤
- خوێندنی زانستەکانی فرۆکەوانی تەواوکرد لە شانشینی یەکگرتوو لە ساڵی ١٩٦٨
ئیش و پلەکان
دەستکاری- دوای تەواوکردنی خوێندن لە ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی کرد بە ھێزی ئاسمانی شانشینی عەرەبستانی سعوودی وەبەردەوام بوو لەکارکردن تێیدا تا ساڵی ١٩٨٠
- لە مەدینە ١٨ی ئازاری ١٩٨٠ دیاری کرا بە ئەمیری ناوچەی حائل بەردەوام بوو تا ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ کە ئەوکاتە کرا بە ئەمیری
- لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ کرا بە سەرۆکی ھەواڵگری گشتی وە بەردەوام بوو تا ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ کە ئەو کاتە بوویە ڕاوێژکاری پاشا وە نوێنەری تایبەتی پاشا.
- لە ١ی شوباتی ٢٠١٣ کرا بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
جێنشینی شازادە جێنشین
دەستکاریئەمرێکی شاھانەی لە عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولعەزیز
٢٧ی ئازاری ٢٠١٤ دەرچوو کە دیاری کرا بە جێنشینی شازادە جێنشین لەلایەن پاشاجێنشین
دەستکاریلە ٢٣ی کانونی دوەمی ٢٠١٥ کرا بە شازادەی جێنشین وە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە موقرن کوڕی عەبدولعەزیز تێدایە. |