فیناڵیسیمای ٢٠٢٢

یاری تۆپی پێ

پێشبڕکێی تۆپی پێی نێوان ئیتالیا - ئەرژەنتین لە ٢٠٢٢ کە بە فیناڵیسیما ٢٠٢٢ یاخود یاری کوتایی گەورە (بە ئیتالی :Finalissima ؛ بە ئیسپانی :Finalísima) ناسراوە. یارییەکی تۆپی پێیە لە نێوان ھەڵبژاردەی ئیتالیا پاڵەوانی یۆرۆی ٢٠٢٠ (کە لە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو) و ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین پاڵەوانی جامی کوپا ئەمریکای ٢٠٢١. یارییەکە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە یاریگایی ویمبڵی شاری لەندەنی ئینگلتەرا ئەنجامدرا. ئەم یارییە لەلایەن یوفا و کۆنیبوڵ بەھاوبەشی سەرپەرشتی دەکرێت.[٥] لە یارییەکەدا ئەرجەنتین بە ئەنجامی ٣- یارییەکەی بردەوە و دووەم نازناوی جامی پاڵەوانانی کۆنمێبۆڵ و یۆفای بەدەستھێنا.

فیناڵیسیمای ٢٠٢٢
ڕێکخراوە لەلایەنیوفاکۆنیبوڵ
ڕێکەوت١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (2022-06-01)
شوێنیاریگای وێمبلی، لەندەن
پیاوی یارییەکەلیۆنێل مێسی (ئەرژەنتین)[١]
ناوبژیوانپیێرۆ مازا (چیلی)[٢]
ھاندەر٨٧٬١١٢[٣]
ئاووھەواشەوێکی ڕوون
١٧ °C (٦٣ °F)
٤٧٪ شێ[٤]
٢٠٢٥

پێشینە دەستکاری

لە ساڵی ١٩٨٥، ساڵی ١٩٩٣ پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و جامی نەتەوەکانی ئەمریکایباشوور لە لەیارییەک کە بەجامی ئارتەمیۆ فرانچی (ھەروەھا بە یاری نیوان براوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا-جامی نەتەوەکانی ئەمریکای باشووریش ناسراوە) ڕووبەڕووی یەکبوونەوە کەیەکمجاربوو لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا و کۆنمێبۆڵەوە ڕێکخرا و سەرپەرشتی کران.[٦]

ئەم یارییە ھاوشێوەی جامی ئینتەرکۆنتیننتالە لەسەر ئاستی یانەکان، کە لە نێوان براوەی جامی ئەوروپا/خولی پاڵەوانانی ئەورووپا و جامی لیبرتادۆرێسە ئەنجام دەدرا. فەرەنسا لە ساڵی ١٩٨٥ لە پاریس و ئەرجەنتین لە ساڵی ١٩٩٣ لە مار دێل پلاتا نازناوەکەیان بەدەستھێنا. بەڵام دواتر پێشبڕکێکە وەستا. جامی ئارتیمیۆ فرانچی دەتوانرێت بە ھۆکارێک دابنرێت بۆ سەرھەڵدانی جامی شا فەھد/جامی کیشوەرەکان، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٢ یاری ئەنجامدرا و لە ساڵی ١٩٩٧ەوە لەلایەن فیفاوە سەرپەرشتی کرا، کە پاڵەوانی جامی ھەرکیشوەرێک لەگەڵ پاڵەوانی جامی جیھانی فیفا بەشداریان تێدا دەکرد کە تا ساڵی ٢٠١٧ بەردەوام بوو، دواتر فیفا لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٩ ڕای گەیاند کە پاڵەوانێتییەکە ھەڵدەوەشێتەوە.

لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠، یوفا و کۆنمێبۆل یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد کە مەبەست لێی بەرزکردنەوەی ھاوکارییەکانی نێوان ھەردوو ڕێکخراوە بوو. وەک بەشێک لە ڕێککەوتنەکە، لیژنەیەکی ھاوبەشی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا و کۆنمێبۆل سەبارەت بە ئەنجامدانی یارییەکانی نێوان کیشوەرەکانی ئەورووپا و ئەمریکای باشوور لەسەر ئاستی پیاوان و ژنان تەمەنە جیاوازەکان پێکھێنرا بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە.

لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١، یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا و کۆنمێبۆل ڕایان گەیاند کە براوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و جامی نەتەوەکانی ئەمریکای باشوور لە یارییەکدا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، ڕێککەوتنەکە سەرەتا سێ چاپی گرتەوە کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دەست پێ دەکات، چاپی یەکەم پشتڕاستکرایەوە کە لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەڕێوەدەچێت، دواتر ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ یاریگای ویمبێڵی لە شاری لەندەنی بەریتانیا وەک کات و شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکە دەستنیشانکران. یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ڕای گەیاند کە یاری نێوان براوەی «کۆنمێبۆڵ-جامی نەتەوەکانی ئەورووپا» بە جامی ئارتەمیۆ فرانچی ناوزەد دەکرێت.

ھەڵبژاردەکان دەستکاری

ھەڵبژاردە پاڵەوانی
  ئیتاڵیا براوەی پاڵەوانییەتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠
  ئەرژەنتین براوەی پاڵەوانییەتی جامی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١

ھەڵبژاردەی ئیتالیا دوای سەرکەوتنی لە پاڵەوتنەکانر گەیشتن بە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠ بەشداری یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ کرد کە لە ساڵی ٢٠٢١ بەڕێوەچووو بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. لە یاری کۆتایی توانی لە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا بباتەوە بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە.[٧] ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین پاڵەوانی جامی کۆپا ئامریکا لە یاری کۆتایی توانی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بباتەوە. ئەمەش دوایین نازناوی ئەرژەنتین بوو لە پاش ٢٨ ساڵدا.[٨]

ئەنجامی یاری دەستکاری

١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (2022-06-01)
19:45 BST
ئیتاڵیا   ٠–٣   ئەرژەنتین
ڕاپۆرت
یاریگای وێمبلی، لەندەن
ئامادەبووان: 87,112[٣]
ناوبژیوان: Piero Maza (Chile)


 
 
 
 
 
 
 
Italy[٤]
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Argentina[٤]
GK ٢١ جیانلویجی دۆنارۆما
RB ٢ جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ   ٧٢'
CB ١٩ لیۆناردۆ بۆنۆچی   ٣٩'
CB ٣ جۆرجیۆ کیلینی (c) داڕێژە:ھا. دەرەوە
LB ١٣ ئیمێرسۆن پاڵمیێری داڕێژە:ھا. دەرەوە
DM ٨ جۆرجینۆ
CM ١٢ ماتیۆ پێسینا داڕێژە:ھا. دەرەوە
CM ١٨ نیکۆلۆ بارێلا   ٧٧'
RF ١٠ فێدریکۆ بێرناردێسکی داڕێژە:ھا. دەرەوە
CF ٩ ئەندریا بێلۆتی داڕێژە:ھا. دەرەوە
LF ٢٢ جاکۆمۆ ڕاسپادۆری
Substitutions:
DF ٦ مانوێل لازاری داڕێژە:چ. ژوورەوە
FW ١٧ جانلۆکا سکاماکا داڕێژە:چ. ژوورەوە
MF ٥ مانوێل لۆکاتێلی داڕێژە:چ. ژوورەوە
DF ٤ لیۆناردۆ سپینازۆلا داڕێژە:چ. ژوورەوە
DF ٢٣ ئەلیساندرۆ باستۆنی داڕێژە:چ. ژوورەوە
Manager:
ڕۆبێرتۆ مانچینی
 
GK ٢٣ ئیمیلیانۆ مارتینێز
RB ٤ ناھویل مۆلینا
CB ١٣ کریستیان ڕۆمیرۆ داڕێژە:ھا. دەرەوە
CB ١٩ نیکۆلاس ئۆتامێندی   ٢٢'
LB ٣ نیکۆلاس تاگلیافیکۆ
DM ١٨ گویدۆ ڕۆدریگێز
CM ٢٠ جیۆڤانی لۆ سێلسۆ داڕێژە:ھا. دەرەوە
CM ٧ ڕۆدریگۆ دی پاوڵ داڕێژە:ھا. دەرەوە
RF ١٠ لیۆنێل مێسی (c)
CF ٢٢ لاوتارۆ مارتینێز داڕێژە:ھا. دەرەوە
LF ١١ ئانخێل دی ماریا داڕێژە:ھا. دەرەوە
Substitutions:
MF ١٤ ئێکسیکوێل پاڵاسیۆس داڕێژە:چ. ژوورەوە
DF ٦ جێرمان پێزێلا داڕێژە:چ. ژوورەوە
FW ٩ جوولیان ئەلڤارێز داڕێژە:چ. ژوورەوە
MF ١٥ نیکۆلاس گۆنزالیز داڕێژە:چ. ژوورەوە
FW ٢١ پاولۆ دیبالا داڕێژە:چ. ژوورەوە
ڕاھێنەر:
لیۆنێل سکالۆنی

باشترین یاریزانی یاری:
لیۆنێل مێسی (ئەرژەنتین)[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Argentina's Lionel Messi named official Finalissima Player of the Match". UEFA.com. Union of European Football Associations. 1 June 2022. Retrieved 1 June 2022.
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری referees نەدراوە
  3. ^ ئ ا Bate, Adam (1 June 2022). "Italy 0–3 Argentina: Lionel Messi's side win the Finalissima at Wembley after goals from Lautaro Martinez, Angel Di Maria and Paulo Dybala". Sky Sports. Retrieved 1 June 2022.
  4. ^ ئ ا ب "Tactical Line-ups – Final – Wednesday 1 June 2022" (PDF). UEFA.com. Union of European Football Associations. 1 June 2022. Retrieved 1 June 2022.
  5. ^ UEFA.com (2021-09-28). "UEFA and CONMEBOL broaden cooperation | Inside UEFA". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-22.
  6. ^ UEFA.com (2011-01-01). "Worldwide football network | Inside UEFA". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-05-30.
  7. ^ UEFA.com (2021-07-11). "Italy 1-1 England, aet (3-2 on pens): Donnarumma the hero as Azzurri win EURO 2020!". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-22.
  8. ^ Agencies (2021-07-11). "Argentina stun Brazil in Copa América final to end 28-year trophy drought". the Guardian (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-22.