وەرزش

شێوازێکی چالاکییە بەشێوەیەکی فیزیکی

وەرزش پێکدێت لە کۆمەڵە یاری یان وازییەک کە بەکۆمەڵ یان جووت یان تاک دەکرێت. ھەندێک کەس وەرزش دەکەن بە پیشەی خۆیان و ھەندێک کەس بۆ جوانی و ڕێکی لەش و تەندروستی دەیکەن و ھەندێکیش بۆ کات بەسەربردن دەیکەن. چەندین جۆری وەرزش لە جیھاندا ھەن کە ھەر لە وەرزشی تاکەکەسییەوە تا دەگاتە ئەو وەرزشانەی کە زیاتر لە سەد کەس تێیدا بە شێوەی ھەڵبژاردە و کۆمەڵ یان پێشبڕکێ بەشداری دەکەن. لە بەناوبانگترین ئەو یارییانە بریتین لە تۆپی پێ، تۆپی باسکە، مەلەوانی، کاراتێ، زۆرانبازی و تێنس و ڕەکبی و ھۆکی و پێشبڕکێی ئۆتۆمبێڵ و پاسکیل سواری و ئەسپ سواری و بالە و بەرزکردنەوەی قورسایی ھتد…

وەرزشکارێک لەکاتی یاریکردن لەسەر سەھۆڵ

وەرزش بە گشتی بەوە دەناسرێتەوە کە چەندین جووڵەی فیزیایی تێدا ئەنجام دەدرێت. وەرزشەکان ھەموویان بە چەندین یاسا و ڕێنمایی بەڕێوەدەچن ئەویش بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێیەکی دادپەروەرانەیە و، ھەروەھا ڕێخۆشکەرە بۆ بەشداربوو کە بۆ بردنەوەی خەڵات سەربکەوێت.

مێژوو دەستکاری

چەندین شوێنەوار و ئاماژە ھەن بۆ ئەوەی کە چینییەکان چەندین کاری وەرزشییان پێش (٢٠٠٠ پ. ز) ئەنجامداوە.[١] یاری جیمناستیک وا دەردەکەوێت کە یەکێک بووبێت لە یارییە کۆنەکانی وڵاتی چین. بەپێی مۆنۆمێنتی فیرعەونەکان ژمارەیەک لە وەرزش لەوانە (مەلەوانی و ڕاوە ماسی) باش پەرەیان پێ دراوە و بەرەو پێش چوون پێش چەندین ھەزار ساڵ پێش ئێستا لە میسری کۆندا.[٢]

جۆرەکانی یارییە وەرزشییەکان دەستکاری

  • وەرزشی کۆمەڵ یان بەتیپ وەک یاری تۆپی پێ
  • یاری وەرزشی ئاوی (کە لەنێو ئاو دەکرێ یارییەکە) وەک یاری مەلەوانی
  • وەرزش بەھۆی ئاژەڵ وەک ئەسپ سواری
  • وەرزش بەھۆی تۆپ و دار وەک بلیارد و گۆڵف

ڕاھێنانی وەرزش دەستکاری

یاریکەران یان وەرشوانان بەر لە ئەنجامدانی یارییە وەرزشییەکان ڕاھێنان دەکەن بۆ دەرخستنی ئاستی خۆیان یانخوود زۆر جار کەسایەتییەکان ڕوو لەوەرزش دەکەن و ڕاھێنان دەکەن ھەم بۆ لاوازی و ھەمیش بۆ ڕێکی لەش و تەندروستی خۆیان، پزیشکانیش یاری مەلەوانی بە باشترین یاری دادەنێن بەھۆکاری ئەوەی سەرجەم یا سەراپای ئەندامانی لەشی مرۆڤ لە جووڵە دادەبێت

سوودی وەرزش دەستکاری

وەرزشکردن بەسوودە بۆ توانای جەستەیی و ڕێکی لەش و تەندروستی گشت تاکێک بۆیە لەسەرانسەری جیھان گرنگی بەوەرزش دەدرێت لەزۆر وڵاتان وەرزش بووەتە سیمبووڵی پێشکەوتن و بەروپێشچوونی وڵاتان، یا زۆر جار مرۆڤ وەرزش دەکا بۆ لاوازکردنی خۆی چ بە یاری چ بە ئامێری وەرزشی

وەرزش و سیاسەت دەستکاری

زۆرێک پێیان وایە پەیوەندی نێوان سیاسەت (ڕامیاری) و وەرزش پەیوەندییەکی دوورە، کەچی زۆر جار دەبینین لەپەنای وەرزش و یاری وەرزشی کێشەی سیاسی دەکەوێت نێوان وڵاتان، یاخوود لە زۆرێ لەیارییە وەرزشییەکان کەسایەتی سیاسی یا سەرۆک دەوڵەت ئامادەی یارییەکان دەبێت و وەکوو ھاندەرێکی ئاسایی ھانی ھەڵبژاردەی وڵات یان یانەکەی دەدات

وەرزش و ئابووری دەستکاری

وەرزش ھۆیەکە بۆ بەرەو پێشبردنی وڵات لە ڕووی ئابورییەوە بەوەی کە وڵات میوانداری پاڵەوانییەتییەکی گەورە بکا، و میوانداری پاڵەوانییەتییەکانیش ھۆیەکی تریشە بۆ ناساندی کەلتوور و ڕەگەزی وڵاتەکە بەوەی گشت مێدیاکارانی جیھانی گرینگی بە شوێن و پاڵەوانییەتییەکە دەدەن!

== گرینگترین یارییە وەرزشییەکان ==رە گبی -سپاک ترا—کریکێت-ھاکی-وشو-گورە پانی

ناوبانگی وڵاتان لەوەرزش دەستکاری

  • وڵاتی بەڕازیل بەناوبانگە بە تۆپی پێی و پێگەیاندنی یاریزانان
  • وڵاتی ئەمریکا بەھۆی بوونی خولیNBA تۆپی باسکە بووەتە سیمبووڵێکی ئەم وڵاتە
  • وڵاتی چین بە یاری تۆپی سەرمێز بەناوبانگە
  • وڵاتی ڕووسیا لەتۆپی بالە بەھێزترین پاڵەوانە
 
تیپێکی خانمان لەکاتی یاریکردنی ڕەکبی

سەرچاوەکان دەستکاری

.