تۆپی سەبەتە

لقێکی وەرزش
(لە تۆپی باسکەەوە ڕەوانە کراوە)

تۆپی سەبەتە یان باسکە (بە ئینگلیزی: Basketball، باسکێتبۆڵ) یارییەکە لەنێوان دوو تیپ بەڕێوە دەچێت. ھەردوو تیپیش بە مەبەستی بردنەوە ھەوڵ دەدەن زۆرترین خاڵ لە سەبەتەی تیپەکەی تر تۆمار بکەن. لەم یارییەدا ھەر تیپێک لە ٥ یاریزان پێک دێت. لە ئەمریکادا ئەم یارییە بە ھۆی خولی ئێن بی ئەیەوە خاوەن گرنگییەکی زۆرە.

تۆپی سەبەتە
لقیball game، وەرزشی بەکۆمەڵ، throwing game، یاری شارەزایی
دامەزران٣٠ی تشرینی دووەمی ١٨٩١
ناسناوbàsquet
کورتەناوbasket
پۆلی پێشبڕکێmen's basketball، women's basketball
دەسەڵاتFIBA
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زاناJames Naismith
کاتی دۆزینەوە٣٠ی تشرینی دووەمی ١٨٩١
ھاشتاگbasketball
جێبەجێکارbasketball player، basketball coach
بەکاردەھێنێتbasketball، basketball court، backboard، basket
یاریزانی تۆپی سەبەتە مایکڵ جۆردن

یاریگای تۆپی سەبەتە

دەستکاری

یاریگای نێودەوڵەتی درێژیی 28م و پانییشی 15م، بەڵام دەتوانرێت کەم بکرێتەوە بۆ 26 م بۆ 14م.

ژمارەی درێسی یاریزانان

دەستکاری

دەبێ ژمارەی درێسی یاریزانان لەنێوان ٣ بۆ ١٥ بێت و دەتوانرێت دوو یاریزان ژمارەی درێسەکانیان ١٦ بۆ ٩٩ بێت؛ دەبێت ژمارەی دواوەی درێسەکە ٢٠ سم بێت و ژمارەی پێشەوە ١٠ سم بێت و ٥ سم دوور بێت لە ڕیکلامی سەر درێسەکە٠

ناوبژیوانان

دەستکاری

سێ نابژیوان لە یاریگادا ھەن جگە لە تۆمارکەر و یاریدەدەری تۆمارکەر و کاتگر و کاتگری ٢٤ چرکە.

 
باسکێتباڵ

یاساکانی باسکە

  • تیپ دەبێ لەماوەی ٢٤ چرکە ھێرشێ تەواو بکەن و ئەم ٢٤ چرکە تازە دەکرێتەوە بە تۆمارکردنی خاڵ و گەر تۆپەکە بەر ڕینگی سەبەتەکە بکەوێت ئەوا کاتەکە دووبارە دەبێتەوە.
  • دەبێ تیپێک لە ماوەی ٨ چرکەدا تۆپەکە لەنیوەی یاریگای خۆیان ببەنە یاریگاکەی وان

یاریزان دەتوانێت بە تۆپەوە بڕوات و تەپ تەپەش بکات بەمەرجێ تەپ تەپە بە یەک دەست بێت. نابێ تیپ لەھەر چارەگێک ٤ ھەڵە تۆمار بکات گەر تیپێ چوار ھەڵەی کرد لە چارەگێ ئەوا تۆپ دەدرێ بە تیپی بەرامبەر و لەگەڵ لێدانی تیپی سەربەست.

  • نابێ یاریزان لە ٥ ھەڵە تۆمار بکا لە ھەر چارەگێ گەر کردیشی ئەوا دەکرێتە دەرەوە و نابێ بەردەوام بێ لەیاریگا لەگەڵ ئەوەشدا ڕاھێنەر دەتوانێت یاریزانێک بخاتە شوێنی ئەو.
  • نابێ یاریزان شتێک بەکاربھێنێت ببێتە ھۆی ئەزیەت بۆ یاریزانی بەرامبەر.

جلوبەرگی ناوبژیوان

دەستکاری
  • پانتۆڵی ڕەش
  • تیشێرتی سپی و ڕەش
  • کالەی ڕەش
  • قایشی ڕەشی سادە