وەرزشی بەکۆمەڵ (بە ئینگلیزی: Team Sport) ھەر وەرزشێک دەگرێتەوە کە کۆمەڵێک کەس لە تیپێک پێکھاتبێتن و پێکەوە بۆ بەرنگاربوونەوە و سەرکەوتن کار بکەن. ئەمەش دەتوانرێت بە کۆمەڵێک شێوە ئەنجام بدرێت وەک لە گۆڵکردن لە تیپی بەرامبەر وەرزشی تۆپی پێدا. ئەندامانی تیم ئامانج دادەنێن، بڕیار دەدەن، پەیوەندی دەکەن، ناکۆکی بەڕێوەدەبەن و کێشەکان لە کەشێکی پشتیوانی و متمانەپێکراودا چارەسەر دەکەن بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان بەدیبھێنن. بۆ نموونە وەرزشەکان بریتین لە تۆپی باسکە و بالە و ڕەگبی و ئاوپۆلۆ و تۆپی دەست و لاکرۆس و کریکێت و بیسبۆڵ و جۆرە جیاوازەکانی تۆپی پێ و ھۆکی. وەرزشی تیمی پێویستی بە ھەماھەنگی ناوخۆیی ھەیە لە نێوان ئەندامانی تیمدا بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبھێنێت.[١]

وەرزشی بەکۆمەڵ
لقیوەرزش، game-based sport
بەشێکە لەclassification in sports
جێبەجێکارsports team
بەرامبەرindividual sport

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Bouthier، Daniel؛ Godbout، Paul؛ Gréhaigne، Jean-Francis (1997). «Performance Assessment in Team Sports». Journal of Teaching in Physical Education. ١٦ (4): ٥٠٠–٥١٦. doi:١٠.١١٢٣/jtpe.١٦.٤.٥٠٠. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.