پووسی پووت لەپێ: کۆتا خۆزگە

پووسی پووت لەپێ: کۆتا خۆزگە (بە ئینگلیزی: Puss in Boots: The Last Wish) ھەروەھا بە پووسی پووت لەپێ ٢ ناسراوە، فیلمێکی ئەنیمەیشنی کۆمپیووتەریی سەرکێشیی ئەمریکیی ٢٠٢٢-ە، لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بەرھەم ھێنراوە، و لەلایەن یوونیڤەرساڵ پیکچەرز دابەش کراوە. درێژەی فیلمی پووسی پووت لەپێ (٢٠١١) و ھەروەھا شەشەم فیلمی پاشکۆی شڕێکە. لەلایەن جۆڵ کرۆفۆرد لەگەڵ جانوێل مێرکادۆ دەرھێنراوە، ھەروەھا پۆڵ فیشەر کاری نووسینی بۆ کردووە. ئانتۆیۆ باندراس و سەلما ھایێک ڕۆڵی دەنگی پووس و کیتی لە پووسی پووت لەپێ دەردەبڕن و ھەروەھا ئۆلیڤیا کۆلمەن، ھارڤی گیلێن، سامسۆن کایۆ، واگنەر مۆرا، ئەنتۆنی مێندێز، جۆن مولانی، فلۆرێنس پیوو، دوین جۆی ڕاندۆڵف و ڕەی وینستۆنیش وەک کەسایەتیی نوێ دەردەکەون. فیلمەکە دوای ڕووداوەکانی فیلمی شڕێک بۆ ھەمیشە (٢٠١٠) دانراوە، و ئەم فیلمە شوێنی گەشتی پووسی پووت لەپێ دەکەوێت، کە دوای لەدەستدانی ٨ لە ٩ ڕووحی خۆی، دەیەوێت ئەستێرەیی خۆزگەکان بدۆزێتەوە و بۆ ئەوەی ٨ ڕووحەکەی بگەڕێنێتەوە، لەگەڵ کیتی ئەم گەشتە ئەنجام دەدەن، ھەروەھا گۆڵدی و جاک ھۆنەری گەورە و گورگی مەرگ ڕاوی ئەوان دەنێن و وەک دوژمنێک لە فیلمەکەدان.

پووسی پووت لەپێ: کۆتا خۆزگە
دەرھێنەرجۆل کراوفۆرد
بەرھەمھێنەرمارک سویفت
چەشنی فیلمسەرکێشی
ڕۆمانسی
کۆمیدی
خێزانی
کاستئانتۆیۆ باندراس
سەلما ھایێک
ئۆلیڤیا کۆلمەن
واگنەر مۆرا
سامسن کایو
مۆسیقاھێیتۆر پێریرا
دەستکاریجەیمز ڕیان
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٠٢ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٩٠ ملیۆن دۆلار
داھات٢٥٣٬١ ملیۆن دۆلار
بەشی پێشووپووسی پووت لەپێ (٢٠١١)
بەشی دواترنییەتی

پلاندانان بۆ درێژەی فیلمی پووسی پووت لەپێ لە تشرینی دووەمی ٢٠١٢ دەستی پێ کرد، کاتێک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار گیلەرمۆ دێل تۆرۆ ڕای گەیاند کە کەسایەتیی سەرەکی دەباتە سەرکێشییەک بۆ «شوێنێکی زۆر سەرسووڕھێنەر». ھەروەھا ڕای گەیاندووە کە چەندین ڕەشنووس بۆ سیناریۆکە تەواو بووە. بەپێی زانیارییەکانی باندێراس، کارکردن لەسەر درێژەکە لە نیسانی ٢٠١٤ دەستی پێ کردووە. ناوی فیلمەکە لە حوزەیرانی ٢٠١٤ بە ناوی پووسی پووت لەپێ: ٩ ڕووح و ٤٠ دز ڕاگەیەندرا. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیلومینیشن کریس ماڵداندری وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار پشتڕاست کرایەوە. لە شوباتی ساڵی ٢٠١٩دا ڕاگەیەندرا کە فیلمەکە لە دەرھێنانی بۆب پێرسیچێتییە، کە یەکێکە لە سێ دەرھێنەرەکەی فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە: بۆناو جیھانی جاڵجاڵۆکەی سۆنی پیکچەرز ئەنیمەیشن. دواتر کرۆفۆرد لە شوباتی ٢٠٢١ وەک ڕاھێنەری نوێ لەگەڵ مێرکادۆ دەستنیشان کرا. زۆربەی ڕۆڵی دەنگی نوێ لەگەڵ ئەندامانی ڕۆڵی دەنگی دووبارە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ ناسێنران. لەبڕی ئەوەی شێوازی فیلمەکە ڕاستەقینەتر دەربکەوێت کە لە فیلمی شڕێک (٢٠٠١)دا بەکارھێنرا، تیمەکە زیاتر سەرنجیان لەسەر دیزاینی شێوازی نیگارکێشان بوو بۆ ئەوەی فیلمەکە وەک جیھانێکی چیرۆکی دەرکەوێت بە بەکارھێنانی تەکنەلۆژیای نوێ.

پووسی پووت لەپێ: کۆتا خۆزگە لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سینەماکانی ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای یوونێڤەرساڵ پیکچەرزەوە نمایش کرا. داھاتی فیلمەکە لە سەرانسەری جیھاندا زیاتر لە ٣٧٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە و لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرتووە، کە ستایشی ئەنیمەیشن، چیرۆک، زنجیرە ئەکشنییەکەی، شێوازی بینراو، تەوەر، نواندنی دەنگی و نوکتەی فیلمەکەیان کردووە، و ھەروەھا زۆرێکیان لە فیلمی پێشووتری بە باشتر دەزانن. فیلمەکە بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن لە ٨٠ھەمین خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب، ھەروەھا خەڵاتی فیلمی ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی درێژ پاڵێوراوە.

چیرۆک دەستکاری

لە کۆشکی پارێزگار ئاھەنگێک بەھۆی سەرکەوتنەکانی پووسی پووت لەپێ لەلایەن خەڵکەکەوە دەگێڕدرێت، ھەروەھا پووس خۆشی لەوێ دەبێت و چێژ دەبینن، بەڵام لەناکاو پارێزگاری ناوچەکە دەگەڕێتەوە کۆشکەکە و دەبێتە دەمەقاڵێ لەنێوان خەڵکەکە، پارێزگار، پووس و پاسەوانانی پارێزگار، بەھۆی شەڕکردن و ڕاونانەوە، لەناکاو یارییە ئاگرینەکانی ئاھەنگەکە بەرەو ئاسمان دەتەقێنن، بەھۆی ئەو ڕووداوەوە زەبەلاحێکی گەورە کە چەندین ساڵە لەو ناوچەیە بوونی ھەیە، بە ئاھەنگەکە دەزانێت و ڕاستەوخۆ بەرەو کۆشکی پارێزگار بەڕێ دەکەوێت و ھێرش دەکاتە سەریان، پووس ھەوڵی ڕزگارکردنی خەڵکەکە دەدات و دەتوانێت زەبەلاحەکە بکوژێت، بەڵام دوای چەند چرکەیەک لە کوشتنی زەبەلاحەکە لەناکاو زەنگێکی گەورەی گوندەکە بەسەر پووسدا دەکەوێت. پاشان پووس لەلای دکتۆرێک چاو دەکاتەوە، دکتۆرەکە پێی دەڵێت: «پووس، تۆ پێویستە خانەنشینی خۆت ڕابگەینیت، چونکە تۆ دووبارە مردیت و ڕووحێکی ترت لێ ڕۆیشت، ئێستا لەکۆی ٩ ڕووحدا تۆ تەنھا یەک ڕووحت ماوە»، بەڵام پووس گوێ بە قسەکانی دکتۆرەکە نادات و لەسەر سەرکێشییەکانی خۆی بەردەوام دەبێت.

پاشان، شوێنێکە جێ دەھێڵێت و دەچێتە میوانخانەیەک، لەوێدا پووس فکر دەکاتەوە و لەناکاو گورگێکی گەورە کە زیاتر بە «مەرگ» ناسراوە، سڵاوێک لە پووس دەکات و گێچەڵی پێ دەکات، پووس ھەوڵی شەڕکردنی لەگەڵ گورگەکە دا، بەڵام گورگەکە ھێندە بەھێز بوو کە پووس نەیتوانی بی بەزێنێت و خۆی لەدەستی گورگەکە شاردەوە پاشان ئەو شوێنەی بەبێ شمشێرەکەی بەجێ ھێشت لەترسا، چونکە بیری کەوتەوە کە یەک ڕووحێکی ھەیە و پێشی وابوو کە ئەو گورگە ھی مەرگە و دەیەوێت گیانی پووس بکێشێت. دوای ڕاکردنی پووس لە شوێنەکەدا، بڕیار دەدات بچێت بۆلای پیرەژنێک لەماڵێکدا کە تەنیا خۆی دەژێت و ھەموو جۆرە پشیلەیەک بەخێو دەکات، دکتۆرەکە ئەو پێشنیارەی بۆ پووس کرد کە بچێتە ئەوێ بژێت و واز لە سەرکێشییەکانی بێنێت، پووس دەچێتە نزیک ماڵەکەوە، لەوێدا گۆڕێک ھەڵەکەنێت و جلەکانی خۆی تێدا دەکات و پاشان گۆڕەکە پڕ دەکاتەوە، بەمانایی ئەوەی ئیتر ئەفسانەی خەڵک نامێنێت و خۆی خانەنشین کرد، لە دەرگا دەدات و پیرەژنەکە پووس وەک ئاژەڵێکی ماڵی لەگەڵ پشیلەکانی تری خۆی ڕادەگرێت.

پووس چەند ڕۆژێک لەوێ دەمێنێتەوە و ڕیشی بۆ پەیدا دەبێت و پێی وایە تاکە ئاژەڵی قسەکەری ئەو شوێنەیە، لەناکاو و دوای ئەو چەند ڕۆژە، سەگێک کە بەجلی پشیلە خۆی پۆشیوە قسە لەگەڵ پووس دەکات و پێی دەڵێت ناوم پێریتۆیە، ھەروەھا بوو بە ھاوڕێی پووس لەماڵەکەدا، لەساتی قسەکردنی پووس و پێریتۆ، کچێک بەناوی گۆڵدی کە لەلایەن سێ ورچەوە بەخێو کراوە، و لەگەڵ ورچەکاندا ھێرش دەکەنە سەر ماڵی پیرەژنەکە بە مەبەستی بوونی پووس لەوێدا و دەیانەوێت پووس بگرن، بۆ ئەوەی لە دۆزینەوەی ئەستێرەی خۆزگەکان یارمەتییان بدات، یەکێک لە ورچەکان گۆڵدی ئاگادار دەکاتەوە کە گۆڕی پووسی بینیوەتەوە و پێیان ڕادەگەینێت کە پووس مردووە و گۆڕەکە لە نزیک ماڵەکەدایە، دەچنە ئەوێ و ھەر سێ ورچەکە و کچەکە باسی ئەستێرەکە دەکەن و دەڵێن کە گوایە نەخشەی شوێنی ئەستێرەکە لەلای جاک ھۆنەری گەورەیە و دەبێت لێی بدزین.

لەو کاتەدا، پووس و پێریتۆ گوێیان لە قسەکان دەبێت و پووس ڕاستەوخۆ ویستی ئەوەی بۆ دێت کە ئەستێرەکە بدۆزێتەوە و خۆزگەی ئەوە بخوازێت کە ھەشت ڕووحەکەی بێتەوە و دووبارە سەرکێشییەکان ئەنجام بدات، ھەربۆیە بەبێ پێریتۆ بۆ کۆشکەکەی جاک ھۆنەری گەورە دەڕوات، لەوێدا بە ڕێکەوت چاوی بە کیتی دەکەوێتەوە، (کیتی پشیلەیەکی مێینەی بەشی یەکەمی فیلمەکە بوو و ھەروەھا لەو بەشەدا بوو بە خۆشەویستی پووس)، کیتی ڕقێکی زۆری لە پووس دەبێتەوە، چونکە لە بەشی یەکەمی فیلمەکە لەکۆتاییدا لە کڵێسای سانتا کۆلۆما لە ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەیاندا پووس لەبەر بوونی ترسێکی زۆر نەچوو بۆ ئەو ئاھەنگە، لەناکاو سێ ورچەکە و گۆڵدی پەیا دەبن لەوێ، ھەروەھا پێریتۆش دەگاتە ئەو شوێنە، جاک ھۆنەر و خێزانەکەی گۆڵدی ڕاوی پووس، کیتی و پێریتۆ دەدەن، لەساتی ڕاکردن و دەرچوون لەو شوێنەدا، پووس دووبارە چاوی بە گورگی مەرگ دەکەوێت و ترسێکی ئێکجار زۆری لێ دەنیشێتەوە.

دوای دزینی نەخشەکە و بەرێکەوتن بۆ دۆزینەوەی ئەستێرەکە، نەخشەکە پێیان دەڵێت کە پێویستە بچنە دارستانی تاریک، ھەروەھا ئەو نەخشەیە بەپێی دەستلێدانی کەسایەتی شوێنەکان دەگۆڕێت، کیتی و پووس دەست لە نەخشەکە دەدەن بەڵام شوێن، دیمەنی دۆزەخی و ترسناکیان بۆ دەرەچێت، بەڵام پێریتۆ شوێنێکی ئارام، ڕەنگ و سروشتی بۆ دەرەچێت، بەپێی شوێنەکەی پێریتۆ بەڕێ دەکەون، لەناکاو شەڕ دروست دەبێت کاتێک جاک ھۆرنەر و خێزانەکەی گۆڵدی دەگەنە سەریان، ھەربۆیە کیتی خەریکی شەڕکردن دەبێت لەگەڵیاندا، بەڵام پووس دووبارە چاوی بە گورگی مەرگ دەکەوێت و زۆر دەترسێت و لەو سوێنە بە خێرایی ڕادەکات و ھەڵدێت، پێریتۆش بەدوای دەکەوێت، دوای ئەوەی کیتی شەڕەکە دەدۆڕێنێت چونکە گۆڵدی نەخشەکەی بەدەست ھێنا، پاشان بەدوای پووس و پێریتۆدا دەگەڕێت و دەڵێت کە گوایە پووس کەسێکی بێمتمانەیە و ترسنۆکە. دوای ئەوەی کیتی ئەوان دەبینێتەوە بەڵام بە نھێنی گوێی لەوان دەبێت کاتێک پێریتۆ پووس ئارام دەکاتەوە، پووس ئاشکرای دەکات کە زۆر پەشیمانە لە سانتا کۆلۆما نەچووە ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەی خۆی و کیتی، کیتی دەچێتە لایان و دوای چەند خولەکێک پووس بە کیتی دەڵێت کە پەشیمانە لەوەی لە ڕابردوودا ڕوویداوە، کیتی لەبەر پووس درۆ دەکات و پێی دەڵێت ھەروەھا منیش نەچۆتمە ئاھەنگەکە لە سانتا کۆلۆما.

دواتر پووس و کیتی و پێریتۆ دەتوانن نەخشەکە بەدەست بھێننەوە لە خێزانی گۆڵدی و پاشان شوێنی شەڕەکە دەگۆڕدرێت بۆ شوێنێکی پڕ کانزایی چونکە پەنجەی پووس بەر نەخشەکە دەکەوێت، پووس لەناو کانزاکان گیر دەمێنێت، و بە کیتی دەڵێت من نەخشەکەم لایە و تۆ بڕۆ پێریتۆ لە دەستی خێزانەکەی گۆڵدی ڕزگار بکە، پێریتۆ بەدەستی کیتی ڕزگار دەکرێت و پاشان پووس لەناو شوێنە کانزایەکەدا بەشێوەی کانزایی ھەشت بلووریی ھەشت ڕووحە کۆنەکە دەبینێت و گاڵتەی پێ دەکەن و پێی دەڵێن: «پووس تۆ ئەفسانەیت و پێویست ناکات پترسیت و ڕووبەرووی کێشەکان ببەوە و تۆ پووسی پووت لەپێیت»، لەناکاو گورگی مەرگ دووبارە دەرەکەوێت و بە پووس دەڵێت: «من ھەشت ڕووحی تۆم دەرکرد بەبێ ئەوەی تۆ ھیچیانت لەلای گرینگ بێت، لەبەر ئەوەی گرینگیت بەم ھەشت ڕووحەت نەدا و بیرت لێ نەکردووەتەوە، ئەوا من ئێستا ڕووحی نۆیەمت دەبەم»، پووس دووبارە لە ترسا ھەڵدێت و نەخشەکەشی پێیە، دڵی بەخێرایییەکی زۆر لێ دەدات و لەسەری شاخەکەوە کیتی و پێریتۆ بانگی پووس دەکەن، بەڵام پووس گوێ بەوان نادات و ھەڵدێت و ڕادەکات، کیتی دووبارە وا دەزانێت پووس خیانەتی کردووە و نەخشەکەی دزیوە.

پاش گەیشتنی پووس بە شوێنی ئەستێرەی خۆزگەکان، لەوێدا کیتی و پێریتۆ دێن و دەبێتە مناقەشەیان، لەناکاو جاک ھۆنەری گەورە و خێزانی گۆڵدی پەیا دەبن، و دووبارە شەڕێکی تر دروست دەبێت، لەوێدا پێریتۆ بە پووس دەڵێت کە یەک ژیان بەسە بۆ ئەوەی بە سەربەرزی و متمانەبەخۆبوونەوە بژیت، بەڵام گەر ژیانەکانی ترت دەوێتەوە، ئەوا فەرموو نەخشەکە بۆ بەدەستھێنانی ھەشت ڕووحەکەی پێشووت بەکار بھێنە. لەساتی دروستبوونی شەڕەکەدا ھەموویان دەبینن یەکێک بەرەو ئەستێرەکە دێت، دەبینن کە گورگی مەرگە، کیتی بە پێریتۆ و پووس دەڵێت کە ئەمە کێیە، پووس پێی دەڵێت ئەمە گورگی مەرگە و دەیەوێت گیانی من بکێشێت، لەناکاو گورگی مەرگ ئاگرێکی بازنەیی لە دەوری خۆی و پووس دەکاتەوە بەبێ ئەوەی پووس بتوانێت ئەمجارە ڕزگاری ببێت، و پێشنیاری بۆ دەکات کە ئایا شەڕی لەگەڵ دەکات یان نەخشەکە بەکاربھێنێت، بەڵام پووس بیر لە قسەکانی پێریتۆ دەکاتەوە کە پێی وت یەک ژیان بەسە بۆ ئەوەی بەسەربەرزی بژیت، و ھەروەھا پووس دەیویست ئەو نەخشەیە بداتە کیتی ھاوڕێی بۆ ئەوەی کەسێک بدۆزێتەوە کە متمانەی پێ بکات، ھەمووان سەیری گفتوگۆی گورگی مەرگ و پووس دەکەن، پووس بڕیار دەدات کە شەڕی لەگەڵ بکات.

دوای چەند شەڕە وەشانێک و پاڵنانی گورگەکەوە لەلایەن پووسەوە، پووس بە گورگی مەرگ دەڵێت: «ڕاستە ھەرگیز ناتوانم بتبەزێنم، بەڵام ھەرگیز ناوەستم لە مانەوەی نۆیەمین ڕووحم»، گورگی مەرگیش بە پووس دەڵێت کە وازت لێ دێنم چونکە ئێستا ئەو پشیلەیە نابینم کە پێشتر وای دەزانی کەسێکی نەمرە و ھیچی لێ نایەت و خۆپەرست بوو، ھەربۆیە لەوێدا دەڕوات و پێش ڕۆیشتنی لەوێدا، ئاوڕێک دەداتەوە و بە پووس دەڵێت: بەڵام خۆ ئاگاداریت جارێکی تر یەک دەبینینەوە، پووسیش پێی دەڵێت: بەدڵنیایییەوە ئاگادارم. بەم شێوەیە شەڕی نێوان گورگی مەرگ و پووس کۆتایی ھات پاشان جاک ھۆنەر لەلایەن خێزانی گۆڵدی دەمرێت و نەخشەکەش لەلایەن خێزانی گۆڵدی و پووسی و ھاوڕێکانی پارچە پارچە دەبێت و ئەستێرەکە دەتەقێتەوە و بوونی نامێنێت. خێزانی گۆڵدی ئاشتەوایی لەگەڵ پووس و ھاوڕێکانی بەرپا دەکەن و لەو شوێنە دەڕۆن، ھەروەھا پووس بەڵێنی ھاوسەرگیری و ژیانێکی دوور و درێژ بە کیتی دەدات.

ڕۆڵە دەنگییەکان دەستکاری

 
لە ڕاستەوە بۆ چەپ: پووسی پووت لەپێ و ئانتۆیۆ باندراس و سەلما ھایێک
  • ئانتۆیۆ باندراس: وەک پووسی پووت لەپێ/پووس، پشیلەیەک کە لە یاسا ھەڵدێت و پاڵەوانی سان ڕیکاردۆیە.[١]
  • سەلما ھایێک: وەک کیتی سۆفتپاوس، پشیلەیەکی زیرەک و شەڕکەری سەر شەقامەکانە خۆشەویستی پووسە.[٢]
  • ھارڤی گاین: وەک پێریتۆ، سەگێکی چارەسەرکەر کە وەک یەکێک لە پشیلە ئاژەڵییەکانی پیرەژنێک دەستپێدەکات، چونکە خۆی وەک پشیلەیەک دەپۆشێت.
  • فلۆرانس پووگ: وەک گۆڵدی، کچێکی ھاتیوە و لەلایەن خێزانی ورچەکانەوە بەخێو کراوە و ھەوڵی دۆزینەوەی ئەستێرەی خۆزگە دەدات بۆ ئەوەی خێزانەکەی ڕاستەقینەکەی خۆی بدۆزێتەوە.[٣]
  • ئۆلیڤیا کۆلمەن: وەک ورچە دایکەکە.
  • ڕەی وینستن: وەک ورچە باوکەکە.
  • جۆن مولانی: وەک جاک ھۆنەری گەورە، کە دەیەوێت ئەستێرەی خۆزگە بەدەست بھێنێت و ئەوەی جیھان داگیر بکات.
  • واگنەر مۆرا: وەک گورگی گەورە و بەھێز/مەرگ کە کەوایەکی ڕەشی لەبەردایە و جەستەیەکی زەبەلاحی ھەیە، کە دەیەوێت نۆیەمین گیانی پووس بکێشێت و ڕاوی پووس دەنێت چونکە پووس گرینگی بە ھەست ڕووحەکەی نەدابوو.

بڵاوکردنەوە دەستکاری

لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بڵاوبکرێتەوە،[٤] بەڵام مانگێک دواخرا بۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ پێش ئەوەی ھەڵبوەشێتەوە.[٥] دوای ئەوەی پڕۆژەکە زیندووکرایەوە، لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ نمایش بکرێت،[٦] بەڵام لە نیسانی ٢٠٢٢ فیلمەکە دواکەوت بۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ و وادەی نمایشکردنی فیلمی Super Mario Bros لە فیلمی Illumination وەرگیرا.[٧]

پێشوازی دەستکاری

تا ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، فیلمی پووسی پووت لەپێ: کۆتا خۆزگە لە ئەمریکا و کەنەدا ٩٢٫٩ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا ١١٩٫٦ ملیۆن دۆلار بووە، کە کۆی گشتی داھاتی جیھانی ٢١١٫٦ ملیۆن دۆلارە.[٨] فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا ١٢٫٤ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە (٢٦٫٢ ملیۆن دۆلار بە کۆی گشتی شەش ڕۆژە مەزەندە دەکرێت)، لە دوای فیلمی ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو دووەم.[٩][١٠] لە دووەم کۆتایی ھەفتەی خۆیدا فیلمی پووسی پووت لەپێ: کۆتا خۆزگە لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا بە ڕێژەی ٣٥٪ گەشەی کردووە و داھاتی ١٦٫٨ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە.[١١][١٢][١٣] لە ماڵپەڕی پێداچوونەوەی ڕاتن تۆمەیتۆز، ٩٦٪ی ١٣٧ پێداچوونەوەی ڕەخنەگران ئەرێنین و فیلمەکە تێکڕای نمرەی ٧٬٦/١٠ی ھەیە. کۆدەنگی ماڵپەڕەکە دەڵێت: "زیاتر لە دە ساڵ دوای قۆناغی پێشوو، فیلمی زیرەک و شیرین و کۆمیدی پووسی پووت لەپێ دەیسەلمێنێت کە ھەندێک لە زنجیرەفیلمەکان تەنھا لەگەڵ تەمەندا باشتر دەبن". فیلمەکە لە مێتاکریتیک کە تێکڕای قورس بەکاردەھێنێت، نمرەی ٧٥ لە کۆی ١٠٠ بە پشتبەستن بە ٢١ ڕەخنەگر بەدەستھێناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ "پێداچوونەوە بەگشتی لەبار". ئەو بینەرانی کە لەلایەن سینەماسکۆرەوە ڕاپرسییان لەسەر کراوە، تێکڕای نمرەی "A"یان بە فیلمەکە داوە لەسەر پێوەرەکانی "A+" بۆ "F"، لەکاتێکدا بینەرانی پۆست ترێک ٨٩٪ی ئەرێنییان پێداوە.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Chitwood, Adam (April 16, 2014). "Antonio Banderas Says He Just Started Work on Puss in Boots 2". کلایدر (وبگاە). Archived from the original on April 17, 2014. Retrieved September 18, 2019.
  2. ^ Cordero, Rosy (March 14, 2022). "Puss In Boots: The Last Wish Sets Salma Hayek Pinault Return; Harvey Guillén, Florence Pugh & Olivia Colman Among New Cast". Deadline Hollywood. Archived from the original on March 15, 2022. Retrieved March 14, 2022.
  3. ^ "Puss in Boots 2 Casts Florence Pugh as Shrek Universe's Goldilocks". ComicBook.com (بە ئینگلیزی). Retrieved March 14, 2022.
  4. ^ "Dates Set for Madagascar 4, The Croods 2, Puss in Boots 2, Captain Underpants, and Hitman". مانداتوری (شرکت). Archived from the original on June 16, 2014. Retrieved January 24, 2021. ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "DreamWorks Animation Shifts Two Sequels Back Slightly". مانداتوری (شرکت). August 21, 2014. Archived from the original on August 24, 2014. Retrieved January 24, 2021. ٢٤ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ D'Alessandro, Anthony (March 17, 2021). "DreamWorks Animation's Puss In Boots Sequel & The Bad Guys Get Release Dates At Universal". ددلاین ھالیوود. Retrieved March 18, 2021.
  7. ^ D'Alessandro, Anthony (April 25, 2022). "Puss In Boots Takes Over 'Super Mario' Christmas 2022 Release Date". ددلاین ھالیوود. Penske Media Corporation. Retrieved April 26, 2022.
  8. ^ McClintock, Pamela (December 22, 2022). "'Avatar: Way of Water' Box Office Flies Past $600M Globally, 'Puss in Boots 2' Posts $3.2M Opening Day". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved December 22, 2022.
  9. ^ ئ ا D'Alessandro, Anthony (December 25, 2022). "Christmas Delivers Box Office Miracle For 'Avatar: The Way Of Water' Despite Winter Weather: James Cameron Sequel Finals At $95.5M+ 2nd Weekend". ددلاین ھالیوود. Retrieved December 25, 2022.
  10. ^ "Domestic 2022 Weekend 51". Box Office Mojo.
  11. ^ Rubin, Rebecca (December 25, 2022). "Box Office: 'Avatar 2' Scores $56 Million in Second Weekend, 'Babylon' Bombs at Christmas". ورایتی. Retrieved December 25, 2022.
  12. ^ Mendelsohn, Sam (January 1, 2023). "'Avatar: The Way of Water' Nabs 4th Best 3rd Weekend Ever With $63.4 Million As Overall Box Office Rises In New Year's Weekend". Box Office Mojo (بە ئینگلیزی). Retrieved January 1, 2023.
  13. ^ "Domestic 2022 Weekend 52". Box Office Mojo.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری