بەخێربێن



ھەنووکە ٥٩ وتار لە دەروازەی کارتۆندا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

کارتۆن فۆرمێکی هونەری دوو ڕەهەندی و وێناکردنی هونەری بینراو هەرچەندە پێناسەی کارتۆن بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، بەڵام بەکارهێنانی مۆدێرن وایکردووە پێناسەکەی وەک وێنەکێشانێکی نا واقیعی یان نیمچە واقیعی کە مەبەست لێی تەنز، کاریکاتێر، نوکتە، یان هەر هونەرێکی لەو جۆرەیە، هونەرمەندێک کە کاریکاتێر ئامادە دەکات بە کاریکاتێریست ناسراوە. ئەم زاراوەیە لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە و سەرەتا وەک وێنەکێشانێکی ئامادەکاری بۆ جۆرێک لە هونەر وەسف کراوە، وەک نیگارکێشانی پانێڵ، فرێسکۆ، تابلۆ و نیگارکێشانی شووشە. لە سەدەی نۆزدەهەمدا لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بە وێناکردنی گاڵتەجاڕانە ناودەبرا و لە سەرەتای سەدەی بیستەم بەدواوە بە کۆمیک ستریپ و فیلمی ئەنیمەیشنی ناودەبرا.

وتاری ھەڵبژێردراو

کارتۆن نێتۆرک (بە ئینگلیزی: Cartoon Network) کارتۆن نێتوۆرک کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی ئەمریکییە، بەرنامەی تەلەڤزیۆنی تایبەت بە منداڵانی گەنج پەخش دەکات، زۆربەی بەرنامەکان زنجیرە کارتۆنی ئەنیمەیشنن، بەڵام جاروایە چەند بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی ئەکشن پەخش دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شەوانە کارتۆن نێتوۆرک دەگۆڕێت بۆ Adult Swim کە بەرنامەکانی بۆ هەرزەکاران و پێگەیشتووان پەخش دەکات.کارتۆن نێتوۆرک یەکەمجار لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە ڕێگەی کێبڵ و تەلەڤزیۆنی سەتەلایتەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەلایەن سیستەمی پەخشی تێرنەر دەستی پێکرد. لە ساڵانی زوودا، زۆرێک لە بەرنامەکانی کەناڵەکە کارتۆنی کلاسیک و بەرنامەی هانا-باربێرا بوون. دوای دامەزراندنی کەناڵەکە لە ئەمریکا بەسەرکەوتوویی، TBS بڕیاریدا کەناڵەکە لە وڵاتانی دیکە دەست پێبکرێت، کەناڵەکانی کارتۆنی نێتۆرک لە وڵاتان نمایشی ڕەسەنی کارتۆن نێتۆرکی بە چەند زمانێکی جیاواز پەخش دەکرد

زیاتر...

وتار

بێن ١٠: دوایین بیانی (بە ئینگلیزی: Ben 10: Ultimate Alien) زنجیرە تەلەفزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە، سێیەمین چوونەژوورەوەی کۆمپانیای کارتۆن نێتوۆرکە، بێن ١٠ مافێکی دەستووریە کە لەلایەن تیمی مان ئۆف ئەکشن دروستکراوە (گروپێکە کە پێکھاتوون لە دەنکان ڕۆلۆ، جۆی کەیسی، جۆی کێڵی، و ستیڤن تی سیگل) کە لەلایەن ستۆدیۆکانی کارتۆن نێتوۆرکەوە بەرھەمھاتوون. بۆ یەکەم جار دوای کۆتایی زنجیرەی بێن ١٠: هێزی بیانی لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٠ دەرکەوت، لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٠ لە کارتۆن نێتوۆرک لە ئەمریکا نمایش کرا. لە ھیندستان و ئەمریکای لاتین لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ نمایش کرا، لە کەنەدا زنجیرەکە لە ١٢ی ئەیلولی ٢٠١٠ لە تێلتوون پەخشکرا. کۆتایی ئەم زنجیرەیە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٢ بە ئەڵقەی دوو، بەناوی "دوایین دوژمن" پەخش کراکە تایبەت بوو بە بیرەوەریی گەشەپێدەر و نووسەر و بەرھەمھێنەر دوەین ماکدۆفی کە لە کاتی بەرھەمھێنانی ئەم زنجیرەیە کۆچی دوایی کرد.


زیاتر...

وتار

کۆمپانیای واڵت دیزنی (بە ئینگلیزی: The Walt Disney Company)[١] بە یەکێک لە زۆرترین بەرھەمھێنەرانی فیلمی وێنە جووڵاوە بەناوبانگەکان ئەژمێردرێت و، ڕاھێنانی زۆربەی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی فیلمی کارتۆنی بۆ ئەو دەگەڕێتەوە، وەک کەسایەتی، میکی ماوس، دۆنالدک و، گۆفی و، بلۆتۆ ھەولی زۆریشیدا لە نێوان ساڵانی (١٩٢٨ز و، ١٩٣٨ز). بۆ پەرەپێدانی لایەنی کەسایەتی لە فیلمە جووڵاوەکان، دیزنی خاوەنی گەورەترین ستۆدیۆیە لە ھۆڵیوودا. واڵت دیزنی پێش ساڵی ١٩٩١ کارەکتەری بەناوبانگ ناسراو بە میکی ماوسی دروست کرد

کەشوێن پێی خۆی جێ ھێڵا لە چیرۆک ھێنانەوە و، ڕێکخستن و، بۆچوونی تەکنیکی لەھەموو بوارەکانی بەرھەمھێنانی سینەمایی فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان.

ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩٢٣ز لەلایەن واڵت دیزنی و ڕۆی دیزنی کە برا بوون و بەیەکەوە ئیشیان دەکرد دامەزرا. ئێستا ئەم کۆمپانیایە یەکێکە لە ھەرە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بەرھەمھێنانی فیلم و وێنەی جووڵاو (Animation) لە جیھاندا.

زیاتر...

وتاری نایاب

ڕۆحە ڕفێنراوەکە (بە ژاپۆنی:千と千尋の神隠し، خوێندنەوە: سێن تۆ چیھیرۆ نۆ کامیکاکوشی، ڕووحە رفێنراوەکەی سێن و چیھیرۆ) فیلمێکی فانتازیای ئەنیمەیشنی ژاپۆنیە کە لە ٢٠٠١ دەرھێنان و نوسینەوەی لەلایەن ھایاۆ میازاکیدا بۆکراوە، و کاری ئەنیمەیشن و فیلمیش لەلایەن ستۆدیۆکانی گێبڵیدا بۆ کراوە ھەروەھا بۆ کۆمپانیاکانی تری پەخش وەک (تۆکوما شۆتێن، تۆڕی تەلەڤیزیۆنی نیپۆن، دێنتسو، چێژبەخشی ماڵەوەی بوێنا ڤیستا، فیلمەکانی تۆھۆکوشینشا، میتسوبیشی) بەبەشداریکردنی ئەکتەرانی فیلم وەک (ڕومی ھیراگی، می یوو ئیرینۆ، ماری ناتسوکی، تاکێشی نایتۆ، یاسکۆ سەواگوچی، تسونێھیکۆ کامیجۆ، تاکێھیکۆ ئۆنۆ لەگەڵ بونتا سوگاوارا[٦]

زیاتر...

کەسایەتی

میکی ماوس (بە ئینگلیزی: Mickey Mouse) کەسایەتی کارتۆنی ئەمریکییە و لە ساڵی ١٩٢٨ لە ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی دروستکراوە. کارەکتەرەکە وەک ماسکۆتی کۆمپانیای واڵت دیزنی کاردەکات. کارەکتەری سەرەکی فیلمی فانتازیایە. ھەروەھا میکی ماوس بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی لەگەڵ کارەکتەرەکانی دیکەدا ھەیە لەوانە دۆناڵد داک، گوفی، مینی ماوس و پلۆتۆ. مینی ماوس ھاوڕێ کچەکەیەتی. ڕۆژی لەدایکبوونی ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٢٨یە، ئەمەش ھەمان ڕۆژی لەدایکبوونی مینی ماوسە. میکی ماوس لە ساڵی ١٩٢٨ دروستکراوە و واڵت دیزنی تا ساڵی ١٩٤٦ ئەکتەری دەنگی بووە. دوای دیزنی، جیم ماکدۆناڵد و واین ئەلڤین ڕۆڵی میکی ماوسیان گرتە ئەستۆ. ئەم مشکە مرۆڤدۆستە زۆربەی کات کراسێکی سووری لەبەردایە، پێڵاوی زەرد و دەستکێشی سپی ھەیە. ئەم کارەکتەرە یەکێکە لە کارەکتەرە کارتۆنییە بەناوبانگەکانی جیھان. یەکەم دەرکەوتنی میکی یەک دەرکەوتنی تاقیکردنەوە بوو لە کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی فڕۆکەی شێت. دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٢٨ میکی لە کورتە فیلمێکدا دەرکەوت بە ناوی "Steamboat"ی ویلی کە یەکێک بوو لە یەکەم فیلمە دەنگییەکان.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان