ئۆلیڤیا کۆلمەن
ئۆلیڤیا کۆلمەن (لە دایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤)[١][٢] خانمەکتەری ئینگلیزە. ئەو لەماوەی کارکردنیدا، چەند خەڵاتێکی بردووەتەوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، سێ جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، سێ جار خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، دوو جار خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، یەک جار خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیلد، ھەروەھا چوار جار خەڵاتی فیلمی سەربەخۆی بەریتانی.
ئۆلیڤیا کۆلمەن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Olivia Colman | |
لەدایکبوون | نۆریچ، شانشینی یەکگرتوو | ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤
ناوی کاتی لەدایکبوون | Sarah Caroline Colman |
Married name | Sarah Caroline Sinclair |
باوک | Keith Colman |
دایک | Mary Leakey Colman |
زمانی زگماکی | ئینگلیزیی بەریتانی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزیی بەریتانی |
پیشە | ئەکتەر، کۆمیدیان، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، چاکەکار |
پەروەردە | Homerton College، Bristol Old Vic Theatre School، Gresham's School، Norwich High School for Girls |
دانیشتووی | South London |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٠ |
نەژاد | |
ڕەنگی چاو | قاوەیی |
شاکارەکان | The Favourite، تاج، فلیبەگ |
ئۆلیڤیا لە ساڵی ٢٠٠٦، وەک ئەکتەری پاڵپشت لە فیلمی Confetti دەرکەوت. ئەو لە ساڵی ٢٠١٨، لە فیلمی (The Favourite) بەشداریکرد، کە تێیدا ڕۆڵی ئان شاژنی بریتانیای مەزنی گێڕا، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[٣][٤][٥] ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆبی وەک باشترین خانمەئەکتەر بۆ فیلمی کۆمێدی-میوزیکاڵ، ھەروەھا خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی وەک باشترین خانمەئەکتەر بەڕۆڵی سەرەکی پێدرا.
کۆلمان جگە لە فیلمی سینەمایی لە چەندین بەرنامە و زنجیرەی تەلەفیزیۆنیی و شانۆگەرییەک لە لەندەن بەشداربووە.
ئۆلیڤیا کۆلمەن لە ساڵی ٢٠١٩، لە زنجیرەی تۆڕی نێتفلێکس (The Crown)، ڕۆڵی شاژنە ئێلیزابێتی دووەمی گێڕا. خەڵاتی مێدالیای لەلایەن دەسەڵاتی شاھانەی بەریتانیا پێدراوە.[٦][٧]
ژیانی تاکەکەسی
دەستکاریلە ئابی ٢٠٠٣، کۆلمان لەگەڵ ئێد سینکلێر ھاوسەرگیری کرد،[٨] بەیەکەوە خاوەنی سێ منداڵن.[٩] ئەوان لە باشووری لەندەن دەژین.[١٠]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Olivia Colman reveals battle with Wikipedia over her age». Sky News. ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Olivia Colman battled with Wikipedia to get her incorrect age changed». The Independent. ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Jaafar، Ali (٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «Emma Stone & Olivia Colman in Talks To Board Yorgos Lanthimos' 'The Favourite'». Deadline Hollywood. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Shoard، Catherine (٢٤ی شوباتی ٢٠١٩). «Olivia Colman wins best actress Oscar for The Favourite». The Guardian. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Olivia Colman Beats Glenn Close For Best Actress Oscar In Massive Upset». Huffpost. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «No. 62666». The London Gazette (1st supplement). 8 June 2019. لاپەڕە B10.
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Birthday Honours 2019: Olivia Colman and Bear Grylls on list». BBC News. ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Graham، Jane (١٥ی ئایاری ٢٠١٣). «Olivia Colman: "I immediately knew I would marry him"». The Big Issue. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Olivia Colman: Babysitter sent video of kids watching me win Oscar». The Times. ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Olivia Colman: The Vogue Interview». British Vogue.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمیدیا
- دەروازەی شانۆ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆلیڤیا کۆلمەن تێدایە. |