فلیبەگ (بە ئینگلیزی: Fleabag) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کۆمیدی درامای ئینگلیزییە، کە دانەر و نووسەرەکەی -فیبی والێر برێج- لە ڕووی نمایشێکی خۆی بەناوی "یەک ژن" سازی کردووە، کە بۆ یەکەم جار ساڵی ٢٠١٣ بەڕێوەی بردووە. کۆمپانیای Two Brothers Pictures بە ھاوبەشیی ستۆدیۆکانی ئەمازۆن زنجیرەکەی بۆ "بی بی سی سێ" ساز کردووە.[١][٢] فیبی والێر برێج ڕۆڵی پاڵەوانی سەرەکیی زنجیرەکە دەگێڕێت کە خاتوونێکی جەوانی لەندەنییە کە ڕوحێکی ئازادی ھەیە و بۆ سێکسکردنیش زۆر ئازایە بەڵام کەسایەتییەکی تووڕە و سەرلێشێواوی ھەیە. ئاندرو سکۆت لە وەرزی دووەمدا پەیوەستی زنجیرەیەکە دەبێت. کەسایەتیی سەرەکی زۆربەی کات دیواری چوارەم دەشکێنێت تاوەکوو مۆنۆلۆگ یان شرۆڤەیەک پێشکەشی بینەر بکات.[٣]

فلیبەگ
چەشنکۆمیدیای دراما
کۆمێدیای ڕەش
دانەرفیبی والێر برێج
نووسەرفیبی والێر برێج
دەرھێنەرھاری برەدبیر
ئەکتەرانفیبی والێر برێج
ئاندرو سکۆت
برێت گێڵمان
ئۆلیڤیا کۆلمەن
ھیو سکێنر
بیل پەترسن
شان کلیفۆرد
ئاوازدانەر(ان)ئیزابێل والێر برێج
وڵاتی بەرھەمھێنەرئینگلستان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٢
ژمارەی ئەڵقەکان١٢
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرفیبی والێر برێج
ھاری ویلیەمز
جەک ویلیەمز
وێنەگرتۆنی مێلر
لۆری ڕۆز
ماوەی پەخش٢٣–٢٨ خولەک
پەخش
تۆڕبی بی سی سێ (وەرزی یەک)
بی بی سی یەک (وەرزی دوو)
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ – ٨ی نیسانی ٢٠١٩
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی
ماڵپەڕی فەرمی بەرھەمھێنان

ڕەخنەگران لەبەر سیناریۆ، نواندن و نازاوەیی کەسایەتیی سەرەکی ستایشێکی زۆری بەرھەمەکەیان کردووە. فیبی والێر برێج بۆ وەرزی یەکەم بوو بە براوەی خەڵاتی تەلەڤیزیۆنی ئەکادیمیای بریتانیا، بۆ پێشکەشکردنی باشترین کۆمیدیای ژنانە. وەرزی دووەم لە خەڵاتی ئێمی پڕایم تایمدا لە یازدە بەشدا بەربژێر بوو کە توانی شەش لەوان بباتەوە، والێر برێج خەڵاتەکانی باشترین زنجیرەی کۆمیدی، باشترین ئەکتەری سەرەکیی ژن و باشترین سیناریۆ بۆ زنجیرەی کۆمیدی وەدەست ھێنا[٤][٥]؛ ھەروەھا فلیبەگ بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی و باشترین ئەکتەر کە فیبی والێر برێج بوو، ھەروەھا ئاندرو سکۆتیش وەک بەربژێر ھەڵبژێردرا.[٦][٧]

ڕۆڵەکان دەستکاری

  • فیبی والێر برێج: فلیبەگ (ھەرچەند لە سیناریۆ نێوی نەھاتووە)
  • شان کلیفۆرد: کلێر (خوشکی فلیبەگ)
  • ئاندرو سکۆت: ئەو قەشەیەی فلیبەگ خۆشی دەوێ (لە وەرزی دووەمدا)

وەرزەکان[٨][٩] دەستکاری

وەرزئەڵقەکانپەخشی ڕەسەن
یەکەم پەخشکۆتا پەخش
1٦٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ (2016-07-21)٢٥ی ئابی ٢٠١٦ (2016-08-25)
2٦٤ی ئازاری ٢٠١٩ (2019-03-04)٨ی نیسانی ٢٠١٩ (2019-04-08)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Seven reasons why feminist comedy Fleabag will be your latest TV addiction | Stylist Magazine". web.archive.org.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Day, Elizabeth. "Fleabag star Phoebe Waller-Bridge on female anger, emotional honesty -and fancying Barack Obama". The Telegraph (بە ئینگلیزی). ISSN 0307-1235.
  3. ^ Wilson, Benji. "Fleabag, episode 4 review: another superb, poignant episode that was both shocking and shockingly good". The Telegraph (بە ئینگلیزی). ISSN 0307-1235.
  4. ^ Nguyen, Hanh; Nguyen, Hanh. "'Fleabag': Season 2 Is Truly Blessed With 11 Emmy Nominations, Five for Actresses Alone". IndieWire (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ Lee, Benjamin. "Game of Thrones takes best drama as Fleabag wins big at Emmys – as it happened". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077.
  6. ^ ""Winners & Nominees 2020"". www.goldenglobes.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Golden Globes 2020: Fleabag and 1917 lead British invasion with major wins". the Guardian (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ Rees, Jasper. "Fleabag: a gloriously rude, and far funnier, update of Bridget Jones – review". The Telegraph (بە ئینگلیزی). ISSN 0307-1235.
  9. ^ "Fans react to the final episode of Phoebe Waller-Bridge's 'Fleabag'". NME (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری