بەخێربێن

شانۆ (بە ئینگلیزی: Theatre) باوکی ھونەرەکانە و سەرەتایەکەی بۆ سەردەمی یۆنانیەکان و ڕۆمانییەکان دەگەڕێتەوە، کاتێک کە شانۆ تاکە ھۆکار بووە بۆ دەربڕینی ھونەری لە دوای زۆرانبازی و پێشبرکێکان. لەسەر ئەکتەری شانۆ پێویستە ھێزێکی تایبەتی ھەبێ و بتوانی سەرنجی جەماوەر ڕابکێشی بەدرێژایی کاتی شانۆ. چونکە زۆر جار ڕێڕەوی گەورە ھونەرمەندانی گۆڕیووە لەسەر شانۆ وەک ئەکتەر، بەھۆی بەدەر کەوتنی ھێزی ھێنانە پێکەنینی جەماوەر، کە بەھۆیەوە ڕێڕەوی ژیانیان گۆڕاوە.

شانۆ ھەل و دەرفەتێکی بەیەکگەیشتنی تەواو دروست دەکات و فەراھەم دەکات، لە نێوان ئەکتەر و ئەو بینەرەی کە سوود وەردەگرێ بەپێی دەقی داڕشتراو و جێبەجێکردنی ئەکتەر، بینەران کە کۆمیدیا دەبینن لە دڵەوە پێ دەکەنن، و ئەگرین لە کاتی بینینی تڕاژیدیا ھیچ ڕێگایێک نییە بۆ بێ ئاگابوون لە ھەڵەکان وە ھیچ بوارێک نییە بۆ دووبارەکردنەوەی.

شانۆ ماندوبوونێکی تایبەتی دەوێت لە ئەکتەر، بە تایبەت ئەگەر ڕۆڵی قارەمانی شانۆ یان بەلایەنی کەمەوە ڕۆڵێکی سەرەکی پێ سپێردرابێ، کە بەھۆیەوە بەتەواوی ھێزو توانای لە ئامادەباشیدا بێت، بەدرێژایی ھەر سێ کاتژمێر، کە ماوەی پێشکەشکردنی شانۆیە، وە دەبێ ھەڵبستێت (بە گۆڕینی جلو بەرگ و ماکیاژ... ھتد) بە پێی دیمەن. لە گرنگترین جیاکەرەوەکانی شانۆ، ڕۆشنبیرکردنی خۆشەویست و، لایەنگرەکانیەتی، بە شێوەیەکی نائاسایی، چونکە ناچار دەبێت کە پەرتووک و، بابەتی زۆر بخوێنیتەوە لە ھەموو بوارەکان و، خووێندنەوەی ئەو ڕۆڵەی کە پێی ھەڵدەستێت، لەھەموو ڕووەکانیەوە و، تێکھەڵکێشەکانی بزانێت بەتایبەتی ئەگەر ڕۆڵێکی مێژوویی، یان ئایینی، یان ڕۆڵی یەکێک لە نووسەرە بەناوبانگەکان بنوێنی.


ھەنووکە ١٬٠٣٤ وتار لە دەروازەی شانۆدا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری هەڵبژێردراو

چاوەڕوانی گۆدۆ (بە ئینگلیزی: Waiting for Godot) یەکێکە لە شانۆنامەکانی نووسراوەی ساموێل بێکیت، ئەم کتێبە یەکێک لە بەرھەمە ئەدەبییەکانی بەناوبانگی جیھانە. ئێوارانێ، لە ڕێگایەک، لە دەرەوەی شارێ، لە پاڵ دارێکی بێ گەڵا، دوو مرۆڤی بە ڕواڵەت ھەژار و سەرگەردان بە ناوانی ئیستراگۆن و واڵدیمر لەگەڵ کەسێک بە ناو گۆدۆ کە نازانن کێیە بڕیاریان داوە یەکتر ببینن و چاوەڕوان دانیشتوون. چاوەڕوانی ھیوایێکن بۆ ژیان.

ئیستراگۆن شەوی پێشووی لە ناو چاڵێکدا ڕایبواردووە و کەسانێکی نەناس زۆریان لێ دابوو. قسە سەبارەت بە لێدان، دەیانخاتە بیری توند و تیژی خەڵک و بەداخ دەبوون کە بۆ لە ساڵی ١٩٠٠، ئەو جار کە جوان و لەبار بوون، لە بان بۆرجی ئیفێل خۆیان نەخستە خوارەوە. ئیستراگۆن لە کەوشە تەنەکانی کەوا پای دەتێرنە ئێش و والدیمێر لە کڵاوەکەی کەوا بووە بایس خوریان سەری و ھەر وەھا نەخوشیی میزڵدان، ئازار و ژان دەبینن. ناتوانن ئەو جێگا بەجێ بھێڵن چۆن چاوەڕوانی گۆدۆن و ناچارن لەم شوێنە بمێنن تا ئەو کاتە گۆدۆ بەڵێنی ڕاست دەکاتەوە لەگەڵیان. ئەمان نە دڵگەرمیکیان بەم عەھد و بەڵێنە ھەیە نە بە ئەو شوێنەی دیداریان کە ئەم جێگایە و لە ژێر ئەم دارەسە.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

ئەکتەری سەر شانۆ ڤیڤیان لی

ژیاننامەی هەڵبژێردراو

پێدرۆ کاڵدێرۆن دێ لا بارکا یان کاڵدێرۆن (بە ئیسپانی: Pedro Calderón de la Barca) (١٦٠٠–١٦٨١) شانۆنووس و شاعیری بەناوبانگی ئیسپانیایی بوو. ئەو لە دوای کەسانێ وەکوو سێرڤانتێس و لۆپێ دێ ڤێگا و لە دوایییەکانی سەردەمی زێڕینی ئیسپانیادا ژیا. کاڵدێرۆن کوڕی وەزیری دارایی فیلیپی دووھەمی ئیسپانیا و فیلیپی سێیەمی ئیسپانیا بوو لە سالامانکادا لە قوتابخانەی یەسووعییەکاندا خوێندی. ئەو لە سالامانکادا مافناسیی دەخوێند، بەڵام دەرسەکەی بەجێ ھێشت کە دەستی خۆی لە نووسینی شانۆدا تاقی بکاتەوە. لە یەکەمین کارەکەیدا زۆر بە ئاشکرا ڕەخنەی لە کەشیشێکی بە دەسەڵات گرت، بۆیە بۆ ماوەیەک کرایە زیندان، بەڵام ناوبانگێکی باشی دەرکرد. کتێبێک لە شانۆنامەکانی، کە شانۆی ژیان خەونێکەشی تێدابوو، لە ساڵی ١٦٣٦دا بڵاو کرایەوە و کاڵدێرۆنی کرد بە سەرۆکی تیاتری ئیسپانیایی. فیلیپ لە ئەو ساڵەدا ئەوی کرد بە درامانووسی دەربار کە درێژە بە ڕێگەکەی لۆپێ دێ ڤێگا بدات. لە ساڵی ١٦٤٠دا چووە ناو دەستەیەکی نیزامییەوە و بەھۆی خەباتی نەترسانەوە لە تاراگۆندا خۆی ناساند.

زیاتر…

پۆلەکان

پانۆراما

پانۆرامای شانۆیەکی دێرین بە ناوی لاریسا

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان