سامسۆنگ

کۆمپیوتەر

سامسۆنگ (بە ئینگلیزی :Samsung Electronics ) کۆمپانیایەکی گەورەیە بۆ بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و مۆبایل و کامێرا و هتد...کە نووسینگەی سەرەکی لەشاری سێئولی پایتەختی کۆریای باشوورە .

کۆمپیوتەردەستکاری

کۆمپیوتەر یەکێکە لەبەرهەمێنراوەکانی کۆمپانیاکە کە بەهەردوو شێوە دروست دەکرێت واتە لاپ تۆپ و دیسک تۆپ وە زۆرینەی ئەو شاشانەی کە سامسۆنگ بۆ کۆمپیوتەر بەکاری دەهێنێت LEDین وە بۆ پڕۆسیسەریش پشت بە کۆمپانیای ئینتێل دەبەستێت.

کامێرادەستکاری

کۆمپانیاکە لەبەرهەمهێنانی کامێرا پشکی شێری هەیە لەبازاڕەکانی جیهان لەم بارەیەوە ڕکابەری کۆمپانیای کانوون و نیکۆن دەکات

 
سامسۆنگ نیکسەس بەرهەمێکی سەرکەوتووی سامسۆنگ و گووگڵ

تەلەفۆنی هۆشمەند (سمارت فۆن)دەستکاری

سامسۆنگ سیستەمی ئەندرۆید بەکار دەهێنێت بۆ دروست کردنی تابلێت و مۆبایلی زیرەکەکان کە ناوی بەرهەمەکانی بەنێوی سامسۆنگ گالاکسی بڵاو دەکاتەوە کە زۆر کەس پێیان وایەر بەرهەمەکانی سامسۆنگ پتەو و باشترە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە لەم لایەنەشەوە مەبەستیان بەرهەمی ئایفۆن و ئایپاد.

ئەلبوومی بەرهەمەکاندەستکاری