پێدرۆ کاڵدێرۆن دێ لا بارکا

پێدرۆ کاڵدێرۆن دێ لا بارکا یان کاڵدێرۆن (بە ئیسپانیایی: Pedro Calderón de la Barca) (١٦٠٠-١٦٨١) شانۆنووس و شاعیری بەناوبانگی ئیسپانیایی بوو. ئەو لە دوای کەسانێ وەکوو سێرڤانتێس و لۆپێ دێ ڤێگا و لە دواییەکانی سەردەمی زێڕینی ئیسپانیادا ژیا.

پێدرۆ کاڵدێرۆن دێ لا بارکا
Pedro Calderón de la Barca لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٧ی کانوونی دووەمی ١٦٠٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەدرید (Hispanic Monarchy) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٥ی ئایاری ١٦٨١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨١ ساڵ ژیاوە)
مەدرید (Hispanic Monarchy) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕمەدرید لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • University of Salamanca
  • Complutense University
  • Colegio Imperial de Madrid لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەشانۆنامەنووس، شاعیر، کارمەندانی سەربازی، قەشە، نووسەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانEl Pintor، El mágico prodigioso، El médico de su honra، The Constant Prince، The Great Theater of the World، The Mayor of Zalamea، The Phantom Lady، ، ، ژیان خەونێکە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازشیعر، شانۆ، کۆمیدیا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵPedro José Calderón de la Barca لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانDiego Calderón de la Barca، Dorotea Calderón de la Barca، José Calderón لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەChaplain of the King of Spain (١٦٦٣–) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیان دەستکاری

کاڵدێرۆن کوڕی وەزیری دارایی فیلیپی دووھەمی ئیسپانیا و فیلیپی سێیەمی ئیسپانیا بوو لە سالامانکادا لە قوتابخانەی یەسووعییەکاندا خوێندی. ئەو لە سالامانکادا مافناسیی دەخوێند، بەڵام دەرسەکەی بەجێ ھێشت کە دەستی خۆی لە نووسینی شانۆدا تاقی بکاتەوە. لە یەکەمین کارەکەیدا زۆر بە ئاشکرا ڕەخنەی لە کەشیشێکی بە دەسەڵات گرت، بۆیە بۆ ماوەیەک کرایە زیندان، بەڵام ناوبانگێکی باشی دەرکرد. کتێبێک لە شانۆنامەکانی، کە شانۆی ژیان خەونێکەشی تێدابوو، لە ساڵی 1636دا بڵاو کرایەوە و کاڵدێرۆنی کرد بە سەرۆکی تیاتری ئیسپانیایی. فیلیپ لە ئەو ساڵەدا ئەوی کرد بە درامانووسی دەربار کە درێژە بە ڕێگەکەی لۆپێ دێ ڤێگا بدات. لە ساڵی 1640دا چووە ناو دەستەیەکی نیزامییەوە و بەھۆی خەباتی نەترسانەوە لە تاراگۆندا خۆی ناساند. بارودۆخی لەشساخیی کاڵدێرۆن بەھۆی دووساڵ شەڕەوە ڕوو لە کزی چوو، بۆیە بە مووچەکەیەوە کە بۆی دابین کرابوو دەستی لە سوپا کێشا. لەبەر ئەو بەڵایانەی تووشی منداڵەکانی بوو، ڕووی لە ئایین کرد؛ ئەو بوو بە ئەندامێکی ئاسایی دەستەی فرانسیسیان، ئیجازەنامەی کەشیشیی وەرگرت (1651) و بۆ ماوەی دە ساڵ وەکوو کەشیشێکی ناوچەیی لە تۆلێدۆ خزمەتی کرد و ھاوکات جارجاریش شانۆی دەنووسی. ئەو لە تەمەنی ھەشتا ویەک ساڵیدا مرد.

نووسراوەکان دەستکاری

سەرچاوە دەستکاری

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 350– 400, World Library, Inc., USA.