چاوەڕوانی گۆدۆ

شانۆگەرییەک لە دەرھێنانی ساموێل بێکێت

چاوەڕوانی گۆدۆ (بە ئینگلیزی: Waiting for Godot) یەکێکە لە شانۆنامەکانی نووسراوەی ساموێل بێکیت، ئەم پەرتووکە یەکێکە لە بەرھەمە وێژەییە بەناوبانگەکانی جیھان.

چاوەڕوانی گۆدۆ
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩
سەرناوEn attendant Godot
جۆرشانۆنامە
چەشنtheatre of the absurd
دانەرساموێل بێکیت
Location of first performanceTheatre de Babylone
وڵاتی بنەڕەتفەڕەنسا
زمانزمانی فەڕەنسی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٢
Date of first performance٥ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣
خەڵاتەکان١٠٠ کتێبی سەدەی لو مۆند
کەسایەتییەکانVladimir، Estragon، Pozzo، Lucky
دێڕی سەرەتاEstragon (renonçant à nouveau) — Rien à faire.
کۆتا دێڕEstragon — Allons-y. [Il ne bougent pas.]

کورتەیەک لە چیرۆکەکە

دەستکاری

ئێوارانێ، لە ڕێگایەک، لە دەرەوەی شارێ، لە پاڵ دارێکی بێ گەڵا، دوو مرۆڤی بە ڕواڵەت ھەژار و سەرگەردان بە ناوانی ئیستراگۆن و واڵدیمر لەگەڵ کەسێک بە ناو گۆدۆ کە نازانن کێیە بڕیاریان داوە یەکتر ببینن و چاوەڕوان دانیشتوون. چاوەڕوانی ھیوایێکن بۆ ژیان.

ئیستراگۆن شەوی پێشووی لە ناو چاڵێکدا ڕایبواردووە و کەسانێکی نەناس زۆریان لێ دابوو. قسە سەبارەت بە لێدان، دەیانخاتە بیری توند و تیژی خەڵک و بەداخ دەبوون کە بۆ لە ساڵی ١٩٠٠، ئەو جار کە جوان و لەبار بوون، لە بان بۆرجی ئیفێل خۆیان نەخستە خوارەوە. ئیستراگۆن لە کەوشە تەنەکانی کەوا پای دەتێرنە ئێش و والدیمێر لە کڵاوەکەی کەوا بووە بایس خوریان سەری و ھەر وەھا نەخوشیی میزڵدان، ئازار و ژان دەبینن. ناتوانن ئەو جێگا بەجێ بھێڵن چۆن چاوەڕوانی گۆدۆن و ناچارن لەم شوێنە بمێنن تا ئەو کاتە گۆدۆ بەڵێنی ڕاست دەکاتەوە لەگەڵیان. ئەمان نە دڵگەرمیکیان بەم عەھد و بەڵێنە ھەیە نە بە ئەو شوێنەی دیداریان کە ئەم جێگایە و لە ژێر ئەم دارەسە.

بەڕاس چ داخوازێکیان لە گۆدۆ ھەیە؟ لە دۆعا و پاڕانەوە و چاوەنواڕێ و ویستی بێ چاوەروانی دەدوێن. بێ ئەوەی گۆدۆ ھیچ بەڵێنێکی پێیان داوێت؛ بەڵام ھیوادارن بە یارمەتی ئەو؛ ھەر لە ئەمشەو لە ناو جێگاێکی وشک و گەرم بە زگێکی پڕ و تێر بخەون. کاتێ بانگی قێڕەی وا ڕەنگە ھاتنەوەی گۆدۆ بانگەواز بکات، دەژنەون دەتۆقن و دەلکن بەیەکتردا. دیسان چاوەڕوان دادەنیشن. ئیستراگۆن برسیەتی و واڵدیمریش کە وا دەنکە گێزەرەکەی لە گیرفانیا شاردووەتەوە، پێی دەدا. دوای ئەمە بێجگە شەلەم ئیدی ھیچێ نامێنێ.

ھاتنەوەی کەیخایی ( پۆزۆ ) لەگەڵ نۆکەرەکەی ( لووکی ) ژیانیان لە یەکجۆری دەر دەھێنێت.

سەرچاوەکان

دەستکاری