یوبی سۆفت (بە ئینگلیزی: Ubisoft) یەکێکە لە کۆمپانیاکانی پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی یارییەکان، ئەم کۆمپانیایە دامەزراوەی پێشکەوتووی ھەیە کە بەشە سەرەکییەکەی دەکەوێتە شاری مۆنترۆی ویلایەتی سانت دێنیس لە فەرەنسا. کۆمپانیای یوبی سۆفت لە زیاتر لە ٢٠ وڵاتی جیاوازدا ستۆدیۆی ھەیە، لەوانە ستۆدیۆی لە تۆرۆنتۆ، مۆنتریال و کیوبیک، کەنەدا، بوخارێست، ڕۆمانیا، بارسێلۆنا، ئیسپانیا، شەنگەھای، چین، سەنگافورە، کێری، کارۆلینای باکوور، ئەمریکا، دوسلدۆرف، ئەڵمانیا، سۆفیا، بولگاریا، کازابلانکا، مەغریب، سیدنی، ئوسترالیا، میلانۆ، ئیتاڵیا، ھیندستان، ساوپاولۆ، بەرازیل و شوێنەکانی تر؛  ھاوکات لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە سێیەم کۆمپانیای سەربەخۆی یاری کۆمپیوتەر بووە لە ئەورووپا و حەوتەمین کۆمپانیای سەربەخۆی ئەمریکا بووە. ٥ برا لە بنەماڵەی گویلمۆت لە ساڵی ١٩٨٦ کۆمپانیای یوبیسۆفتیان لە فەرەنسا دامەزراند و زۆری نەخایاند ئیڤ گیلیمۆت گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی وەکو ھونەری ئەلیکترۆنی و سیێرا ئۆنلاین و مایکرۆ پرۆز واژۆ کرد بۆ ئەوەی یارییەکانیان لە فەرەنسا دابەش بکەن.  لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کۆمپانیای یوبی سۆفت دەستی کرد بە ھێرشکردنە سەر بازاڕەکان لەوانە ئەمریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا. لە ساڵی ١٩٩٠ کۆمپانیای یوبی سۆفت دەستی کرد بە دروستکردنی یارییەکانی ماڵەوە، کە تا ساڵی ١٩٩٤ بەردەوام بوو، دوای ئەوە برایانی گویلمۆت بە ھاوبەشی ستۆدیۆی مۆنتریالیان لە فەرەنسا دامەزراند، کە دوای ماوەیەک بوو بە بارەگای سەرەکی یان لقی سەرەکییان، لە ھەمان ساڵدا کارەکتەری سەرەکی یاریەک دەرچوو، ڕیمان دیزاینی کردووە کە ئەم یارییە تا ساڵی ٢٠٠٦ بە یەکێک لە ئەستێرەکانی یارییە ڤیدیۆییەکان دادەنرێت.[١] (بەپێی ھەندێک لە یاریزانان) یوبی سۆفت لە ساڵی ١٩٩٦دا کەوتە بازاڕەکانەوە بۆ ئەوەی ڕێگە بە یوبی سۆفت بدات فراوانتر بێت و ئەم پرۆسەیەش بەردەوام بوو تا ستۆدیۆکانی لە شەنگەھای لە چین و مۆنتریال لە کەنەدا کردەوە.[٢]

بارەگای کارگێڕی لە شاری مۆنتریال

سەرچاوەکان دەستکاری