تۆڕی پلەیستەیشن زۆرجار بە کورتکراوەی PSN بانگ دەکرێت (بە ئینگلیزی: PlayStation Network) خزمەتگوزارییەکی دیجیتاڵی میدیایە کە لەلایەن کۆمپانیای سۆنی ئینتەرەکتیڤ ئینتەرتەیمێنتەوە دروستکراوە. ئەم خزمەتگوزارییە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە کاردەکات، سەرەتا تایبەت بوو بە پلەی ستەیشن، بەڵام دواتر ڕووماڵکردنی مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان و پلەیەرەکانی بلوڕەی و تەلەفزیۆنەکانیش زیادکرا. تا مانگی نیسانی ٢٠١٦ ئەم خزمەتگوزارییە ١١٠ ملیۆن بەکارھێنەری لەخۆگرتبوو، کە ٧٠ ملیۆنیان مانگانە چالاک بوون.[١] لە ١٩ی نیسانی ٢٠١١، دوای ھێرشی ھاکەرەکان بۆ سەر ئەم تۆڕە و دزینی زانیاری ئەکاونتی کرێدیتی بەکارھێنەر، ئەم تۆڕە بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک وەستابوو لە کاتی ئەم ھێرشەدا ئەم تۆڕە ١٣٠ سێرڤەری چالاک و ٥٠ بەرنامەی نەرمەکاڵا و ٧٧ ملیۆن بەکارھێنەری تۆمارکراوی ھەبوو.

دووەم کۆنسڵی ماڵەوەی سۆنی بەناوی پلەیستەیشن ٢ کە لە ساڵی ٢٠٠٠ خرایە بازاڕەوە، تایبەتمەندی سەرەتایی ئۆنلاین لە یارییە ھەڵبژێردراوەکاندا ھەبوو لە ڕێگەی تۆڕی ئۆنلاینەکەیەوە. پێویستی بە ئەداپتەری تۆڕ بوو، کە وەک زیادکردنێک بۆ مۆدێلە سەرەکییەکان بەردەست بوو و لەگەڵ ڕەقەکاڵاکانی سەر مۆدێلە تەنکەکاندا یەکدەخرا.[٢] بەڵام سۆنی ھیچ خزمەتگوزارییەکی یەکگرتووی بۆ سیستەمەکە دابین نەکرد، بۆیە پشتگیریکردنی تایبەتمەندییەکانی تۆڕەکە تایبەت بوو بە ھەر یارییەک و سێرڤەری لایەنی سێیەم، ھەروەھا ھیچ کارپێکردنی یەکتر لە نێوان یارییەکاندا نەبوو. دوای پێنج ساڵ و لە کاتی پەرەپێدانی سێیەم کۆنسۆلی ماڵەوەی خۆیدا کە پلەیستەیشن ٣ بوو، سۆنی نیازی خۆی دەربڕی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی کۆنسۆلی پێش خۆی بە دروستکردنی خزمەتگوزارییەکی نوێی پەیوەستکراو کە بەکارھێنەرانی بەردەوام بە تۆڕی پلەیستەیشن وۆرلدەوە بەستراوەتەوە. ئازاری ٢٠٠٦، سۆنی بە فەرمی خزمەتگوزاری ئۆنلاینێکی یەکگرتووی خۆی ڕاگەیاند، کە بە شێوەیەکی تاقیکاری ناوی لێنرا «پلاتفۆرمی تۆڕی پلەیستەیشن». لیستی تایبەتمەندییە پاڵپشتییەکان لە پێشانگای یارییەکانی تۆکیۆ لە کۆتاییەکانی ئەو ساڵەدا ڕاگەیەندرا.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری