ڕۆناڵد ڕەیگن

(لە ڕۆناڵد ڕێیگنەوە ڕەوانە کراوە)


ڕۆناڵد ویلسن ڕێیگن (/ˈrɒnəld ˈwɪlsən ˈrɡən/؛ لەدایکبووی ٦ی شوباتی ١٩١١- مردووی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٤) ئەکتەر و سیاسەتوانی ئەمریکی بوو. ئەو ٤٠ھەمین سەرۆکی ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو لە ساڵانی ١٩٨١ بۆ ١٩٨٩. ئەو ٣٣ھەمین پارێزگاری کالیفۆرنیا بوو لە ساڵانی ١٩٦٧ بۆ ١٩٧٥. ئەو ٩ھەم و ١٣ھەم سەرۆکی سەندیکای ئەکتەرانی سەر شاشە بوو.[١] ڕێیگن ئەکتەری فیلم و تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆ پێش ئەوەی ڕوویکردە دونیای سیاسەت.[٢]

ڕۆناڵد ڕێیگن

لەدایکبوون
ڕۆناڵد ویلسن ڕێیگن

(1911-02-06) 6ی شوباتی 1911
مەرگ٦ی شوباتی ٢٠٠٤(٢٠٠٤-٠٢-٠٦) (٩٢ ساڵ ژیاوە)
نیشتەجێیکتێبخانەی سەرۆک کۆماری ڕۆناڵد ڕێیگن، سیمی ڤەللێی، کالیفۆڕنیا
نەتەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان
ناوەکانی ترThe Great Communicator
پیشەھونەرپیشە، سیاستمەدار
حیزبی سیاسیکۆماری خوازەکان
ئایینپرۆتێستانت
ھاوسەرجێین وایمەن
نانسی ڕێیگن
مناڵ(ەکان)ماورین، کریستین، مایکڵ، پێتی دێیڤیس، ڕۆنالڵد ڕێیگن
واژوو

ڕێیگن لە گوندی تامپیکۆ لە ئیلینۆی لەدایکبوو.[٢] ڕێێگن توانی سەرکەوتتو بێت لە پیشەکەی لە ھۆڵیوود. ئەو لە ٥٣ فیلم دەرکەوت.[٢] ئەو ھاوسەرگیری پێکھێنا لەگەڵ خانمەکتەر جەین ویمان لە ساڵی ١٩٤٠. دواتر یەکتریان تەڵاق دا لە ساڵی ١٩٤٩.[٢] ئەوان سێ منداڵیان ھەبوو. دواتر، ڕێیگن ھاوسەرگیری پێکھێنا لەگەڵ نانسی دەیڤس لە ساڵی ١٩٥٢.[٢] ئەوان دوو منداڵیان ھەبوو. ھاوسەرگیرییان کۆتایی ھات لە ساڵی ٢٠٠٤ دوای کۆچی دوایی ڕێیگن.[٢]

پێش ئەوەی ڕێیگن ھەڵبژاردەی سەرۆکایەتی بباتەوە لە ساڵی ١٩٨٠، ڕێیگن دوو جار خۆی ھەڵبژاردبوو لە ساڵی ١٩٦٨ و ١٩٧٦. لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا، کاتێک ڕێیگن دوبارە ھەڵبژاردراوە لە ھەڵبژاردەی سەرۆکایەتی ساڵی ١٩٨٤، ڕێیگن بوو بە بەتەمەنترین کەس کە ھەڵبژێردرێ بۆ سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[٣]

ئەو وەک «ڕاگەیێنەرە مەزنەکە» ناسراوە چونکە ئەو وتووبێژێکی گشتی باش بوو. ئەو لەبەر ئەوەش ناسراو بوو کە ھیچ لە ڕەخنە و ئابڕووچوونەکان لە دژی کاریگەری لەسەر ناوبانگی ئەو نەدەکرد.[٤] ڕێیگن ھێشتا بە یەکێک لە بەناوبانگترین سەرۆکەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناسراوە لە مێژووی ئەمریکا لەبەر گەشبینی بۆ وڵاتەکە.[١] ڕێیگن یەکەم سەرۆکی ئەمریکا بوو کە لەگەڵ ژنەکەی جیابووبێتەوە.[٥]

ڕێیگن دەست بە کار بوو لە کانوونی دووەمی ١٩٨١.[١] وەک سەرۆکێک، ڕێێگن یارمەتی ئەوەی دا بیرۆکەیەکی سیاسی و ئابووری نوێ درووستبکات. یاساکانی ئابووری ڕێیگن ڕێژەی باجی کەمکرەوە. ئەمە گەشەکردنێکی ئابووریی درووستکرد و ڕێژەی ھەڵئاوسانی کەمکردەوە.[١] ڕێیگن فەرمانی داگیرکردنی گرینادای دا بۆ کۆتاییھێنانی کودەتای کۆمۆنیزم.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ Hornick, Ed, Ronald Reagan Biography, Famous People, retrieved January 25, 2010
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ "The White House", The White House, retrieved January 25, 2010
  3. ^ Ronald Reagan dies at 93, CNN, 2004, retrieved January 25, 2010
  4. ^ Schroeder, Patricia (June 6, 2004). "Nothing stuck to 'Teflon' president". USA Today. Retrieved February 18, 2012.
  5. ^ Stuart Fox (June 18, 2010). "How Many Presidents Have Been Divorced?". Live Science.com. Retrieved January 12, 2014.