کوودەتا کردەوە و فێڵێکی سیاسی و ھەوڵێکە لە لایەن ڕێکخراوێکی نایاسایی، بۆ ڕوخاندن و وەلانانی ڕێبەرانی حکوومەت، کە لە ڕێگای توندوتیژی یان ھەڕەشە ئەنجام دەدرێ.

ئاماری ئەنجامی کوودەتاکان لە جیهان دا
کوودەتای ساڵی ١٩١٣ی عوسمانی

ئەم توندوتیژیە زۆرکات کورت و لەپڕ ڕایە و لە لایان کەسانێکی کەم (بە پێچەوانەی شۆڕش کە لە لایان زۆربەی خەڵک دەکرێ) بە کاردێ.

بەڕێوەبەرانی کوودەتا لەوانەیە کۆنترۆڵی ھێزە سەربازیەکانیان لە دەست دابێ.

کوودەتای ساڵی ٢٠٠٩ی ھۆندووراس

وشە ناسی دەستکاری

وشەی «کوودەتا» (فەڕەنسی:coup d'état) و (کوردی:وەچەرخان) لە زمانی فەڕەنسی ھاتۆتە ناو زمانی فارسی و لە زمانی فارسیش ھاتۆتە ناو زمانی کوردی ئەمیش بەھۆی چالاک نەبوونی ئەکادیمیای کوردی و کاریگەری زمانی فارسی بەسەر زمانی کوردی، ئەم وشەیە لە زمانی کوردی پێی دەوترێت (وەچەرخان) بە مانای وەشاندنی گورزی لەناکاو و بەرھەڵست بوونی حکوومەتە.

ھۆکارەکانی سەرکەوتنی کوودەتا دەستکاری

لە تێڕوانینی ساموێل ھانتینگتۆن زانای زانستە ڕامیاریەکان، کوودەتایەک تەنیا بە دوو جۆر سەرکەوتوو دەبێ.

  • یان چالاکیە ڕامیاریەکان لە کۆمەڵگا دا کەم بن،
  • یان دەبێ زۆربەی چالاکە ڕامیاریەکان لەگەڵ کوودەتاکە ھاوڕا بن

یەکگرتنی زۆربەی چالاکیە ڕامیاریەکان ئەگەری زۆر کەمە، ھەر بۆیەش تێڕوانینی دووھەم کەم ڕوو دەدا.

دابەش کردنی ھێزیش لە ناو کوودەتا و لە نێوان گرووپە ڕامیاریەکان زۆر بە دەگمەنی ڕوودەدا.

سەرچاوەکان دەستکاری