کرستی کالیولاید (بە ئیستۆنی: Kersti Kaljulaid؛ لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩) سیاسەتەمەدارێکی ئیستۆنییە کە ئێستا پێنجەم سەرۆکی ئیستۆنیایە لە کاتی ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ەوە لە پۆستدایە، کرستی یەکەم ژنە کەوا سەرۆکایەتی وڵاتی ئیستۆنیا دەکات لەو کاتەوەی وڵاتەکە لە ١٩١٨ سەربەخۆیی وەرگرتووە و ھەوروەھاش گەنجترین سەرۆکە لە مێژووی سەرۆکایەتی ئیستۆنیا، کە ئەوکات لە تەمەنی ٤٦ ساڵی چووە ھەڵبژاردنەوە[١]

کرستی کالیولاید
Official portrait, 2020
سەرۆکی ئیستۆنیا
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
10 October 2016
سەرۆک وەزیران Taavi Rõivas
یوری ڕاتاس
کایا کالاس
پێشینە Toomas Hendrik Ilves
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٦٩-١٢-٣٠) ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩ (تەمەن ٥٤ ساڵ)
تارتو، ئیستۆنیا
پارتی سیاسی Pro Patria Union (2001–2004)
ھاوسەر(ەکان) Georgi-Rene Maksimovski (ھاوسەرگیری ٢٠١١)
منداڵ(ەکان) 4
خوێندن لە زانکۆی تارتو
Kersti Kaljulaid (2021)

کرستی بەرپرسی پێشووی ئیستۆنیایە کە پێشوو تر لە دادگای وردبینی ئەوڕوپا وەک نوێنەری ئیستۆنیا خزمەتی کردووە لە ٢٠٠٤ تا ٢٠١٦[٢] دوای چەندین خول بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نوێ بۆ ئیستۆنیا لە ٢٠١٦ کە شکست دەھێنن کرستی دووبارە دەپاڵێورێتەوە بۆ سەرۆکایەتی کردن ٣٠ ی ئەیلوولی ٢٠١٦ بە دەنگی زۆرینەی پارتەکانی پەرلەمان وەک کاندیدێکی ھاوبەش بۆ سەرۆکایەتی ئیستۆنیاھەروەھا وەک تەنھا کاندیدی ئەم خولە، کرستی دەنگی پێدرا بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئیستۆنیا لە ٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بە ٨١ ی دەنگ و ١٧ دەنگنەدەر[٣][٤]

ژیانی سەرەتایی و خوێندن دەستکاری

کرستی لە قوتابخانەی تالینی ژمارە ٤٤ خوێندوویەتی و لە ١٩٧٧ دەرچووە[٥] لەکاتی خوێندنەکانی لەوێدا، ئەندام بووە لە گرووپی قوتابیانی زانستی تایبەتمەند بووە لە (ornithology خوێندن لەسەر باڵندەکان)[٦] لە ١٩٩٢، کرستی لە زانکۆی تارتو تەواوی کردووە (cum laude -شانازی) وەک زیندەناسێک، کرستی ئەندامە لە کۆمپانیای ژنانی ئیستۆنیا (Filiae Patriae) لە ٢٠٠١، لە زانکۆی تارتو بە بڕوانامەی (MBA) لە بەرێوەبردنی بزنس تەواوی کردووە،[٧] تێزەکانی وەک "Riigi poolt asutatud sihtasutuste juhtimissüsteemi täiustamine" لە ئیستۆنی و "گەشەپێدەری سیستەمی بەرێوەبەری دامەزراوەکانی وڵات" لە کوردی[٨] بۆ دانراوە

کارکردن دەستکاری

کاری بازرگانی دەستکاری

 
زانکۆی تارتو سیمناری ئەنجومەن لە ٢٠١٥

لە ١٩٩٦ بۆ ١٩٩٧ کرستی بەڕێوەبەری فرۆشتنەکان بوو لە " telecom Eesti Telefon" - "تێلیکۆم ئێستی تەلەفۆن"، و لە ١٩٩٧ بۆ ١٩٩٩ لە بانکی ھانسبانک لە ئیستۆنیا وەک فەرمانبەر دامەزرا لە بەشی سەرمایەگوزاری، مارکێتەکانی ھانسبانک[٢][٨] لە ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٢کرستی وەکوو ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا مارت لار کاریکردووە[٢] لە ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٤ وەکوو بەڕێوەبەری (Iru Power Plant) کاریکردووە، کە کۆمپانیایەکی-لکێنەری ویلایەکە بووە (Eesti Energia کۆمپانیای وزەی ئیستۆنی)[٩] کرستی یەکەم ژن بوو کە پێشرەوی کۆمپانیای (Iru Power Plant) لە ئیستۆنیا بکات[١]

لە ٢٠٠٤ کە ئیستۆنیا چووە پاڵ یەکێتی ئەورووپا کرستی کرایە نوێنەری وڵات لە دادگای وردبینی ئەورووپا[١] لە ٢٠١١ کرستی سەرۆکی زانۆکی تارتو بوو[١٠]

کاری سیاسی دەستکاری

 
کالیولاید، ھاوسەرەکەی جۆرج، سەرۆکی پێشوو تۆماس ھێندریک، ھاوسەرەکە ئیڤا ئێلڤس لە کردنەوەی کۆشکەکەی کرستی لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لە تالین

کرستی خۆی وەک پارێزکاری لیبرالیزم پێناسەکردووە[١١] کرستی لێدوان و پشتگیری دەدا بۆ کۆمەڵگایەکی سڤیلی بەھێز کە یارمەتییەکی بەرزی ئەو کەسانەی ئەدا کە پێویستیان بە یارمەتی بوو[١][١٢] کرستی لیبرالییەت نیشان ئەدەت لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو مافی کۆمەڵگای پەلکەزێرینە و پەنابەرییەتی[١] کرستی زۆرجار پارچە بیرورا بڵاودەکاتەوە لە میدیای ئیستۆنیا بریار و باس لە پلەی ئیستۆنیا لە یەکێتی ئەورووپا و سۆشیا مۆیدیا و بابەتە ئابوورییەکانجگەلەوە، بەشداری ھەیە لە پرۆگرامەکانی شیکاری سیاسی وەک ڕادیۆی (Radio Kuku) نموونە پرۆگرامی ھەفتانەی (Keskpäevatund)[١٣]

لە ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٤ کرستی ئەندامی سیاسی پارتی یەکگرتووی پرۆ پاتریا بوو پێشیینەی ئێستای پرۆ پاتریا و یەکگرتووی ڕیس پوبلیکا[تێبینی ١][١٤]

کەچی ھێشتاش لە ھەڵبژاردنەکان بەڕێوە ناچێت[٢]

وەک ئەوەی ئەندامێتی کرستی لە دادگای وردبینی ئەورووپا کۆتایی دەھات لە ٧ ی ئایاری ٢٠١٦ سەلمێنراوی بۆ کرا وەک سەرۆکی داھاتووی سەنتەری (PRAXIS) بۆ خوێندن لە سیاسەت لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥، دەبوایە حکوومەتی ئیستۆنیا داوای جێگرەوەی ئەوی کردبا لە ٧ ی شوباتی ٢٠١٦، بەڵام ھێشتا حکوومەت نەیتوانیوە بیکات بۆیە لە پلەکەی ماوەتەوە[١٥][١٦][١٧]

 
کرستی لەگەل مایک پێنس لە تەممووزی ٢٠١٧

لە ١٩ ی ئەیلوولی ٢٠١٦، کابینەیەکی تازە دامەزراوی گەشەکردووی چاودێری ڕاوێژکاری لە سەرۆکایەتی ی پەرلەمانی ئیستۆنیا دەنگی بە کرستی دا بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی کابینەکەی[١٨] دوای چەندین شکست لە ھەوڵدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئیستۆنیا لە ساتی ئۆگستەوە بۆ ئەیلوولی ٢٠١٦ کە پێی ئەوترا "council of elders" ی Riigikogu کە تیابووی گشت نوێنەری پارتەکانە، وتەبێژان و جێگری وتەبێژان داوای لە ڕەزامەند بوونی کرستی کرد و داواکاری کاندیدی سەرۆکایەتی ئیستۆنیا پێشکەش کرا، لە ٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ کاندید بوونەکەی بۆ سەرۆکایەتی خرایە پێش ئەندامانی Riigikogu، و لە ٣٠ ی ئەیلوول کاندید بوونەکەی بە فەرمی تۆمار کرا[١٩] وتەبێژی Riigikogu ئەیکی نیستۆر وتی کە کرستی بەبێ ھیچ گومانێک ٦٨ دەنگی لەکۆی ١٠١ دەنگی ئەندامانی Riigikogu بەدەست ھێنابوو بەڵام ژمارەی تەواو مایەوە بۆ ئەوەی سەیر بکرێ[٢٠] بە بنچینەیی کاندید بوونەکەی پشتگیری لێکرا لەلایەن ٩٠ ئەندامی Riigikogu[٢١] کرستی ھەڵبژاردنەکەی بردەوە بە ٨١ دەنگ و ١٧ کەسیش ھیچ دەنگیان نەدا، جگە لەوە ھیچ دەنگێک لە دژی سەرۆکایەتی بوونەکەی ئەو نەدرا.[٣] جگە لەوە یەک پارتی پەرلەمان بانگەشەی ئەوەی کرد کە پشتگیری ناکات ئەوا پارتی (EKRE) کە ٧ دەنگیان ھەبوو[٢٢]

 
کرستی لەگەل سەرۆکی پێشووی ئوکراینا پێترۆ لە ئایاری ٢٠١٨

لە کاتی ھەڵبژاردنەکەی لەلایەن میدیا و شەقەمەکان و سیاسەتمەداران ڕەخنەی زۆری لێ دەگیرا لەوەی کە بۆ گشتی نەناسراوە، ئەمەش وادەکات کرستی لە میدیادا وەڵامی ڕەخنەکان بداتەوە و لەچەندین یەکتر بینینی تەلەڤزیۆنی ئەوەی خستە ڕوو کەوا لە سەرانسەری وڵات چالاکی دەبێت و دەردەکەوێت، سەردانی شوێنە جیاجیاکان دەکات و قسە لەگەل خەلک دەکات بە ڕاستەوخۆیی[٢٣] لە ناوەراستی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ڕاپرسییەک ئەوەی نیشان دا کە کرستی بە ڕێژەی %٧٣ پەسەندکراوە[٢٤]

لە ٢٠٢٠ حکوومەتی ئیستۆنیا پاڵاوتنی بۆ کرستی کرد وەکوو کاندیدی خۆی بۆ سەرکەوتووبوون بۆ پۆستی سکێرتێری گشتی (ڕێکخراوی ئیستۆنیا بۆ فرەکردار و گەشەپێدان OECD) بۆ ماوەی پێنج ساڵ[٢٥] لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ کرستی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی بۆ کاندید بوونەکە ڕاگەیاند بەھۆکاری ڤایرۆسی کۆڤید-١٩[٢٦]

لە ٢١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتی پشتگیری خۆیان بۆ کرستی ڕاگەیاند کەوا

 
کرستی لەگەل ڤلادیمێر پوتین لە نیسانی ٢٠١٩

پێویستە بۆ دووەم ھەڵبژاردنی ئیستۆنیا لە ٢٠٢١ کاندید بێت[٢٧]

ناوبانگ دەستکاری

لە ٢٠١٧، کرستی بووە یەکەم ئیستۆنی کەوا تایبەمەند بێت لە گۆڤاری Forbes لە پێرستی ١٠٠ ژنە بە تواناکانی جیھان کرستی لە ڕیزی ٧٨ مین دانرا[٢٠][٢٨] و لە ڕیزی بیست و دووەم بوو لەنێوان زۆرترین ژنە کاریگەرە سیاسەتمەدارە سەرکردەکان[٢١]

ژیانی کەسی دەستکاری

کرستی ھاوسەرگیری کردووە، جگە لە زمانی ئیستۆنی زمانەکانی ئینگلیزی، فینلاندی، فرەنسی بە پاراوی دەزانێت ئەمە جگە لە رووسی[٢٩][٣٠]

شانازی دەستکاری

شانازی نیشتمانی دەستکاری

  •   مامۆستای مەزن و ھێمای مەدالیای نیشتمانی
  •   مامۆستای مەزن بۆ مەدالیای خاچی تێرا ماریانا
  •   مامۆستای مەزن بۆ مەدالیای ئەستێرەی سپی
  •   مامۆستای مەزن بۆ مەدالیای خاچی باز
  •   مامۆستای مەزن بۆ مەدالیای خاچی سووری ئیستۆنی

شانازی بیانی دەستکاری

  •   خاچی مەزن و پەرۆکی مەزن بۆ مەدالیای گوڵی سپی، فینلاند (٧ی ئازاری ٢٠١٧)[٣١]
  •   سوارچاک خاچی مەزن لەگەڵ پەرۆ بۆ مەدالیای مێرتی کۆماری ئیتاڵی، ئیتاڵیا (٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٨)[٣٢]
  •   فەرماندەری خاچی مەزن لەگەل ملاوانکە بۆ مەدالیای سێ ئەستێرە، لاتیڤیا، (٨ ی نیسانی ٢٠١٩)[٣٣]
  •   خاچی مەزن بۆ مەدالیای شێری ھۆڵەندا، ھۆڵەندا (١٢ ی ئەیلوولی ٢٠١٨)
  •   پەرۆکی مەزن بۆ مەدالیای شازادە ھێنری، پورتوگال (١٦ ی نیسانی ٢٠١٩)
  •   وەرگری مەدالیای مێرتی چاوەروانکراو، سلۆڤینیا (٢ ی ئەیلوولی ٢٠١٩)

خەڵاتەکان دەستکاری

  • لە ٢٠١٩، چالاکییەکی ئەوروپی ئیستۆنیا خەڵاتی کرستی کرد بە ناونیشانی ئەوروپی ساڵ
  • لە ٢٠١٤، دامەزراوەیەکی کراوەی ئیستۆنی خەڵاتی کرستی کرد بە پێدانی خەڵاتی یەکگرتووی بۆ شیکاری و لێدوانەکانی کرستی، ڕوونکردنەوەی کارەکانی یەکگرتووی ئەورووپا بۆ بینەرانی ئیستۆنیا[٣٤]
  • لە ٢٠٢٠، دامەزراوەی پەلکە زێرینەی ئیستۆنیا خەڵاتی پەلکە زێرنەی قارەمانی بە کرستی بەخشی (vikerkaarekangelase auhind) بۆ پشتگیرییەکانی لە یەکێک لە کۆمەڵەی پەلکە زێرینە لە ئیستۆنیا[٣٥]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ لە ویکپیدیای ئینگلیزی زیاتر بخوێنەوە لەسەری (Isamaa)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت Former European auditor Kersti Kaljulaid elected president of Estonia Estonian World, 2 October 2016. Retrieved 3 October 2016.
  2. ^ ئ ا ب پ Kes on Kersti Kaljulaid? 1 October 2016 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. Postimees, 27 September 2016 (in Estonian). Retrieved 30 September 2016.
  3. ^ ئ ا Kersti Kaljulaid sai 81 häälega uueks Eesti presidendiks ERR, 3 October 2016 (in Estonian). Retrieved 3 October 2016
  4. ^ "Estonia's parliament elects country's first female president". Reuters. 3 October 2016. Retrieved 6 October 2016.
  5. ^ Tallinna Mustamäe Gümnaasiumi vilistlased (in Estonian). Retrieved 30 September 2016.
  6. ^ Kaljulaid, K. (1986) Vainurästa (Turdus ilacius) pesitsusbioloogiast Eestis. In: Eesti NSV Õpilaste Teadusliku Ühingu VI teaduskonverentsi teesid, Tallinn, p. 24 (in Estonian)
  7. ^ Kersti Kaljulaid – elu Euroopas, kodu Eestis 3 October 2016 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Postimees, 7 May 2011. Retrieved 30 September 2016.
  8. ^ ئ ا Kersti Kaljulaid. "The improvement of the management system of state-founded foundations" in ETIS, the Database of Estonian Science (in Estonian) Accessed on 30 September 2016.
  9. ^ ETIS (in Estonian)
  10. ^ Tartu Ülikooli nõukogu esimeheks sai Kersti Kaljulaid ٢٤ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., University of Tartu's press release, 2011 (in Estonian). Retrieved 30 September 2016.
  11. ^ Otti Eylandt, Kersti Kaljulaid: inimestega tuleb rääkida – igal pool toimib Eesti Päevaleht, 29 September 2016 (in Estonian). Retrieved 30 September 2016.
  12. ^ Kersti Kaljulaid: pagulasküsimuses on vaja julgust nagu iseseisvuse taastamise ajal 11 October 2016 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Postimees, 9 September 2015 (in Estonian). Retrieved 3 October 2016.
  13. ^ Eurominutid. Postimees. Retrieved 28 September 2016.
  14. ^ Estonian Business Register 21 October 2013 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. (in Estonian)
  15. ^ Praxist valiti juhtima Kersti Kaljulaid UT, November 2015 (in Estonian). Retrieved 30 September 2016.
  16. ^ Kersti Kaljulaiu ametiaeg Euroopa Kontrollikojas lõppes, kuid ta jääb valitsuse otsustamatuse tõttu ametisse ega saa asuda Praxise juhiks Delfi, 6 May 2016 (in Estonian). Retrieved 30 September 2016.
  17. ^ Kaljulaid: viivitus teeb kontrollikoja töö keerulisemaks, kuid tuleme toime 1 October 2016 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Postimees, 29 April 2016 (in Estonian). Retrieved 30 September 2016.
  18. ^ Arenguseire nõukoja esimeheks valiti Kersti Kaljulaid Estonian National Broadcasting (ERR), 19 June 2016 (in Estonian). Retrieved 30 September 2016.
  19. ^ "FOTOD ja VIDEO | Vanematekogu tegi ettepaneku esitada presidendikandidaadiks Kersti Kaljulaid" Estonian National Broadcasting (ERR), 27 September 2016 (in Estonian). Retrieved 30 September 2016.
  20. ^ ئ ا Estonia: Parlt parties voice support of Kaljulaid's candidacy The Baltic Times, 28 September 2016. Retrieved 30 September 2016.
  21. ^ ئ ا В поддержку кандидатуры Керсти Кальюлайд было собрано 90 подписей. Postimees, 30 September 2016 (in Russian). Retrieved 30 September 2016.
  22. ^ EKRE ei ole muutnud Kaljulaidi suhtes meelt ja oma hääli talle ei anna 5 October 2016 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Postimees, 3 October 2016 (in Estonian). Retrieved 3 October 2016.
  23. ^ Kersti Kaljulaid: minu kiri kõigile Eestimaa inimestele 5 October 2016 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. Postimees, 29 September 2015 (in Estonian). Retrieved 3 October 2016.
  24. ^ "New Estonian president's approval rating at 73%". ERR. 21 October 2016. Retrieved 21 October 2016.
  25. ^ OECD announces candidates for next Secretary-General Organisation for Economic Co-operation and Development (OECD), press release of November 2, 2020.
  26. ^ "Kersti Kaljulaid withdraws OECD candidacy". Eesti Rahvusringhääling. 26 January 2021.
  27. ^ "SDE would support Kaljulaid for second presidential term". Eesti Rahvusringhääling. 21 January 2021.
  28. ^ "President Kaljulaid among Forbes' 100 most powerful women". Estonian World (بە ئینگلیزی). 2017-11-01. Retrieved 2018-01-28.
  29. ^ "Biography". president.ee. Vabariigi Presidendi Kantselei. Retrieved 2 March 2018.
  30. ^ "New President Of Estonia Doesn't Mind to Speak Russian". russia-ic.com.
  31. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 1ی Februaryی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ "Le onorificenze della Repubblica Italiana". www.quirinale.it. Retrieved 28 January 2021.
  33. ^ "Par Triju Zvaigžņu ordeņa piešķiršanu - Latvijas Vēstnesis". www.vestnesis.lv. Retrieved 28 January 2021.
  34. ^ The Unity Award ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Open Estonian Foundation (in Estonian). Retrieved 30 September 2016.
  35. ^ LGBT+ kogukonna eest seisjad pälvisid vikerkaarekangelase auhinna Retrieved 13 July 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

Political offices
پێشوو
تۆماس ھێندریک ئیلڤس
سەرۆکی ئیستۆنیا
٢٠١٦ - ئێستا
ئێستا