داگیرکاریی عێراق بۆ سەر کووەیت
لەشکرکێشی عێراق بۆ سەر کووەیت، ھێرشێکە کە لەلایەن سوپای عێراقەوە بۆسەر کووەیت لە ڕۆژی ٢ی ئابی ١٩٩٠ دەستیپێکرد، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە دوو ڕۆژی خایاند و بە دەستبەسەرداگرتنی ھەموو زەوییەکانی کووەیت لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە لە ٤ی ئاب کۆتایی ھات، پاشان دەسەڵاتێکی ساختەی بە سەرۆکایەتی عەقید عەلا حسێن لە ماوەی ٤–٨ی ئابدا لەژێر ناوی کۆماری کووەت پێکھات پاشان لە ٩ی ئابی ١٩٩٠ حکوومەتی عێراق لکاندنی کووەیت بە عێراق و ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم باڵیۆزخانە نێودەوڵەتییەکانی لە کووەیت ڕاگەیاند. سەبارەت بە تائف لە شانشینی سعوودیە، حکوومەتی کووەیت لە دەربەدەریدا پێکھێنرا، کە میری کووەیت شێخ جابر ئەحمەد سەباح شازادەی جێنشین، و شێخ سەعد عەبدوڵڵا سەباح، و چەندین وەزیر و ئەندامانی سوپای کووەیت ئامادە بوون. داگیرکردنی کووەیت لەلایەن عێراقەوە بۆ ماوەی ٧ مانگ بەردەوام بوو و داگیرکارییەکە بە ئازادکردنی کووەیت لە ٢٦ ی شوباتی ١٩٩١ کۆتایی ھات، دوای جەنگی دووەمی کەنداو.[١٧]
لەشکرکێشی عێراق بۆسەر کووەت | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە جەنگی کەنداو | |||||||||
| |||||||||
شەڕکەرەکان | |||||||||
عێراق | کووەیت | ||||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||||
سەددام حوسێن | جابر ئەحمەد جابر سەبباح | ||||||||
ھێز | |||||||||
| |||||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||||
(Unconfirmed Kuwaiti claims)
(بانگەشەی پشتڕاستنەکراوەی کووەیتی) |
|
ناکۆکی لەسەر سنوور
دەستکارییەکەمین دیاریکردنی سنوورەکانی نێوان کووەیت و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە ساڵی ١٩١٣ بە پێی پەیماننامەی ئینگلیز و عوسمانی ساڵی ١٩١٣ ھات کە بریتی بوو لە دانپێدانانی عوسمانی بە سەربەخۆیی کووەیت و دیاریکردنی سنوورەکان. لە ماددەی حەوتەمی پەیماننامەکەدا ھاتووە کە ھێڵی ئاماژە سنوورییەکان لە دەروازەی چوونە ژوورەوەی خوور زووبەیر لە باکوورەوە دەست پێدەکات و ڕاستەوخۆ بەرەو باشووری ئووم قەسر و سەفووان و چیای سەنام تا وادی باتن تێدەپەڕێت و دوورگەکانی بوبیان، ورووبە، فەیلەکا، قارووھ، و مەسکان ملکەچی کووەیت دەبن لە ماددەی شەشەمدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ھۆزانەی ناو ئەم سنوورە دەچنەوە سەر کووەیت، و دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانیی یەکەم و شکستی عوسمانییەکان، بەریتانیا زەوییە عوسمانییەکانی لە عێراق داگیرکرد. لە نیسانی ساڵی ١٩٢٣، شێخ ئەحمەد جابر سەباح، میری کووەیت، داوای کرد کە سنوورەکان ھەمان ئەو سنوورانە بن کە لە سەردەمی عوسمانییەکاندا ھەبوون و کۆمیساری باڵا لە عێراق، سێر پێرسی کۆکس، وەڵامی سنوورەکانی کووەیت دایەوە داوای دانپێدانانی ئەم سنوورانەی کرد لەلایەن حکوومەتی بەریتانیا. بەریتانیا بە مەبەست ھەوڵیدا بەندەری عێراق لەسەر کەنداو کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی ھەر حکومەتێکی عێراقی لە داھاتوودا ھەڕەشەی کاریگەری و کۆنترۆڵی بەریتانیا بەسەر کەنداودا نەکات.
لە ٢١ی تەممووزی ساڵی ١٩٣٢، نووری سەعید، سەرۆکوەزیرانی عێراق سنووری نێوان کووەیت و عێراقی ناساند. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٣، عێراق بە فەرمی دانی بە سەربەخۆیی کووەیت و سنوورەکانی عێراق و کووەیتدا نا، وەک لە ئاڵوگۆڕی نامەیەکدا کە لە ٢١ی تەممووز و ١٠ی ئابی ١٩٣٢ لە نێوان نووری سەعید سەرۆک وەزیرانی عێراق و حاکمی کووەیتدا ئاڵوگۆڕ کرا لەڕێگەی واژووکردنی ڕاپۆرتێکی ھاوبەشی نێوان کووەیت و عێراق لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی: شێخ سەباح سالم سەباح، شازادەی جێنشینی کووەیت لەو کاتەدا، و ئەحمەد حەسەن بەکر، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو کاتەدا.
لە ساڵی ١٩٩١ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لیژنەیەکی بۆ دیاریکردنی سنووری نێوان ھەردوو وڵات پێکھێنا و عێراقیش ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پابەندبوون بە بڕیارەکانی ئەو لیژنەیە. لە ساڵی ١٩٩٣ بڕیارنامەی ژمارە ٨٣٣ی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ دیاریکردنی سنووری نێوان کووەیت و عێراق دەرچوو و کووەیت دانی پێدا نا، عێراقیش لە ساڵی ١٩٩٤ دانی بە بڕیارەکەدا نا.
ناکۆکی لەسەر بەرھەمھێنانی نەوت
دەستکاریلە کاتی شەڕی عێراق و ئێراندا، کووەیت و سعودیە لە ڕووی ئابوورییەوە پاڵپشتی عێراقیان کرد و قەبارەی ھاوکارییەکانی کووەیت بۆ عێراق لەکاتی شەڕەکەدا گەیشتە نزیکەی ١٤ ملیار دۆلار، عێراق ھیوای خواستبوو بە بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە ڕێگەی کەمکردنەوەی بەرھەمی نەوتی ئۆپێکەوە ئەو قەرزانە بداتەوە. عێراق ھەردوو وڵاتی کووەیت و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی تۆمەتبار کرد بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرھەمھێنانی نەوتیان لەبری کەمکردنەوەی، بەمەبەستی قەرەبووی ئەو زیانانەی کە لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوتدا ڕووی داوە، ئەمەش وای کرد نەوت بۆ ئاستێک دابەزێت کە لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ دۆلار لەبری ١٨ دۆلار، ھەرچەندە کووەیت و ئیمارات بەڵێنیان دا پابەندبن لەگەڵ ڕێژەی بەرھەمھێنان کە لە ۱۰ی تەممووزی ١٩٩٠دا بە یەک ملیۆن و نیو بەرمیل مەزەندە دەکرێت، کووەیت لە ٢٦ی تەممووزی ١٩٩٠ ڕای گەیاند کە بەرھەمھێنانی نەوتی خۆی کەمکردووەتەوە بۆ ئاستی پشکەکانی ئۆپێک. ڕووداوەکان لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە بەرەبەرە گرژتر و ئاڵۆزتر دەبوون، عێراق دەستی کرد بە تۆمەتبارکردنی کووەیت لە گەڕانی بێ مۆڵەت بۆ نەوت لە دیوی عێراقی کێڵگەی نەوتی ڕوومەیلە، کە لە کووەیت پێی دەوترێت کێڵگەی ڕەتقە، کە کێڵگەیەکی ھاوبەشە لە نێوان کووەیت و عێراقدا. کووەیت بڕی ئەو نەوتەی ئاشکرا نەکرد کە لە کێڵگەی ڕومەیلە دەریدەھێنێت، بەڵام عێراق بەھای ئەو نەوتە دەرھێنراوەی بە دوو ملیار و ٤٠٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی خەمڵاند.
ناکۆکی لەسەر قەرزەکان
دەستکاریسەرۆککۆماری عێراق لەو کاتەدا، سەددام حوسێن، ڕای گەیاند، شەڕی عێراق و ئێران کە ٨ ساڵی خایاند، بەرگریکردن بوو لە ڕۆژھەڵاتی جیھانی عەرەبی، وەک خۆی دەڵێت، و کووەیت و سعودیە دەبێت دانوستان لەسەر قەرزەکان یان ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم قەرزەکانیان بکەن لەسەر عێراق. داواکارییەکانی سەددام حوسێن لەوە زیاتر بوو کە داوای ١٠ ملیار دۆلار لە دەوڵەتانی کەنداو وەک بەخشینێک بۆ عێراق و داوای بەکرێدانی دوورگەکانی ورووبە و بوبیانی کرد لە کووەیت. ھەوڵە دیپلۆماسییەکان ھیچ ئەنجامێکی نەبوو لە کەمکردنەوەی گرژییەکان. لە کۆتایی مانگی تەممووزی ساڵی ١٩٩٠ یەکێک لە دەرەنجامەکانی شەڕی ئێران و عێراق وێرانکردنی بەندەرەکانی عێراق بوو لەسەر کەنداوی عەرەبی، ئەمەش ھەناردەکردنی نەوتی عێراقی لەو بەندەرانە لەکارخست، سەرکردایەتی عێراق ئەگەری ململانێی لەبەرچاو دەگرت لەگەڵ ئێراندا، بەڵام پێویستی بە ناوچەیەکی گەورەتری کەناراوەکانی ڕوو لە کەنداو بوو و کووەیت باشترین دەرفەت بوو بۆ بەدەستھێنانی ئەم باڵادەستییە ستراتیژییە.
ھێرش
دەستکاریلە ١٧ی تەممووزی ساڵی ١٩٩٠، سەرجەم تیمەکانی پاسەوانی کۆماری عێراق فەرمانیان پێگەیشت کە بەرەو باشووری عێراق بڕۆن، ئەرکێکی زۆر نھێنییان بۆ داگیرکردنی کوێت پێسپێردرا، لە ١٨ی تەممووزیشدا ئامادەکاری بۆ ھێرشی مەیدانی بۆ سەر کووەیت دەستیپێکرد، و ڕۆژ و کاتژمێری ھێرشەکە دیاری نەکرا تا ٣١ی تەممووز نەبێت، وادەی ھێرشەکە بڕیار بوو ٢ی ئاب بێت، کاتژمێر ٠٢:٣٠ی بەیانی ٢ی ئاب، بە فەرمانی سەددام حوسێن، کەتیبەیەکی دەریایی عێراقی کە لەلایەن تانکەکانەوە پاڵپشتی دەکرا، ھێرشیان کردە سەر دوورگەی بوبیان لە باشوورەوە، ھێزەکانی عێراقیش ھێرشیان کردە سەر دوورگەی فەیلەکا و لەگەڵ سووپای کووەیت لە پێکدادان بوون.
لە پایتەختیشدا ھێزە ئاسمانی و دەریایییەکان لە یەکەم کاتژمێرەکانی لەشکرکێشییەکەدا نیشتنەوە و لە دەورووبەری کۆشکی دەسمان لەگەڵ ھێزەکانی پاسەوانی ئەمیری ڕوویدا لە جەھرا (٢٩ کم لە ڕۆژاوای پایتەخت)، لیواکانی سووپا لەگەڵ ھێزە پێشڕەوەکان لە شەڕی نایەکساندا وەک شەڕی جال ئەللاح، شەڕی جال مەتڵەع، شەڕی پردەکان و جال ئەتراف تا کۆتایی ڕۆژی دووەمی مانگی ئاب، ھێزەکانی عێراق زۆربەی خاکی کووەیتیان کۆنترۆڵ کردبوو جگە لە دوورگەی فەیلەکا ک سەربازەکانی تا بەیانی ڕۆژی ھەینی سێی مانگی ئاب بەردەوام بوون لە بەرگریکردن.
کاردانەوەکان
دەستکاریچەند کاتژمێرێک دوای لەشکرکێشی عێراق بۆ سەر کووەیت، کووەیت و ئەمریکا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشیان کرد و بڕیارنامەی ژمارە ٦٦٠ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەندکرا، کە تێیدا ئەو لەشکرکێشییەیان سەرکۆنە کرد و داوای کشانەوەی عێراقیان کرد لە کووەیت. ڕۆژی ۳ی ئاب، کۆمکاری عەرەبی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا و ھەمان ڕێوشوێنی گرتەبەر و لە ٦ی ئابیشدا ئەنجومەنی ئاسایش بڕیارێکی دەرکرد و سزای ئابووری بەسەر عێراقدا سەپاند. دوای لەشکرکێشی کووەیت، سعوودیە دەستی کرد بە دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە ئەگەری ھێرش بۆ سەر خاکەکەی.
لەسەرەتادا، جۆرج بووشی باوک. لە ھەمان ڕۆژدا کە عێراق ڕای گەیاند کە لکێنراوە بە کووەیت و بە "پارێزگای نۆزدەھەم"ی زانی. قەبارەی کۆبوونەوەی سەربازی لە سعوودیە گەیشتە ٥۰۰ ھەزار سەرباز. لەناو ئەو ئاڵوگۆڕە سەربازیانەدا، زنجیرەیەک بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمکاری عەرەبی دەرچوون، گرنگترینیان بڕیارنامەی ژمارە ٦٧٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو، کە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٩٠ دەرچوو، تێیدا ١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩۱ی دیاریکرد وەک دوا وادە بۆ کشانەوەی ھێزەکانی عێراق لە کووەیت.
قەرەبووکردنەوەی زیانەکان
دەستکاریحکوومەتی عێراق کۆی گشتی بڕی ٥٢.٤ ملیار دۆلاری وەک قەرەبووی داوە بە یەک ملیۆن و ٥۰۰ ھەزار داواکار بۆ ئەو کەس و کۆمپانیا و حکوومەتانەی کە توانیویانە بیسەلمێنن کە بەھۆی لەشکرکێشییەوە زیانیان بەرکەوتووە دوایین پارە لەلایەن لیژنەی قەرەبووکردنەوە لە ۱۳ی ۱ی ۲۰۲۲ دراوە. و بەم شێوەیە عێراق قەرەبووی تەواوی داوە بە کووەیت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Al Moquatel 14 July 2014 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "1990: Iraq invades Kuwait". BBC On This Day. BBC. 2 ئاب 1990. Retrieved 20 April 2010.
- ^ Johns, Dave (24 کانوونی دووەم 2006). "1990 The Invasion of Kuwait". Frontline/World. PBS. Retrieved 20 April 2010.
- ^ ئ ا ب "Kuwait Organization and Mission of the Forces". Country Studies. Library of Congress. January 1993. Archived from the original on 10ی Januaryی 2009. Retrieved 20 April 2010.
{{cite journal}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ "سير العمليات العسكرية للغزو العراقي للكويت", Al Moqatel
- ^ "Kuwaiti casualties". kkackm. Archived from the original on 18ی Marchی 2022. Retrieved 13ی Februaryی 2023.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ John Pike. "Iraqi Ground Forces Equipment". Retrieved 19 December 2014.
- ^ Jane's Armour and Artillery 2003–2004
- ^ Armies of the Gulf War, Gordon L. Rottman, 1993, p.48,49
- ^ Tanki v operacii "Shok i trepet", Aleksei Brusilov, Leonid Karyakin, Tankomaster 2003–08(Russian: Танки в операции «Шок и трепет», Алексей Брусилов, Леонид Карякин, Танкомастер 2003–08)
- ^ See the House of Lords case Kuwait Airways Corporation v Iraqi Airways Corporation [2002] UKHL 19.
- ^ "Kuwaiti Casualties". kkamkm. Archived from the original on 18ی Marchی 2022. Retrieved 13ی Februaryی 2023.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ "IRAQ: NAVAL THREAT TO US FORCES". Archived from the original on 25ی Decemberی 2018. Retrieved 19 December 2014.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ المبحث الرابع, إعادة بناء القوات المسلحة لكل من دول مجلس التعاون الخليجي، بعد الحرب, Al Moquatel
- ^ "Archived copy" (PDF). Archived from the original (PDF) on 13ی Augustی 2017. Retrieved 1 October 2018.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help)CS1 maint: archived copy as title (link) - ^ "Kuwait had loaned a battery of French 155mm Mk F3 SP guns to Iraq during the Iran-Iraq War and a further 80 fell into Iraqi hands after the invasion."/Armies of the Gulf War. Gordon L. Rottman, Ronald Volstad. Osprey Publishing. 1993. P.49
- ^ "الغزو العراقی للکویت", ویکیبیدیا (بە عەرەبی), 28 کانوونی دووەم 2023, retrieved 13 February 2023
بەشداربووانی ویکیپیدیا، الغزو العراقي للكويت»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٠ی ٩ی ٢٠٢٤.