عەلا حوسەین عەلی

سەرۆکی حکوومەتی کووەیت دوای داگیرکردنی لە ساڵی ١٩٩٠

عەلا حوسەین عەلی ئەل-خەفاجی جابر (لەدایکبووی ١٩٤٨) وەک سەرۆکی حکومەتی کوەیت دەستنیشانکرا لە قۆناغی سەرەتاییەکانی شەڕی کەنداو لە ساڵی ١٩٩٠، و دواتریش وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی عێڕاقیش دەستبەکاربووە.

عەلا حوسێن لە دانشتنێکیدا لەگەڵ سەددام حوسێن. بەغدا، ١٩٩٠.

ژیانی سیاسی دەستکاری

عەلا وەک خوێندکارێک لە بەغدا خوێدوویەتی لەوێشدا بۆتە ئەندامی حیزبی بەعس. دواتر کە گەڕایەوە کوەیت پلەی جێداری ھەبوو، بەڵام بەر لە داگیرکردنی کوەیت بانگێشتی ڕیزی سوپای عێراق کرا و پلەی عەقیدی پێدرا.

دوای داگیرکردنی کوەیت لەئابی ١٩٩٠بۆ ھەفتەیەک کرا بەسەرۆکی حکومەت کوەیت لەلایەن سەددام حسێنەوە. دواتر کە کوەیت کرا بەپارێزگای ١٩ەمی عێڕاق، عەلا کرا بەجێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق. دوای شکستی عێڕاق لەشەڕی کەنداودا، ڕایکرد بۆ نەرویژ.

لەکوەیت بەتۆمەتی خیانەتی مەزن حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو. بەڵام ساڵی ٢٠٠٠ بەویستی خۆی چوەوە کوەیت و ڕووبەڕووی دادگا بووە و حوکمەکەی ئاسانکرا بۆ ٢٥ ساڵ زیندانی، وا بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٤ لە زینداندا ئازاد بکرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری