پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان

پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان یان UNDP یان بە وشەیەکی تر، تۆرە جیھانیەکانی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان، گەورەترین سەرچاوەی یاریدەدەریی بۆ گەشەپێدانی وڵاتان لە جیھان دایە. UNDP دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لە نێو ئەنچوومەنە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانی ئەم وڵاتانەیە. بەڕێوبەری ئەم ڕێکخراوە سێیەمین ئەندامی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوای جێگری بەڕێوەبەر و جێگری جێگرەکەیە.

گرووپی گەشەپێدانی بەردەوام
Emblem of the United Nations.svg
UNDP logo.svg
کورتکراوەUNDP
جۆرپرۆگرام
Legal statusچالاک
بارەگاکاننیویۆڕک ستی،  ویلایەتە یەکگرتووەکان
Region
لەسەر ئاستی ھەموو جیھان
سەرۆکایەتی
Achim Steiner[١]
(بەڕێوبەر)
ماڵپەڕundp.org

ناوەندی سەرەکی UNDP لە شاری نیویۆرک، بە شێوەیەکی گشتی و بە ھاوبەشی ئەندامانی ڕێکخراوەکە بنیادنراوە. ئەم ڕێکخراوە لە ١٦٦ ولات بنکەی ھەیە کە لەگەڵ وڵاتەکان ھاوکاری دەکەن تاکوو کێشەکانی پەیوەندیدار بە پێشکەوتنی وڵات، ڕءژەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی لۆکاڵی چارەسەر بکەن. جگە لەمە UNDP بەشێوەیەکی نێونەتەوەیی لەگەڵ وڵاتانی تریش پەیوەندی ھەیە و یارمەتیان دەدات تاکوو بگاتە ئەنجامی (MDGS) واتا پرۆگرامی ئامانجەکانی گەشەپێدانی ھەزارە.

لەم ناوە دا UNDP ڕاوێژکاری زانستیانە، ڕاوێژکاری و یارمەتی بۆ پێشخستنی وڵاتان بەتایبەتی وڵاتانی کەمتر پێشکەوتوو پێشکەش دەکات بۆ ئەنجام دانی پرۆگرامی MGPS، بۆ ھاندانی ئەم ولاتانە بۆ گەشەپێدانی جیھانی، UNDP زۆرتر لەسەر کەمکردنەوەی نەداری، بنیادنانی حکوومەتی دێمۆکراتیک لە وڵاتان، فێرکاری ڕێگاکانی پێشگیری لە نەخۆشیگەلێکی وەکوو ئەیدز، پاراستنی ژینگە و وزە و پێشگیری لە کێشەو قەیران و دووبارە بنیاتنانەوە و چاککردن سوورە. ھەروەھا وڵاتان لە بارەی پشتگیری لە مافی مرۆڤ و پڕرەنگ بوونی بەشداری ژنان لە ھەموو بەرنامەیەک دا ھان دەدات.

ئەم ڕێکخراوە، ساڵانە ڕاپۆرتگەلێک لەسەر گەشەی مرۆیی بڵاو دەکاتەوە تاکوو پرۆگرامەکانی پەیوەندیدار بە پێشکەوت و گەشەی وڵاتان بخاتە ژێر لێکۆڵینەوە و ھەڵسەنگاندن. جگە لەمانە ڕاپۆرتیش لەسەر بواری لۆکاڵی و ناوچەیی و نیشتیمانی بڵاو دەکاتەوە.[٢]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ "UNDP Executive Board welcomes appointment of Achim Steiner as new Administrator". UNDP (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 19ی شوباتی 2020 ھێنراوە. 
  2. ^ "About us". UNDP (بە زمانی ئینگلیزی). لە ڕێکەوتی 19ی شوباتی 2020 ھێنراوە.