سێنای ئوسترالیا ئەنجومەنی باڵای ئەم وڵاتەیە. پەرلەمانی ئوسترالیا لە دوو ئەنجومەنی سێنا و ئەنجومەنی نوێنەران (ئەنجومەنی خواروو) پێک هاتووە.

ئەنجومەنی سێنا ٧٦ سێناتۆری هەیە. هەر ویلایەتێک ١٢ نوێنەری هەیە. خاکەکانی باکوور و ناوچەی پایتەختیش هەرکامە ٢ نوێنەریان لە سێنا هەیە. دەورەی نوێنەرانی سێنا کە لە ویلایەتەکان هەلدەبژێردرێن شەش ساڵە کە هەر سێ ساڵ جارێک نیوەیان دەستنیشان دەکرێن، بەڵام دەورەی کاری ئەوانەی کەلە ناوچەی پایتەخت و خاکەکانی باکوور هەڵدەبژێردرێن تەنیا سێ ساڵە و هەڵبژاردنیان هاوکاتە لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران. هێزی ئەنجومەنی سێنا جگە لە چەند شتێکی تایبەت لە کارە داراییەکان، لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران یەکسانە. سەرۆکی ئەم ئەنجەمەنە لە لایان سێناتۆرەکانەوە دیاری دەکرێ و بە زۆرینەی دەنگی ئەوان ئەم پۆستە بەدەست دێنێ.


سەرچاوە دەستکاری