نیکۆڵ کیدمن

(لە نیکۆڵ کیدمەنەوە ڕەوانە کراوە)


نیکۆڵ مەری کیدمەن (بە ئینگلیزی: Nicole Mary Kidman؛ لەدایکبووی ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٦٧) خانمەکتەرێکی ئەمریکی-ئوسترالییە. براوەی خەڵاتی ئۆسکارە و گۆرانیشی وتووە.


کیدمەن لە (٦٥)ەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بێرلین، شوباتی ٢٠١٥
لەدایکبوون
نیکۆڵ مەری کیدمەن

(١٩٦٧-٠٦-٢٠) ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٦ ساڵ)[١]
نیشتەجێیسیدنی
 ئوسترالیا
ناشڤیڵ
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
نەتەوەئوسترالی و ئەمریکی
پیشەخانمەئەکتەر و دەرھێنەر
چالاکبوون١٩٨٣ تاکوو ئێستا
ھاوسەرتۆم کرووز (ھاوسەرگیری ١٩٩٠؛ جیابوونەوە ٢٠٠١)
کەیس ئوربان (ھاوسەرگیری ٢٠٠٦)
مناڵ(ەکان)٤
خزمەکانئەنتۆنیا کیدمەن (خوشک)
وێبگەوێبگەی فەرمی

کیدمەن لە ساڵی ١٩٨٩ بە بەشداری لە فیلمی بێدەنگی گۆڕستانی ئاوازەی دەرکرد. کارنامەی ھونەریی خۆی لە دەیەی ٩٠ و وێڕای ھاوسەری پێشووی تۆم کرووز بەدەست ھێنا. ئەو بە بەشداری لە فیلمی بۆ ئەو مردن زۆر ڕێزی لێ گیرا و توانی چەند خەڵاتێکی وەکوو؛ گۆڵدن گڵۆب، خەڵاتی ئیمپایەر و ئەنجومەنی ڕەخنەگرانی لەندەن بەدەست بێنێ. دوای ئەمە بە دەرکەوتنی لە فیلمی چاوە تەواو داخراوەکان و خەڵکی تر و مولێن ڕوژ لایەنگرێکی زۆری بۆخۆی پەیدا کرد و سەرنجەکانی خستنە سەر خۆی.

نیکۆڵ لە ٢٠٠٢ بەھۆی نواندنی سەرنجڕاکێش لە فیلمی کاتژمێرەکان خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری ژن، گۆڵدن گلۆب و بفتای بردەوە. کیدمەن لەم فیلمە دا ڕۆڵی ڤیرجینا وۆڵف ڕۆماننووسی ئینگلیزی دەربڕی کە کەسێک بوو تووشی نەخۆشی دەروونی ھاتبوو.

دوای ئەمە بە دەرکەوتن لە فیلم گەلێکی وەکوو کوێشتانی سارد و لەدایکبوون درێژەی بە سەرکەوتنەکانی دا و ئافەرینێکی زۆری وەرگرت.

لە ساڵی ٢٠١٠ بەھۆی ڕۆڵ و نواندنی باشی لە فیلمی ھێلانەی کەروێشک توانی دیسان نێوزەدی وەرگری خەڵاتی ئۆسکار بێت

ژیان دەستکاری

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

باوکی نیکۆڵ ئیرلەندی و دایکیشی سکۆتلەندی بووم، کە ھەردووکیان لە ئوسترالیا لە دایک ببوون. بەڵام نیکۆل لە شاری ھۆنۆلولوی ویلایەتی ھاوایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دایک بوو و بۆیە ھەردوو ڕەگەزنامەی ئوسترالی و ئەمریکی ھەیە. باوکی، «ئەنتۆنی» زانای کیمی کلینیکاڵ و دایکی «جەنێڵ ئان» فێرکاری پەرەستاری بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Monitor". Entertainment Weekly. No. 1264. 21 June 2013. p. 26.
  2. ^ BRW. {{cite journal}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |الأخير= ignored (help); Unknown parameter |الأول= ignored (help); Unknown parameter |التاريخ= ignored (help); Unknown parameter |العنوان= ignored (help); Unknown parameter |المسار= ignored (help); Unknown parameter |تاريخ الوصول= ignored (help)
  3. ^ "Bridges among Australia's richest women". Sky News Australia. 8 March 2015. Archived from the original on 16ی Octoberی 2015. Retrieved 27 October 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.