موعەمەر قەزافی
موعەمەر ئەبوومنیار قەزافی (ماوەی ژیان: لەدایکبوونی ٧ی حوزەیرانی ١٩٤٢ تاوەکوو ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١) سەرۆکی وڵاتی لیبیا بوو. قەزافی لە «شگیب الکراعیھ» لە ناوچەی جارف لە پارێزگای سرتی وڵاتی لیبیا لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٦٩ەوە تاکوو ٢٠١١ سەرۆکی وڵاتی لیبیا بوو. قەزافی لە مانگی شوباتی ٢٠٠٩ بوو بە سەرۆکی نۆرەیی یەکێتی ئەفریقیا.[١]
موعەمەر قەزافی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧ی حوزەیرانی ١٩٤٢ سرت، لیبیای ئیتالی |
مەرگ | ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ (٦٩ ساڵ ژیاوە) سرت، لیبیا |
ھۆکاری مەرگ | کوشتن بە چەقۆ |
شوێنی گۆڕ | بیابانی لیبیا |
نەتەوە | عەرەب |
پیشە | سەرۆکی پێشووی وڵاتی لیبیا نووسەر |
حیزبی سیاسی | یەکێتیی ئیشتراکی عەرەبی (١٩٧١–١٩٧٧) سەربەخۆ (١٩٧٧–٢٠١١) |
ئایین | ئیسلام |
تۆمەتی تاوانباری | سەرکوتی سیاسی |
مناڵ(ەکان) | ١٠ (٨ کوڕ) (٢ کچ) |
باوان |
|
واژوو | |
ئەگەرچی قەزافی ھیچ ناو یان نازناوێکی ڕەسمی نییە بەڵام وەکوو سەرۆکی مەجلسی شوورای شۆڕشی لیبی لە قەڵەم ئەدرێت. قەزافی بەھۆی لێدوانەکانییەوە پاڵپشتی کوردی دەکرد بەتایبەتی پێشمەرگەی باشووری کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە بەھاری ساڵی ٢٠١١ خەڵکی لیبیا شۆڕشێکی چەکداری و خوێناویان ئەنجامدا دژی حووکمەکەی قەزافی و کەتیبەکانی. سەرەنجام لە ۲۰ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ لەلایەن بەرھەڵستیکارانی لیبی کوژرا.
بیروبۆچوونەکان قەزافی
دەستکاریقەزافی لەسەرەتادا حەزێکی نەتەوەیی عەرەبیی ھەبوو و بۆ ئەوەش ڕوویکردە چەندین دەوڵەت بۆ ڕاگەیاندنی یەکێتی عەرەبی بەڵام سەرجەم ھەوڵەکانی لەو بارەیەوە شکستیان ھێناو ئەوەندی پێنەچوو کە پرۆژەکەی کرد بە پرۆژەیەکی ئەفریقی و ناوی خۆی نا شاھنشای ئەفریقیا. بیروبۆچوونە سەیرو سەمەرەکانی سەرۆکی لیبیا چەندین کێشەو مشتومڕی لەلایەن زۆرێک لەناوەوەو دەرەوەی لیبیادا دروست کردووە بەتایبەت کە خودی خۆی بەتەنھا لەوڵاتدا ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵە حوکمدەکات و خۆی و بنەماڵەکەشەی بەچەندین تۆمەتی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی وڵات و داپڵۆسینی ئازادایییە گشتییەکان، تۆمەتباردەکرێن ھەرچەندە بانگەشەی ئەوە دەکات کە بیرۆکەیەکی جەماوەری ھەیە لەبەشداریکردن لەدەسەڵاتدا.
کودەتا
دەستکاریسەرۆکی لیبیایەو وەک خۆی ناویشی ناوە سەرکردەی شۆڕشی وڵاتەکەیەتی، لە ساڵی ١٩٦٩ شەوە پۆستی فەرماندەی باڵای ھێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی گرتووەتە دەست و ھەر لەو ساڵەوە تا ١٩٧٧ سەۆکی ئەنجومەنی سەرکرداتییەتی شۆڕش بووە. لەوەتەی لیبیا بووەتە ولایەتێکی عوسمانی لە ساڵی ١٥٥١ ەوە قەزافی بە خاوەنی زۆرترین ماوەی حوکمڕانی لە لیبیا دادەنرێت و ئێستاش کۆنترین فەرمانڕەوای سەر زەوییە. قەزافی لە ساڵی ١٩٦٩ دا پاش کودەتایەکی سپی کە ڕێکخەرانی، خۆیان ناو ناوبوو ئەفسەرانی ئازادی خواز، ھاتە سەر حوکم و توانییان حکوومەتی پاشایەتی ئیدریس سنوسی لەناو بەرن. لەماوەی ٤٢ ساڵی ڕابردووی حکومی قەزافیدا، خانەوادەکەی بەشێوەیەکی گشتی لەگۆڕەپانی سیاسیدا چالاک بوون بەشێوەیەک زۆربەی لیبییەکان و چاودێران بەشێوەیەکی گشتی پێیان وایە کە قەزافی ئامادەسازیی دەکات بۆ ئەوەی سەیفولئیسلامی کوڕی جێی بگرێتەوە کە بەبەراورد لەگەڵ کوڕەکانی تریدا زیاتر جومجۆڵی سیاسی ھەیە. بروسکەیەکی ساڵی ٢٠٠٩ ی جین کریتز باڵًیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەتەرابلوس، بەم شێوەیە باس لەکەسایەتی قەزافی دەکات: کەسێکی جیوەیی و نامۆیە لەھەڵسوکەتدا، حەزی لەسەمای فلامینکۆی ئیسپانی و پێشبڕکێی ئەسپسوارییەو بەشێوەیەکی یەکسان دۆست و دوژمن بێزاردەکات، خۆنەویستانە لەبەرزایی دەترسێت و حەزی لەفڕین نییە بەسەر ئاودا.
بنەماڵەی قەزافی
دەستکاریموعەمەر قەزافی خاوەنی حەوت کوڕ و یەک کچە بە ناوەکانی محەممەد و سەیفولئیسلام و ساعدی و ھانیبال و موعتەسەم و سەیفولعەرەب و خەمیس و عایشە. ھەروەھا خەمیس لە یەکیک لە ڕووبەڕووبونەوەکانی شۆرشگێرەکان کوژرا لەدوای ئەویش سەیفولعەرەب بە بوردومانی ھێزەکانی ناتۆ بۆ سەر بابولعەزیزییە کە شوێنی نیشتەجێبوونی قەزافی بوو کوژرا. لەدوای ئەویش موعتەسەم لەگەڵ باوکی لە شاری سرت لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ دوای ئەوەی بەدیلی گیرا لەلایەن شورشگێرانەوە کوژرا. لەدوای ئەوانیش سەیفولئیسلام بەدیل گیرا و ئیستا چاوەڕوانی دادگاییکردنە.
وتارەکانی قەزافی
دەستکاریقەزافی بەوتاری دوورودرێژو قسەی سەیرو سەمەرەو بەکارھێنانی وتەی ناشرینیش ناسراوە، خاوەنی چەندین دانراوە لەوانە:
- آراء جدیدە فی السوق والتعبئە ومبادئ الحرب
- الکتاب الاخچر المرکز العالمی لدراسات وڕبحاپ الکتاب الڕخچر.
- شروح الکتاب الاخچر المرکز العالمی لدراسات وڕبحاپ الکتاب الڕخچر.
- القرییە.. القرییە، الڕرچ.. الڕرچ، وانتحار ڕائد الفچاء
- تحیا دولە الحقراء
- اسراگین الکتاب الابیچ.
- السجل القومی ویتچمن ڕحادیپە وخگبە وحواراتە ولقاءاتە السیاسییە والێحفییە ێدر منە حتی اڵان (٣٦ جزءاً) عن المرکز العالمی لدراسات وڕبحاپ الکتاب الڕخچر.
- ملعونە عائلە یعقوب، ومبارکە ڕیتھا القافلە
- عشبە الخلعە والشجرە الملعونە.
قەزافی و سەرکردەکان
دەستکاریقەزافی لەلایەنی دیمپلۆماتی و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتن پێشەنگ بوو ھەمیشە سەردانی سەرکردەکانی ڕۆژاوای دەکرد بەتایبەتی ڤلادمیر پوتین کە سەرۆک وەزیرانی ڕووسیایە و بەرلەسکۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و و حافز ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریا و جۆزێ لویز ڕۆدریگزی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانی و
سەرچاوەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی لیبیا
- دەروازەی ئەفریقا
- دەروازەی سۆشیالیزم
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی شەڕی سارد
- دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی فەلسەفە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە موعەمەر قەزافی تێدایە. |