مالاوی
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
مالاوی بەفەرمی کۆماری مالاوی (بە ئینگلیزی: Republic of Malawi) وڵاتێکە لە باشووری خۆرهەڵاتی ئەفەریکا پێشتر بەناوی نیاسالاند دەناسرا،وڵاتی زامبیا کەوتۆتە باکوری خۆرئاوای و وڵاتی تەنزانیا لەباکوری خۆرهەڵاتی دایە و لەبەری خۆرهەڵات و باشور و خۆرئاوای لەگەڵ مۆزەمبیق هاوسنورە ،دەریاچەی مالاوی لەگەڵ تەنزانیا و مۆزەمبیق جیای کردۆتەوە, ڕووبەرەکەی ١١٨,٠٠٠ کم٢ و ژمارەی دانیشتوانی پترە لە ١٣,٩٠٠,٠٠٠کەس ،لیلۆنگۆی پایتەختیێتی کە دووەم گەورە شاری مالاویە کە بلنتێری گەورەترین شاری مالاوی و شاری مزۆزۆ سێیەم گەورە شاریێتی،ناوی مالاوی لە ناوی ماراڤی هاتوە کەناوی کۆنی گەڵی نیانگایە کە هەرلەکۆنەوە لەم ناوچەیە نیشتەجێ بووینە،بەوڵاتی مالاوی دەڵێن "دڵی گەرمی ئەفەریکا".[١]
مالاوی | |
---|---|
بە ئیتالی: Malawi | |
![]() | |
بەشێکە لە | ئەفریقای ڕۆژھەڵات |
دامەزران | ٦ی تەممووزی ١٩٦٤ |
ناو بە زمانی فەرمی | Republic of Malawi |
کورتەناو | 🇲🇼 |
ناونراوە لەدوای | Lake Malawi |
زمانی فەرمی | ئینگلیزی، Chewa |
سروودی نیشتمانی | Mulungu dalitsa Malaŵi |
Culture | culture of Malawi |
دروشم | Unity and Freedom، The warm heart of Africa |
کیشوەر | ئەفریقا |
وڵات | مالاوی |
پایتەخت | لیلۆنگوێ |
ناوچەی جوگرافی | باشووری ئەفریقا |
پۆتانی شوێن | ١٣°٠′٠″S ٣٤°٠′٠″E |
Coordinates of easternmost point | ١٤°٥٣′٤٣″S ٣٥°٥٥′٧″E |
Coordinates of northernmost point | ٩°٢٢′١٢″S ٣٣°٠′٠″E |
Coordinates of southernmost point | ١٧°٧′٤٦″S ٣٥°٥′٥٠″E |
Coordinates of westernmost point | ١٣°٣٧′١٥″S ٣٢°٤٠′٢١″E |
بەرزترین خاڵ | Mulanje Massif |
Lowest point | Shire River |
Office held by head of state | President of Malawi |
سەرۆکی حکوومەت | Lazarus Chakwera |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | President of Malawi |
سەرۆک | Lazarus Chakwera |
Executive body | Cabinet of Malawi |
ئەنجومەنی یاسادانەر | National Assembly |
Central bank | Reserve Bank of Malawi |
دانیشتووان | ١٨٬٦٢٢٬١٠٤ |
لەخۆگرتنەکان | Central Region، Northern Region، Southern Region |
ناوچەی کاتی | UTC+02:00، Africa/Blantyre |
دراو | Malawian kwacha |
ھاوسنوورە لەگەڵ | زامبیا، تانزانیا، مۆزامبیک |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | Malawian studies |
Driving side | left |
Electrical plug type | BS 1363 |
پاشکۆی | Commonwealth realm of Malawi |
جێگەی دەگرێتەوە | Commonwealth realm of Malawi |
ڕووبەر | ١١٨٬٤٨٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | http://www.malawi.gov.mw/ |
ھاشتاگ | Malawi |
پاوانی ئینتەرنێتی | .mw |
وەسفی ئاڵا | flag of Malawi |
وەسفی نیشان | coat of arms of Malawi |
Geography of topic | geography of Malawi |
ئابووری بابەت | economy of Malawi |
دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Malawi |
کۆدی مۆبایلی وڵات | 650 |
کۆدی تەلەفۆنی وڵات | +265 |
Emergency phone number | 999، 998، 997، 990 |
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | MW |
Maritime identification digits | 655 |
![]() | |
یەکەم جار لەسەدەی دەیەمی زاینی مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە کەبریتین بوون لەخەڵکە ڕەسەنەکانی ئەفەریکا و ناوچەکە لەژێر رکێفیان ماوەتەوە تاوەکو ساڵی ١٨٩١ کە ئینگلیزەکان داگیریان کردووە ئەم داگیرکاریە بەردەوام بووە تاوەکو ساڵی ١٩٦٤ کە سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندووە بەسەرۆکایەتی هاستینگز پاندا کەتاوەکو ساڵی ١٩٩٤ سەرۆکایەتی وڵاتی کرد بەشێوەی تاک لایەن و تاک پارتیەوە دواتر بۆماوەی دە ساڵ وڵاتی لەبۆشایی ڕامیاری مایەوە و لەساڵی ٢٠٠٤ مۆساریکا بینگۆ بوو بەسەرۆکی وڵات تاوەکو ئێستا ،ئێستا مالاوی حکومەتێکی دیموکراتی فرەپارتی بەرێوەی دەبات کەخاوەن هێزێکی سەربازی تۆکمە لەبوارەکانی وشکانی و ئاسمانی و دەریاییە،خاوەنی پەیوەندیەکی دیپلۆماسی پەسەندە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەندامێکی چاڵاکی زۆربەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانە.

مالاوی لەنێوان وڵاتە هەرە دواکەوتووەکانی جیهانە لەبواری ئابوری زۆرینەی دانیشتوانەکانی لە دێهاتەکان دەژین و پشت بە بەرهەمی کشتوکاڵی ناوەخۆیی دەبەستن،حکومەتی مالاوی چاوی زۆری لە هاریکاری نێودەوڵەتییەکانە و بەتایبەت لەدوای ساڵی ٢٠٠٠کەداوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردوە بەمەبەستی بنیات نانەوەی وڵات و چاکسازی باری خوێندن و تەندروستی و کشتوکاڵ و پاراستنی ژینگە و خاوەنداریەتی ئابوری سەربەخۆ لەساڵی ٢٠٠٥بەرنامەیەکی گشتگیر ئامادەکراوە بەمەبەستی چاکسازی لەساڵانی ٢٠٠٧و ٢٠٠٨ ئەنجامێکی باشی هەبوو لە ڕێکخستنەوەی پاراستنی مرۆیی و چاودێری تەندروستی دانیشتوانەکەی.
مالاوی خاوەنی بژێویەکی خراپە و ڕێژەی مردن تێیدا بەرزە ،هەروەها ڤایرۆسی ئایدز تێیدا بڵاوبۆتەوە کەبۆتە هۆی لەدەستدانی زۆری ئابوری وڵات هەم لەلایەن حکومەتەوە هەمیشەیی لەبواری دەستی کارەوە،جگە لەوەی ئەو ناکۆکییە کۆنانەی کەپێشتر لەنێوان هۆزەکان هەبوون بەشێوەیەکی زیاتر لەساڵی ٢٠٠٨سەریان هەڵدایەوە ،مالاویەکان خاوەنی بۆهێلی تایبەتی ڕەگەزین کە تێکەڵەی هۆزە ڕەسەنەکانی ئەفەریکا و داگیرکاریە ئەوروپیەکانن ئەم تێکەڵیە بوارەکانی ژیانیشی گرتونەتەوە کەبونەتە خاوەنی سەماو وەرزشی هاوبەش جگە لەوەی بونەتە هەڵگری ئاینی مەسیحی(کریستیانی).
مێژوو دەستکاری
بەر لەکۆچی هۆزی بانگۆ لەباکورەوە بۆ خاکی مالاوی چەندین کۆمەڵەی مرۆیی ئەفەریکایی لەم خاکەدا ژیاون کە کاری ڕاوشکاری و بەرداریان کردوە،هۆزی بانگۆ لەسەدەی دەیەمی زایینییەوە کۆچیان بۆ ئەم خاکە کردوە کە ئێستا پێی دەڵێن مالاوی،[٢] لەماوەی نێوان ساڵانی ١٥٠٠ئەم هۆزە کەلەچەنین تیرە پێکهاتبوون شانشینێکیان دامەزراند کە سنورەکەی لە زەویەکانی نەخوتۆکاتا دەستی پێدەکرد بۆ رووباری زەمبیزی و لە رووباری لوانگۆوە درێژ دەبوویەوە بۆ دەریاچەی مالاوی.[١] لەدوای ماوەیەکی کورت لەساڵی ١٦٠٠ سەرتاپای ئەم خاکە یەکی گرت لەژێر رکێفی پاشایەک بازرگان و گەورە پیاوانی ئەم شانشینە پەیوەندیان هەبوو لەگەڵ سوپای پورتوگالیەکان ،لەماوەی ساڵانی ١٧٠٠شانشینەکە دابەشکاری بەخۆوە بینی بۆ چەندین هەرێمی جیاواز.[٣] لەساڵی ١٨٩١ئینگلیزەکان بەڕێبەری دەیڤد لێڤینگستۆن گەیشتنە ناوچەکە ئەوکات دەریاچەکە ناوی نیاسا بوو و خاکەکەش ناوی نیاسالاند بوو،[٤] ئینگلیزەکان ناوەکەیان لە نیاسالاند و گۆڕی بۆ مالاوی.[٥] ئینگلیزەکان لەساڵی ١٨٩٥ حکومەت نیاسالاندیان ڕاگەیاند کە ١٠,٠٠٠جونەی ئیستەرلینیان بۆ بودجەکەی تەرخان کرد لەگەڵ دامەزراندی دە فەرمانبەری شارستانی ئەوروپی و دوو ئەفسەری سووپا و حەفتا سەربازی بەنجابی سیخیەکان و حەفتا کرێکار لە زەنجیباریەکان ،هەموو ئەم فەرمانبەرانە سەرپەرشتی خاکێکیان دەکرد کە ڕووبەرەکەی ٩٤,٠٠٠کم ٢ بوو کە تیایدا ملیۆنێک تا دوو ملیون کەسی تێدا دەژیا.[٦] لەساڵی ١٩٤٤ کۆنگرەی نیاسالاندیان ئەفەریکی بەسترا بۆ تۆکمەترکردنی بەرژەوەندیە ناوچەییەکان و ئینگلیزیەکان.[٧] لەساڵی ١٩٥٣ شانشینی یەکگرتوو نیاسالاند و رودیسیای پێکبەستەوە لەژێر ناوی یەکێتی ئەفەریکای ناوەڕاست [٥] هۆکارەکەی زیاتر مەرامی ڕامیاری لەپشتەوە بوو.[٨] لەئەنجامی ئەم یەکێتیە هێزی بەرهەڵستکار پەیدابوو لەلایەن خەڵکە ئەفەریکاییەکان بە رابەری هاستینگ پاندا کە کەسێکی دونیا دیتە بوو پێشتر پزیشکی لە ئەوروپا خوێندبوو و لەگانا کاری دەکرد بەڵام لەساڵی ١٩٥٨داوای لێکرا کە بگەڕێتەوە نیاسالاند بەمەبەستی چاکسازی و بەرژەوەندی نیشتیمانی ،لەئەنجامدا بەڕێز پاندا بەسەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی نیاسالاند هەڵبژێردرا و بوە هۆکاری بەرزبوونەوەی هەستی نیشتمانی هەستی بە وڵات بوون ،لەساڵی ١٩٥٩لەلایەن ئینگلیزەکانەوە دەستگیرکرا و لەساڵی ١٩٦٠ شەقام بۆ پشتیوانی کەوتە جولە دواتر ڕەشنوسی دەستوری داڕشت کە تیایدا زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری نیاسالاند لە ئەفەریکاییە ڕەسەنەکان پێکدەهات .[٢] لەساڵی ١٩٦١ پارتەکەی پاندا دەنگی زۆرینەی بەدەست هێنا بۆ ئەنجومەنی ڕاوێژکاری مالاوی و خۆشی بوو بە سەرۆک وەزیران لەساڵی ١٩٦٣,لەڕێکەوتی ٦یۆلیۆی١٩٦٤مالاوی سەربەخۆیی خۆی لە بەریتانیا بەدەست هێنا و ناوی وڵاتیش لە نیاسالاندەوە بوو بە مالاوی ،وڵاتی مالاوی بوە وڵاتی یەک پارت لەساڵی ١٩٧٠پاندا دووبارە خۆی کردەوە بەسەرۆکی وەزیران بۆ هەتا هەتایی بەپێی دەستور ،پاندا بۆماوەی سی ساڵ سەرۆکایەتی وڵاتی کرد بەبێ بوونی بەرهەڵستکار و پارتێکی یاخی.[٩] لەگەڵ توندی حوکمرانی پاندا بەڵام چاکسازی پاشی بۆ وڵات کرد و بەجۆرێک توانی ژێرخانی ئابوری مالاوی دروست بکات و کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی پێشبخات بەبێ هەبونی کەناری دەریایی و سامانی سروشتی ژێرخاکەکەی .[١٠] لەساتی حوکمرانی پاندا مالاوی خاوەن هێزێکی باشی سەربازی و ئابوری بوو بەڕێژەی ٪١٠هەلی کاری زیاتری بۆ دانیشتوان دابین کرد .[١١] لەژێر پاڵەپەستۆی ڕامیاری نێودەوڵەتی بەمەبەستی ئازادی زیاتر پاندا گشتپڕسیەکی ئەنجامدا لەساڵی ١٩٩٣ کە تیایدا ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاند لەگەڵ هەموارکردنەوەی دەستور بە لابردنی برگەی سەڕۆکایەتیەکەی بۆ هەتا هەتایی.[٩] لەساڵی ١٩٩٤هەڵبژاردنێکی فرەپارتی ئەنجامدرا کە تیایدا باکیلی مۆلۆزی کە تاوەکو ساڵی ٢٠٠٤لەسەر حوکم مایەوە لەدوای ئەو لەساڵی ٢٠٠٤بینگۆ مۆساریکا بوو بەسەرۆکی وڵات.[١] لەساڵی ٢٠٠٩گەڕی چوارەمی هەڵبژاردنەکانی مالاوی ئەنجامدرا و مۆساریکا بەسەرۆکی وەزیران هەڵبژێردرا یەوە سەرەرای تاوانبارکردنی بە ئەنجامدانی سەرپێچی هەڵبژاردن .[١] مۆساریکا بەکەسێکی تاوانکار سەیردەکرا بەوەی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤی کردوە .[١] لە یۆلیۆی ٢٠١١ مالاوی خۆپیشاندانی بەرفراوانی بەخۆوە بینی و ڕووبەروی ڕەخنەی نێودەوڵەتی بوویەوە لەبەرخراپی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان و خراپ بەکارهێنانی کارگێری وڵات.[١] ئەم پشێوی و خۆپێشاندانانە هەژدە کوژراو و ٤٤برینداری لێکەوتەوە[١٢]
ڕامیاری و میری دەستکاری
لەسەردەمی حوکمرانی بینگۆ و مۆساریکا مالاوی پەیرەوی حکومەتێکی فرەلایەنی دیموکرات دەکات .[٩] دەستوری ئێستای (هەموارکراوی ١٨مایۆی١٩٩٥)پایەکانی حکومەتی دابەشکردنە بۆ بۆ ئەنجومەنی کارگێری و ئەنجومەنی جێبەجێکار و ئەنجومەنی دادوەری ئەنجومەنی جێبەجێکار سەرۆک وەزیران دەگرێتەوە لەگەڵ جێگرەکەی و ئەنجومەنی وەزیران کەتیایدا سەرۆک هەموو پێنج ساڵێک جارێک هەڵدەبژێردرێت سەڕۆکیش هەردوو جێگرەکەی هەڵدەبژێرێت.[١]
هەرێم و دەڤەرەکانی دەستکاری
هەموو مالاوی دابەشکراوە بۆ ٢٨ دەڤەر کە ئەوانیش دابەشبوونە بۆ سێ هەرێم بەم جۆرەی خوارەوە:
هەرێمی باکور
|
هەرێمی ناوەڕاست
|
هەرێمی باشوور
|
پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکان دەستکاری
بینگۆ سەرۆکی پێشوو بناغەی پەیوەندی دیپلۆماسی مالاوی داڕشت لەگەڵ خۆرئاوا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کەتاوەکو ساڵی ٢٠١١دڕێژەی کێشا،کە لەپێناو پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی مالاوی وڵاتی لە حوکمرانی تاک ڕەوی گۆڕی بۆ فرەلایەن پەیوەندیەکی چاکی هەبوو لەگەڵ گەڵێک لەوڵاتانی خۆرئاوا .بەتایبەت لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.هەروەها مالاوی توانی پەیوەندی پتەو دروست بکات لەگەڵ وڵاتە ئەفەریکاییەکانی تر کە لەدوای ساڵی ١٩٩٤ مالاوی پەیوەندیەکی باشی هەبوو لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ئەمەریکا و جیهان کە تاوەکو ساڵی ٢٠١١بەردەوام بوون ،لەساڵی ٢٠١٠ناکۆکی دروست بوو لەگەڵ مۆزەمبیق بەهۆی هەڵە تێگەیشتم و لەبارەی بەکارهێنانی ئاوی ڕووباری زەمبیزی و تۆری کارەبای نێوانیان .[١] لەساڵی ٢٠٠٧مالاوی پەیوەندی دروست کرد لەگەڵ چین کەتاوەکو ئێستا پەیوەندیەکان هەر لەبەهێزبوون دان.[١] لەساڵی ٢٠١١پەیوەندیەکانی مالاوی و شانشینی یەکگرتوو تێکچووئەمیش بەهۆی ئەوەیباڵوێزی ئینگلتەرا راپۆرتێکی ڕەخنە ئامێزی ئاراستەی حکومەتی مۆساریکا کرد ،سەڕۆک مۆساریکاش وەک پەرچەکردار باڵوێزی ئینگلیزی لەمالاوی دەرکرد دواتر شانشینەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە سەرجەم هاریکاریە مرۆیی و ماددیەکانیان بۆ مالاوی ڕاگرتووە.[١] لە ٢٦یۆلیۆی ٢٠١١وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکاش سەرجەم هاریکارییەکانی بۆ مالاوی ڕاگرتووە کە کۆی هاریکاری کام بە ٣٥٠ملیۆن دۆلار هەژمار دەکرا.[١٢]
مافەکانی مرۆڤ دەستکاری
لەساڵی ٢٠١٠ نوێنەران و چاودێری کارانەی نێودەوڵەتی تێبینی چەندین پێشێلکاری مافی مرۆڤیان لەمالاوی کرد،کەتیایدا هێزە چەکدارەکان بەکارهاتوون بۆ سزادانی تاکی وڵات و هەبوونی سەرپێچی لە پاراستن و خزمەتکردنی زیندانیان لە بەندیخانەکاندا،هەروەها بەکارهێنانی هێز لە دژی ڕۆژنامە نووسانی و بەرتەسک کردنەوەی بیری ئازادی ڕادەربڕینی تاک و سزادانی چەندین کەس بەبێ دادگایی و بەکارهێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و منداڵان و کارپێکردنیان جگە لە هەبونی گەندەڵی لەنێو پایەکانی وڵات بەتایبەت لەنێوان هێزە چەکدارەکانی.[١] هاوڕەگەزبازی بەپێی یاسا قەدەغەیە لە مالاوی .کە تیایدا خێزانێکی هاوڕەگەزباز خرانە بەندیخانەوە بۆ ماوەیەکی درێژ دوای سەرکۆنەکردنیان.[١٢][١٣]
هێزی چەکدار دەستکاری
مالاوی خاوەن هێزێکی بچوکی چەکداریە کە کۆی گشتی ٢٥,٠٠٠پیاوی چەکداری هەیە،سووپا پێکدێت لە هێزی دەریایی و وشکانی و ئاسمانی،سوپای مالاوی لەلایەن ئینگلیزەکان و دامەزرا پێش ئەوەی سەربەخۆیی بەدەست بێنێت،هێزی ئاسمانی مالاوی لەساڵی ١٩٧٦دامەزرا بەهاوکاری ئەڵمانەکان،هێزی دەریایی پێکهاتووە لە سێ کەشتی سەربازی کە لە دەریاچەی مالاوی کاردەکەن لە کەنداوی مەیمونەکان.[١٤]
جوگرافیا دەستکاری
کەش و هەوا دەستکاری
بەشی باشووری وڵات نزم و تەختە هەریەک هۆیەشەوە کەش و هەوایەکی گەرمی هەیە تاوەکو بەرەو باکور بڕۆین دەشت و یانەکانی بەرزتر دەبن . لەنێوان مانگەکانی نۆڤەمبەر و ئەپریل بارانی کەمەرەیی لێدەبارێت لەگەڵ هەوایەکی گەرم و شێدار چەندین زریان و ڕەشەبای لێ هەدەکات تاوەکو کۆتایی مانگی ئازار.[٢]
گیانلەبەر و میوەکانی دەستکاری
ئابووری دەستکاری
مالاوی لەڕێزبەندی خراپترین وڵاتانی گەشەنەسەندوو دایە لەگەڵ بەرزی ڕێژەی دانیشتوانی،بەڕێژەی ٪٨٥دانیشتوانەکەی لە گوند و دەستەکان دەژین،کۆڵەکەی ئابوریان کشتوکاڵە کە سێیەکی داهاتی وڵات لەڕێگای کشتوکاڵەوە دەست دەکەوێت کە دەنێردرێت بۆ بازاڕی جیهانی،پێشتر پشتیان بە هاریکاری نێودەوڵەتیەکان دەبەست.[١]
کشتوکاڵ دەستکاری
ژێڕخان دەستکاری
بەپێی ئامارەکانی ٢٠٠٩مالاوی خاوەن ٣٢فڕۆکەخانە و ٧٩٧کم ڕێگای هێڵی ئاسنین و ١٥,٤٥١کم ڕێگای قیرتاوکراوی هەیە ،هەروەها خاوەنی ٧٠٠کم لە ڕێڕەوی ئاویە کە کەوتونەتە سەر دەریاچەی مالاوی و ڕووباری شایەر.[١] هەروەها بەپێی ئاماری ٢٠٠٨مالاوب خاوەن ٢٣٦,٠٠٠٠هێڵی تەلەفۆنی زەمینیەو ١,٧٨١,٠٠٠مۆبایلی هەیە کە هەرکەسێک پازدە مۆبایلی بەردەکەوێت،و ٣١٦,١٠٠کەس هێلی ئەنتەرنێتدا بەکاردێنێت خاوەنی ١٤کەناڵی ڕادیۆیی و یەک کەناڵی تەلەفزیۆنیە.[١][١]
پێکهاتەی دانیشتوانەکەی دەستکاری
دانیشتوانی مالاوی پێکدێن لە هۆزەکانی چیوە و نیانگا و تۆمبۆکۆ و وویا و لۆمۆی و سینا و تۆنگا و نەگۆنی و و دانیشتوانە بە ڕەسەن ئاسیاییەکان و ئەوروپیەکان. زمانی شیشیوا زمانی گشتی و فەرمی دانیشتوانەکەیەتی کە پتر لە ٪٥٧قسەی پێدەکەن .[١] لەبەشی باشوور زمانێکی تری بەربڵاو هەیە کە پێی دەڵێن لۆمۆیی مالاوی کە پتر لە ٢٥٠,٠٠٠کەس قسەی پێدەکەن و بەیەکێک لە زمانە فەرمیەکانی دادەنرێت [١]
ئایین دەستکاری
بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ٢٠٠٧ نزیکەی ٪٧٥دانیشتوان لەپەیرەوی ئاینی مەسیحین سەر بە کڵێسای ڕۆمانی کاسۆلیکی لەگەڵ کڵێسایئەفەریکای ناوەڕاست کە گەورەترین کۆمەڵەی مەسیحی کیشوەرەکەن.بەڕێژەی ٪٢٠دانیشتوانەکەی موسڵمانن کەلەسەر پەیرەوی سوننەن هەروەها ئاینزای تریشی لێیە وەک جولەکە و رستاڤارین و هیندۆس و بەهایی و بەڕێژەی ٪٤دانیشتوانەکەی بێ باوەرن .[١]
تەندروستی دەستکاری
ڕێژەی مردن زۆر بەرزە و ئاستی تەمەنکردن پەنجاساڵە ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نەمانی بەرگریە ئایدز،بەجۆرێک ٩٣٠,٠٠٠کەس هەڵگری ئەم ڤایرۆسەیە کە دەکاتە ٪١١.٩دانیشتوان،کەلەگەڵ ئەم نەخۆشانەی بەتێکەڵی دەژین،ساڵانە ٦٨٠٠٠کەس دەمرن بەهۆی ئایدزەوە،[١] ڕۆژانە ٢٥٠کەس توشی ئایدز دەبن بەم هۆیەوە ڕێژەی ئامادەنەبوونی لەکار و سەردانی کردنی نەخۆشخانە بۆ ٪٥.٨بەرزبۆتەوە،ساڵانە حکومەت ١٢٠,٠٠٠دۆلار تەرخان دەکات بۆ خەرجی ناشتنی فەرمانبەرەکانی کەبەهۆی ئایدزەوە دەمرن.[١٦] خاوەنی بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە ئایدز لەسەرانسەری جیان بەبەراورد بە ژمارەی دانیشتوانەکەی.[١][١]
پەروەردە دەستکاری
خوێندنی بنەڕەتی لەمالاوی سەپێنراوە نیە ،بەڵام لەدەستور هاتووە کە هەموو تاکێک مافی خوێندنی هەیە بەمەرجێک لەپێنج ساڵی خوێندن زیاتر نەبێت،لەساڵی ١٩٩٤خوێندنی سەرەتایی بوو بەخۆڕایی بۆ هەموو منداڵانی مالاوی لەگەڵ ئەوەی پۆلەکانی خوێندن پڕببون لە قوتابیان بەڵام ڕێژەی نەخوێندەواری بەتایبەت لەنێو کچان لەهەڵکشان دابوو، [١] هۆکاری سەرەکیش بەهۆی نائارامیی ئاسایشی ڕێگای قوتابخانە بوو کە کچان ڕووبەروی دەستدرێژی سێکسیی و گێچەڵ دەبوونەوە،بەڵام ڕێژەی تۆماری قوتابیان هەرل بەرزبوونەوەی دابوو بەجۆرێک لەساڵی ٢٠٠٧بۆ ٪٥٨بەرز بوویەوە،ڕێژەی خوێندەواری لەنێوان پێگەیشتوان بۆ ٪٨٥بەرزبوویەوە لەساڵی ٢٠٠٧ئەمەش بەهۆی چاکسازیەکانی بواری باڵاخانەی قوتابخانەکان و دابینکردنی پێداویستیەکانی بوو لەگەڵ دابینکردنی ژەمی خۆراک بۆ قوتابیان .[١]
ڕۆشەنبیری دەستکاری
ناوی مالاوی لەناوی ماراڤی بەوە هاتووە کە گەڵێک بوونە لە بانتۆ لەساڵانی ١٤٠٠ زاینی کۆچیان کردوە لەکۆنگۆ و بۆ ئەم دەڤەرە کاتێک گەیشتوونەتە دەریاچەی مالاوی دابەش بوونە بۆچەند کۆمەڵەیەک کۆمەڵەیەکیان کۆچیان کردوە بۆ بەشی هەرە خوارەوەی دەریاچەکە و تیرەی چێوایان دروست کردوە کۆمەڵەیەکی تریشیان کە نیانگابووینە بەدرێژایی خۆرهەڵات تاوەکو باشوری دەریاچەکە نیشتەجێ بووینە،ئەم دوو کۆمەڵەیە بونەتە کۆسپ لەبەردەم هاتنی کۆچەری زیاتر بۆ دەڤەرەکە تاوەکو سەدەی بیستەم .[١]
تێبینیەکان دەستکاری
- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق ک گ ل ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
- ^ ئ ا ب Cutter, Africa 2006, p. 142
- ^ Davidson, Africa in History, pp. 164–165
- ^ Turner, The Statesman's Yearbook, p.821
- ^ ئ ا Murphy, Central Africa, p. xxvii
- ^ Reader, Africa, p. 579
- ^ Murphy, Central Africa, p. 28
- ^ Murphy, Central Africa, p. li
- ^ ئ ا ب Cutter, Africa 2006, p. 143
- ^ Meredith, The Fate of Africa, p. 285
- ^ Meredith, The Fate of Africa, p. 380
- ^ ئ ا ب
{{cite journal}}
: Empty citation (help) - ^ "Gay couple convicted in Malawi faces 14-year term". Aegis. Associated Press. May 18, 2010. Archived from the original on 3ی Mayی 2011. Retrieved 2010-09-22.
{{cite news}}
: Check date values in:|archive-date=
(help) ٨ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ Turner, The Statesman's Yearbook, p. 822
- ^ بەختیاری, سەعی. جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.
- ^ Dickovick, Africa 2008, p. 278
پێداچوونەوە دەستکاری
- Cutter, Charles H. (2006). Africa 2006. Harpers Ferry, West Virginia: Stryker-Post Publications. ISBN 1-887985-72-7.
- Davidson, Basil (1991). Africa in History: Themes and Outlines. New York: Collier Books, MacMillan Publishing Company. ISBN 0-02-042791-3.
- Dickovick, J. Tyler (2008). Africa 2008. Harpers Ferry, West Virginia: Stryker-Post Publications. ISBN 978-1-887985-90-1.
- Meredith, Martin (2005). The Fate of Africa – From the Hopes of Freedom to the Heart of Despair: A History of 50 Years of Independence. New York: Public Affairs. ISBN 1-58648-246-7.
- Murphy, Philip (editor) (2005). Central Africa: Closer Association 1945–1958. London, UK: The Stationery Office. ISBN 0-11-290586-2.
{{cite book}}
:|last=
has generic name (help) - Reader, John (1999). Africa: A Biography of the Continent. New York: Vintage Books. ISBN 0-679-73869-X.
- Turner, Barry (ed.) (2008). The Statesman's Yearbook 2009: The Politics, Cultures and Economies of the World. Macmillan Publishers. ISBN 1-4039-9278-9.
{{cite book}}
:|last=
has generic name (help)
بەستەرە دەرەکیەکان دەستکاری
- Government of the Republic of Malawi Official website
- Malawi Democrat Newspaper Lilongwe based
- Chief of State and Cabinet Members
- Malawi entry at The World Factbook
- Malawi from UCB Libraries GovPubs
- مالاوی لە کێرلی
- Malawi profile from the بي بي سي نيوز
- Wikimedia Atlas of Malawi
- Malawi24 Online news publication
- Nation Malawi daily بلانتاير-based newspaper
- Nyasa Times Online based in United Kingdom and Blantyre
- The Daily Times daily بلانتاير-based newspaper
- Human Development Report 2007/2008
- Maravi Post
- Global Lives Project video recording of 24 hours of daily life of Edith Kaphuka in Ngwale Village, Malawi
- Key Development Forecasts for Malawi from International Futures
- Lilongwe Peace Declaration (LPD)- Taking a Stand against Violence in Malawi during and after Elections, UN Peacemaker
سەرچاوەکان دەستکاری
- Cutter, Charles H. (2006). Africa 2006 (41st ed.). Harpers Ferry, WV: Stryker-Post Publications. ISBN 1887985727.
- Davidson, Basil (1991). Africa in History: Themes and Outlines (Revised and Expanded ed.). New York, NY: Collier Books, MacMillan Publishing Company. ISBN 0020427913.
- Dickovick, J. Tyler (2008). Africa 2008 (43rd ed.). Harpers Ferry, WV: Stryker-Post Publications. ISBN 9781887985901.
- Gall, Timothy L. (ed.) (1998). Worldmark Encyclopedia of Cultures and Daily Life. Vol. Volume 1 – Africa. Cleveland, OH: Eastword Publications Development Inc. ISBN 0787605530.
{{cite book}}
:|volume=
has extra text (help);|last=
has generic name (help) - Meredith, Martin (2005). The Fate of Africa – From the Hopes of Freedom to the Heart of Despair: A History of 50 Years of Independence. New York, NY: Public Affairs. ISBN 1586482467.
- Murphy, Philip (editor) (2005). Central Africa: Closer Association 1945–1958. London, UK: The Stationary Office. ISBN 0112905862.
{{cite book}}
:|last=
has generic name (help) - Reader, John (1999). Africa: A Biography of the Continent (First Vintage Books ed.). New York, NY: Vintage Books. ISBN 067973869X.
- Turner, Barry (ed.) (2008). The Statesman's Yearbook 2009: The Politics, Cultures and Economies of the World. Macmillan Publishers Ltd. ISBN 1403992789.
{{cite book}}
:|last=
has generic name (help)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مالاوی تێدایە. |