دەروازە:ئەفریقا/جوگرافیای ئەفریقا
جوگرافیای ئەفریقا ١
دەروازە:ئەفریقا/جوگرافیای ئەفریقا/١
ڕووباری نیل (بە عەرەبی: النیل، بە ئینگلیزی: Nile) ڕووبارێکی گەورەیە لە باکووری خۆرھەڵاتی ئەفریقا کە تەوژمەکەی ڕووەو باکوورە. بە شێوەیەکی گشتی بە درێژترین ڕووباری جیھان دادەنرێت. ٦٨٥٣ کم درێژە. وە ڕووبارێکی نێودەوڵەتیشە لەبەر ئەوەی یانزە وڵات تێیدا پشکدارن، لەوانە: تانزانیا، ئۆگاندا، ڕواندا، بوڕوندی، کۆنگۆ، کینیا، ئیتیۆپیا، ئێریتریا، سوودانی باشوور، سوودان وە میسر. ڕووبارەکە بۆتە شوێنێکی گرنگ بۆ کەرتی کووشتووکاڵی وە داھاتی ساڵانەی ھەیە لە مەبەستی گەشت و گوزاری وێڕای بوونی ھەڕەمەکان لەمیسر وە بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ بەرھەمێنانی کارەبا. نیل دوو زێی گەورەی دەڕژێتە ناو، ئەوانیش نیلی سپی و نیلی شینن. نیلی سپی درێژ ترە لە لقەکەی دیکە و لە ئەفریقای ناوەندی وە ھەڵدەقوڵێ و بەناو تانزانیا، دەریاچەی ڤیکتۆریا، ئووگەندا و سوودانی باشوور دا تێپەڕ دەبێت. نیلی شینیش لە دەریاچەی تانا لە ئێتیۆپیا دەست پێ دەکات و دەڕژێتە ناو سوودان لە باشووری خۆرھەڵاتەوە. ھەردوو زێیەکە لە نزیک خەرتوومی پایتەختی سوودان بەیەک دەگەن.
جوگرافیای ئەفریقا ٢
دەروازە:ئەفریقا/جوگرافیای ئەفریقا/٢
پڕۆژەی ڕووباری مەزنی دەستکرد (بە عەرەبی: النهر الصناعي العظيم، بە ئینگلیزی: Great Man-Made River) بریتییە لە گەورەترین پڕۆژەی گوستنەوەی ئاو لە جیھاندا، لە ڕێکەوتی ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ موعەمەر قەزافی سەرۆکی شۆڕشی گەلی لیبیا بەردی بناغەکەی دانا وەک پێشگیرییەک لە ڕووبەرووبوونەوەی وشکە ساڵی و تێنوێتی خەڵکی لیبیا، بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیە درێژەپێدەری ھەمان پڕۆژەی ڕووباری دەستکردی ناوچەی سەریرە لە شاری جالۆ کە موعەممەر قەزافی لە ٢٨ی ئابی ١٩٨٤ جێبەجێی کرد.
جوگرافیای ئەفریقا ٣
دەروازە:ئەفریقا/جوگرافیای ئەفریقا/٣ بەنداوی ھیداسی یان بەنداوی ڕێنیسانسی مەزنی ئەسیوپیا (بە ئەمھەری: ታላቁ የኢትዮጵያ ሕዳሴ ግድብ، بە ئینگلیزی: Grand Ethiopian Renaissance Dam) بەنداوێکی ئەسیوپییە لەسەر زێی نیلی شین لە پاڕێزگای بنیشنقول-قوماز ھەڵکەوتووە نزیک بە سنووری ئەسیوپیا و سوودان، لەسەر ڕووبەرێک درووستکراوە کە ماوەکەی نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ کم دەبێت ئەگەر بێت و تەواو بکرێت دەبێت بە گەورەترین بەنداوی کارۆئاوی لە ھەموو کیشوەری ئەفریقا، وە دەبێت بە دەیەم گەورەترین بەنداوەکانی جیھان بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا. بودجەی خەملێنراوی ٤٫٧ میلیارد دۆلاری ئەمریکییە. دەبێت بە سێیەم بەنداو لە ئەسیوپیا کە بەمەبەستی بەرھەم ھێنانی کارەبا درووستکرابێت. بۆتە مایەی نیگەرانی بۆ زانا و پسپۆرانی میسر لەکاتی کاریگەرییەکانی بۆسەر ئاوی نیل.