پۆتانەکان: 12°02′09″N 037°15′53″E / 12.03583°N 37.26472°E / 12.03583; 37.26472

ڕووباری نیل (بە عەرەبی: النیل، بە ئینگلیزی: Nile) ڕووبارێکی گەورەیە لە باکووری خۆرھەڵاتی ئەفریقا کە تەوژمەکەی ڕووەو باکوورە. بە شێوەیەکی گشتی بە درێژترین ڕووباری جیھان دادەنرێت.[١] ٦٨٥٣ کم درێژە. وە ڕووبارێکی نێودەوڵەتیشە لەبەر ئەوەی یانزە وڵات تێیدا پشکدارن، لەوانە: تانزانیا، ئۆگاندا، ڕواندا، بوڕوندی، کۆنگۆ، کینیا، ئیتیۆپیا، ئێریتریا، سوودانی باشوور، سوودان وە میسر. ڕووبارەکە بۆتە شوێنێکی گرنگ بۆ کەرتی کووشتووکاڵی وە داھاتی ساڵانەی ھەیە لە مەبەستی گەشت و گوزاری وێڕای بوونی ھەڕەمەکان لەمیسر وە بۆتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ بەرھەمێنانی کارەبا. نیل دوو زێی گەورەی دەڕژێتە ناو، ئەوانیش نیلی سپی و نیلی شینن. نیلی سپی درێژ ترە لە لقەکەی دیکە و لە ئەفریقای ناوەندی وە ھەڵدەقوڵێ و بەناو تانزانیا، دەریاچەی ڤیکتۆریا، ئووگەندا و سوودانی باشوور دا تێپەڕ دەبێت. نیلی شینیش لە دەریاچەی تانا لە ئێتیۆپیا دەست پێ دەکات و دەڕژێتە ناو سوودان لە باشووری خۆرھەڵاتەوە. ھەردوو زێیەکە لە نزیک خەرتوومی پایتەختی سوودان بەیەک دەگەن.

وێنەی نیل.
وێنەی شوێنی نیل لە سەر نەقشە

بەشی باکووری ڕووبارەکە بەناو بیابانی سوودانی دا دەڕوات و دەچێتە میسر دواتر بە دێلتایەکی گەورە کۆتایی دێت و دەڕژێتە ناو دەریای ناوین. شارستانییەتە میسرییەکان و شانشینە سودانییەکان لە دێر زەمانەوە پشت بە ڕووبارەکە دەبەستن. زۆربەی شارە میسرییەکان، بە تایبەتی کۆنەکان، لە نزیک ڕووبارەکە بنیاتنراون.

ئاڕاستە دەستکاری

لە سەرەوەی خەڕتووم نیل بە نیلی سپی ناسراوە. ئەو ناوە ھەندێک جار بۆ ئەو بەشەی ڕووباری نیل بەکاردێ کە دەکەوێتە نێوان دەریاچەی نۆ و خەڕتوومەوە. لە خەڕتووم نیلی سپی لەگەڵ نیلی شین یەکدەگرێت. نیلی سپی لە خۆرھەڵاتی ئەفریقای ئیستیوایی دەست پێ دەکات و نیلی سپیش لە ئیتیۆپیا ھەڵدەقوڵێت. ھەردوو لقەکەش دەکەونە خۆرئاوای درزی خۆرھەڵاتی ئەفریقا.

سەرچاوە دەستکاری

سەرچاوەی نیل ھەندێک جار بە دەریاچەی ڤیکتۆریا دەدەنرێت. بەڵام دەریاچەکەش چەندین ڕووباری گەورەی دەڕژێتە ناو، لەوانە: ڕووباری کاجێڕا، کە لە نزیک شارێکی تانزانیا بە ناوی بوکۆبا دەڕژێتە ناو دەریاچەی ڤیکتۆریا، گەورەترین سەرچاوەی ئەو دەریاچەیەیە.

وە شاری گیش ئابەیی ئیتۆپیش بە سەرچاوەی نیلی شین دادەنرێت.

لە سەردەمانی کۆن دەریاچەی تانگانیکاش دەڕژایە ناو نیلی سپی و ڕووباری نیلی ١٤٠٠ کم درێژتر دەکردەوە، تا چەند میلیۆن ساڵێک پێش ئێستا کە بەھۆی تەقینەوەی گڕکانەکانی ڤیڕۆنگا ڕێگای ئاوی تانگانیکای گرت و چیتر نەیھێشت بڕژێتە ناو نیلی سپی.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری