سمکۆی شکاک

سەرکردەیەکی کورد
(لە ئیسماعیل ئاغای شکاکەوە ڕەوانە کراوە)

ئیسماعیل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک (لەدایکبوو ١٨٨٧ – مردووی ١٩٣٠) شۆڕشگێڕێکی کوردی ڕێبەری ھۆزی شکاک بوو کە بۆ ماوەیەک دەسەڵاتی ناوچەی ڕۆژاوای گۆلی ورمێی لە حکوومەتی ناوەندیی ئێران سەندەوە.[١]

ئیسماعیل ئاغای شکاک

ئیسماعیل ئاغای شکاک
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٧
مەرگ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٣٠
ھۆکاری مەرگهەڵگەڕانەوەی شای ئێران
شوێنی دۆزینەی تەرمشنۆ
شوێنی گۆڕشاری سنە، بەردەم گەڕەکی فەلاح
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتوان
ئایینئیسلام، سوننە

سمکۆ ناوی ئیسماعیلە و کوڕی محەممەد پاشای کوڕی عەلی خانی کوڕی ئیسماعیل ئاغای شکاکە و بنەماڵەکەیان لە مێژەوە گەورە و دەسەڵاتداری خێڵی شکاک بوون. سمکۆ ساڵی ١٨٨٧ لەدایک بووە و پاش مردنی باوکی و جەعفەر ئاغای برای، سەرکردایەتی شکاکی گرتووەتە دەست و لەدوای شەڕی جیھانی یەکەمەوە دەستی بە گرتنی ناوچەکانی قەراغی گۆلی ورمێ کردوە. ھەرچەندە لە ساڵانی شەڕی یەکەمی جیھانیدا سمکۆ لە ھیچ چالاکییەکی سیاسی بەشداری نەکردبوو، بەڵام ھێزەکانی ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ شاری تبلیس و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی لە شاری خۆی دابنیشێ و ھیچ ھەڵوێستێک دژی ڕووسەکان نەنوێنێت.

شۆڕشی سمکۆ

دەستکاری

کە جەنگی جیھانیی یەکەم کۆتایی ھات سمکۆ وەک سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ ناوی دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی یەکەیەکی کوردیدا ساڵی ١٩١٨ شۆڕشی بەرپاکرد و زۆر ناوچەی گرنگیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، ساڵی ١٩٢٢ لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی گەورەی ھێزەکانی حکوومەتی ئێران، سمکۆ ناچار بوو پاشەکشە بکات و پەنا بەرێت بە تورکیا. ساڵی ١٩٢٤ بە بڕیارێکی لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی ١٩٢٦ جارێکی تر شۆڕشی بەرپاکردەوە. بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکاو ماوەیەک لە باشووری کوردستان مایەوە. دواتر گەڕایەوە ئێران و ساڵی ١٩٣٠ بە پیلانێکی کاربەدەستانی ئێران لە شاری شنۆ کوژرا، بەمەش شۆڕشەکەی شکاک کۆتایی ھات کە یازدە ساڵ درێژەی کێشابوو.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ C. Dahlman, "The Political Geography of Kurdistan", Eurasian Geography and Economics, pp. 271-299, No.4, Vol.43, 2002. p.283
  2. ^ ژیانی شەھید سمایل خانی شکاک-ماڵپەڕی قادرزادە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، سەردانی ٢٩-٧-٢٠١٠ [بەستەری مردوو]